نهێنی دروستبوونی هەمبەرگری سپۆنجبۆب

67 16 19
                                    

ئەمجارەیان لەسەر فلم کارتۆنێکی زۆر خۆش قسەئەکەین
ئەویش فلم کارتۆنی سپۆنجبۆب کە هەموومان بینیومانە
بەس لە بوونەوەی ژێر دەریائەکات و بەزمی زۆر خۆشیان هەیە
وە لە هەمووشتێک زیاتر لەوەی کە ئەیبینین هەمبەرگرەکەی سپۆنجبۆبە
کە زۆر بە خۆشەویستیەوە دروستی ئەکات

بەڵام تائێستا پرسیارت کردووە
کەئەوە گۆشتی چیە؟؟

کەواتە ئێستا بزانە

سەرەتا سپۆنجبۆب لە چێشتخانەی قرژاڵەکە کارئەکات
کەرستەی هەمبەرگرەکە بریتیە لە تەماتە و پەنیر و کەلەرم و گۆشتەکە وە ئەو گۆشتەش گۆشتی قرژاڵە کە بەڕێز سەڵتەح خاوەن چێشتخانەکە هەموو قرژاڵەکانی ناو دەریای کوشتوە و گۆشتەکەیان ئەکاتە قیمە و ئەیکاتە هەمبەرگر تاوەک و پارە بەدەستبهێنێت وە لە زۆربەی بەشەکانیا سەڵتەح پیشان ئەیات کە بەدوای پارەوەیە وە ئەو حاڵەتەش لەو کاتەوە ڕوویاکە لە جەنگی جیهانی تەواو بوو توشی خەمۆکیبوو وە دواتر بڕیاریدا خواردنگەیەک بکاتەوە وە شێوەی خواردنگەکە لەشێوەی ئەو تۆڕە ئەچێت کە ڕاوچیە دەریاوانەکان بۆ گرتنی قرژاڵ بەکاریئەهێنن
وە ئەگەر تائێستا بە جوانی سەیرکردبێت بیربۆئەوەچووە کە هیچ قرژاڵێکی تر بوونی نیە جگە لە سەڵتەح وە تەنانەت کچەکەی بەڕێز سەڵتەحیش نەهەنگێکە و قرژاڵ نیە چونکە بەڕێز سەڵتەح بەهۆی تێکچونی باری دەروونی هەموو خێزانەکەی کوشتوە هەموویانی کردۆتە خواردن وە هەموویانی فرۆشتوە
وە لەیەکێکش لە بەشەکان سێ قرژاڵ لە خزمی سەڵتەح دەرئەکەوێت و چەن کێشەیەکی خۆیان بۆ سەڵتەح باسئەکەن و بەڕێز سەڵتەح بەدەنگێکی بەرز هاواریان بە سەرائەکات و هەرسێکیان ون ئەبن و هەرگیز جارێکی تریش دەرناکەونەوە

وە ئێستا ئەڵێن کە بەڕێز سەڵتەح هەموویانی کوشتووە وگۆشتی زیایەی لە کوێبوو؟؟

قرژاڵەکان کاتێک دەستێک یان قاچێکیان ئەبڕن ئەوە دانەیەکی تر بۆیان دروستئەبێتەوە
بۆیە بەڕێز سەڵتەح گۆشتی نامێنێت دەست و قاچی خۆی ئەبڕێت تاکو بیانکاتە گۆشت

هەروەها لەیەکێک لە بەشەکان
دایکی بەڕێز سەڵتەح دەرئەکەوێت واتە نەکوژراوە هۆکاری ئەمەش دایکی بەڕێز سەڵتەح زۆر پیرە و گۆشتی بەکەڵکی خواردن نایەت
وە تائێستا بەڕێز سەڵتەح هەمبەرگرەکەی خۆی نەخواردووە کە وا لە خواردنگەی خۆی دروستئەکرێت وە لەیەکێک لە بەشەکان ئەیخواتو ئەڵێ تامی زۆر خۆشە

وە شەمشون کە زیندەوەرێکی بچوکی ڕەنگ سەوزە
کە زۆرجار هەوڵی ئەوەئەیات کە بزانێت هەمبەرگرەکە چۆن دروستئەکرێت بەڵام لە کۆتاییا بێ ئەنجام ئەبێت

وە لەیەکێک لە بەشەکان
کە شەمشون هەوڵی دۆزینەوەی ئەیات ڕەسمی خۆی ئەبینێت کە بەواتای ئەوەیە لە گوشتی ئەو یان لە جۆرەکانی وەک و ئەو دروست ئەکرێت
وە شەمشون ئەترسێت و ڕائەکات بەڕێز سەڵتەحیش بەدەنگێکی بەرز پێئەکەنی وە دڵخۆشبوو بەوەی کە جارێکی تر شەمشو هەوڵی ئەوەنایات کە نهێنی دروستبوونی بزانێت

°°°°

بەڵێــــ"هــ😐💔

ئەوەش یەکێک لە ڕاستیە زۆر تاڵەکان و خۆشترین فلم کارتۆن😭

ئەرە خۆشبوو؟؟😕

بەدڵتانبوو؟؟😧

پارتەکەی تر لەسەر دڕندەو جوانکیلەیە

ئەوەی کە شازادەکە شێرێکی گەورەیە لەگەڵ بێلە

scary bookWhere stories live. Discover now