. ۩ '' 𝐏𝐫𝐨𝐥𝐨𝐠𝐮𝐞 ''

812 91 56
                                    


-'' تکایـە .. تکایـە مـەمکوژە ..''-
.- دەنگی گریانی ھـەموو ژوورەکـەی داگیر کردبوو ,
بـەردەوام بوو لـە گریان تاوەکو لـەکۆتاییا ٸـەو کوڕە دڵ ڕەقـەی بـەرامبـەی ٸاوڕی دایـەوە و سێری کرد ...

خۆی تـەواو دڵنیا کردەوە کـە پـەتی دەست و قاچی کچـەکـە توند بێ , وە ٸـەو بۆمبـەی بـە جـەستـەی کچـەکـەوە دایناوە کـە تـەنھا لـە ماوەیـەکی کـەمدا ٸـەتـەقێتـەوە .

ٸـەو بێدەنگـ بوو تـەنھا سێری گریان و ھاواری کچـەکـەی دەکرد .. وادیار بوو چێژ لـە دیمـەنـەکـە وەربگرێ ... ٸازاردان و کوشتن شتێکی چێژبـەخشـە ?

-'' تکایـە .. نامـەوێ بمرم ..''-
.- دووبارە قسـەی کرد بـەھیوای ٸـەوەی ٸـەو دڵ ڕەقـەی بـەرامبـەری بڕیارەکـەی بگۆڕێ .. بـەڵام بێگومان بێ سوودە .

-'' بۆچی ..? ژیان ٸـەوەندە گرینگـە لات ..? ''-
.- لـەکۆتاییا دوای ماوەیـەکـ بێ دەنگی ٸـەو خوێن ساردە قسـەی کرد .

-'' بـەڵێ ... ''
.- وەڵامی دایـەوە ,  گریانـەکـەی بـەھێزتر بوو ...

-'' ژیانی براکـەشم گرینگـ بوو ... بـەڵام  ٸـەندامی دەستـەی چـەتـەکانی ٸێوە لایان گرینگـ نـەبوو ...''-
.- کوڕەکـە ووتی , ڕق و ٸازار لـەنێو چاوەکانی وەکـ ٸاگر دەدرەوشایـەوە ...
ھـەر ٸـەمـەش ... وای لێ کردبوو کـە ناخی ڕەنگی بێ بـەزەیی دایپۆشێ ~.

-'' من ھیچم نـەکردووە ! وازم لێ بێنـە ''-
.- ھاواری کرد ... لـەڕاستیدا ٸـەمـە کۆتا ھاواری بوو ...!

☾︎☼︎ . ☼︎ . ☼︎ . ☼︎ .☼︎☽︎

-'' لـە کاتژمێر 12:12 خولـەکی نیوەی شـەو بـەپێی ڕاپۆرتی بنکـەی پۆلیسی بووسان , پـەیوەندیـەکـ کراوە لـەنزیکـ ڕووبارێکـ و ھـەواڵی بینینی لاشـەی کـەسێکـ دراوە , بـەڵام ٸـەو کـەسـەی پـەیوەندیـەکـەی کرد وون بووە .. گومانـەکان ھـەموویان ٸاڕاستـەی ٸـەو کـەسـەیـە کـە پـەیوەندیـەکـەی کرد , بـەپێی دەنگـەکـەی ٸـەو ٸاسایی قسـەی ٸـەکرد و شڵـەژانی نـەبوو .
وە دەنگی لـەوە ٸـەچوو لـە بیستـەکانی تـەمـەنی بێ .  ''-
.- ھـەواڵی دۆزینـەوەی لاشـەی ٸافرەتێکـ بـە ھـەموو شارەکـەیا بڵاو بۆتـەوە ...

-'' لـەم ھـەفتـەیـەدا چـەندان کـەیسی کوشتنی تر تۆمار کراوە ... وا گومان ٸـەکرێ کـە ھـەموو ٸـەمانـە یـەکـ کـەس کردبێتی ... ٸـەمـەش بـە بکوژی زنجیرەیی تۆمار ٸـەکرێ ~! ''-
.- کـەسێکـ تی ڤیـەکـەی کوژاندەوە و چیتر دەنگی ھـەواڵ لـەسـەر ٸـەو بکوژە نـەما , وە بێدەنگی ژوورەکـەی داگیر کرد ...

ژوورێکی تاریکـ کـە تـەنھا گڵۆپێکی بچوکـ ڕووناکی کردبۆوە ...

لـەناوەڕاستی ژوورەکـە مێزێکـ ھـەبوو لـەگـەڵ دوو کورسی ...

❦︎ 𝗦𝗲𝗿𝗶𝗮𝗹 𝗞𝗶𝗹𝗹𝗲𝗿 ❦︎ ||J.JK||Where stories live. Discover now