Tell your heart, You deserve joy!
بەدڵت بڵی ،تۆ شایەنی دڵخۆشیت
پەرتەکان تۆزێک ڕۆمانسی تیایە زیادە ڕەوی نیە گەر ناتەوێ بیخوێنیتەوە سەیری مەکە
ڤۆت لە بیر مەکە
''بەڵێ بەڕێز دکتۆر'' سیا وتی
''سیا وەک بەڕێوەبەری دیزاینی جل و بەرگی کوڕانی بانگتان پێویستە یەک چرکەش بەفیڕۆ نەدەیت و بڕۆیت بۆ سەر کار'' دکتۆر بە جدیەوە وتی
''ببورە؟'' سیا وتی
''ببورە سیا بەڵام ئەرکەکەت زۆر قوڕسترە و ئەوان ئیشەکانی تۆیان بەلاوە سەرنج ڕاکێش بووە تکایە هەڵە مەکە و بڕۆ کات بە فیڕۆ مەدە'' دکتۆر وتی
''بێگومان.'' سیا وتیسیا و فلۆرا ڕۆیشتنە دەرەوە
''واتە ناتوانین بەیەکەوە کار بکەین؟'' فلۆرا بە دڵتەنگیەوە وتی
''وا دیارە ناگونجێت'' سیا وتی
''بڕوا ناکەم لە ئێس ئێم کار ئەکەم خۆشتر ئەبوو تۆش لەوێ بای'' فلۆرا وتی
''خۆشتر ئەوەیە ئەڕۆمە ئەو شوێنەی جەنگکووکی لێیە'' بە دڵخۆشیەوە وتیهەر یەکەیان بەرەو کارەکەیان ڕۆیشتن
سیا گەیشتە بەردەم کۆمپانیا
''تکایە خاتوون لێرە مەوەستە و سەرقاڵمان مەکە'' یەكێك لە پاسەوانەكان وتی
''من لە زانکۆوە هاتووم وەک دیزاینەر لێرەم بۆیە تکایە کات بە فیڕۆ مەدە و دەرگاکە بکەوە'' سیا بە تیژی سەیری پاسەوانەکەی کرد و وتی
''ئااهـ ببورە خانمەکەم نەمزانی ببورە'' وتی و دەرگاکەی کردەوە
''کێشە نیە جاری داهاتوو زیاتر وریا بە'' سیا وی و ڕۆیشتە ژوورەوە
لەناو بەرزکەرەوەکە بوو ئەڕۆیشتە نهۆمی ۹ دەرگای بەرزکەرەوەکە ئەکرایەوە و دا ئەخرا و خەڵک ئەهاتە ناوەوە و ئەڕۆیشتە دەرەوە
سیا گەیشتە شوێنی مەبەست
'' ئاهـ .. ئێ ببوورە من...'' سیا وتی و قسەکەی پێبڕدرا
'' کەواتە تۆ دیزاینەرە نوێکەیت؟'' یەکێک لە خانمەکان وتی
'' بەڵێ .. وە پێویستە بڕۆم بۆ کوێ؟'' سیا وتی
''بڕۆ ئەو ژوورەی بەرامبەرت بەڕێوبەر چاوەڕێتە'' خانمەکە بە سیای وت سیاش وەک ڕێزێک تۆزێک چەمایەوە بۆی و ڕۆیشت
تێپەڕینی کات
سیا خەریکی کار بوو بەڵام ئەو گروپەی کە دیزاینەیان بۆ ئەکات نەهاتوون لە پشوودان سیا بڕیاری دا بە دیزاینەکانی ساڵی ڕابردوودا بچێتەوە و بیرۆکەی ێ وەربگرێ
YOU ARE READING
It was just a dream | ئەوە تەنها خەونێک بوو
Short Story+ تۆ تەنها سەرسەریەکی هیچی و هیچیتر نا! - ئێستا سەرسەریت پیشان ئەیەم