[ 𝐼𝑠𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎 𝑝𝑜𝑣 ]چاوەکانم بە هێواشی کردەوە
ــ ئاهـ ( ناڵەیەکی بچوکم کرد لەبەر ئازارەکەی سەرم کە بەهۆی گریانەوە بۆم دروست بووە )چاوەکانم ئەکزێنەوە لە ئاوێنە بچوکەکەی ژورەکەمەوە سێری خۆمم کرد
چاوەکانم وەک ئەو گوڵە سورانە وا بوون کە لە باخچە بچوکەکەمن
زۆر بیری باخچە بچوکەکەم ئەکەم ئەمەوێ برۆم بۆلایلە پەنجەرەکەمەوە سێری دەرەوەم کرد بێگومان ویستم سێری باخچەکەم بکەم بەڵام....چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە و بینایەکانم ڵێڵ بوون
بە بینینی ئەوەی کە ئەی بینم فرمێسکەکانم دوبارە رێچکەی خۆیان گرت و بە روخسارما هاتنە خوارپەنجەرەکەم کردەوە و هاوارم کرد
ــ بوەستن ئەوە چی ئەکەن بوەستتتنننننن
( بە هاوارەوە )هاوارم بۆ ئەو بۆدیگاردانەی باوکم کرد کە خەریکی تێکدانی باخچەکەم بوون هەموو گوڵەکانیان دەرهێنابوو کە من بە فرمێسکەکانی چاوم ئاوم دابوون و هەموویان لەسەر زەویەکە کەوتبوون ئەو دارە بچوکەی کە
لەگەڵ دایەگەورەم ناشتم پێش ئەوەی کۆچی دوای بکات لار ببۆوەقاچەکانم وردە وردە بێهێز بوون توانای رۆشتنم نەما
بە بێهێزی بەرەو دەرگای لای باخچەکە هەنگاوم دەنا باوکمم بینی کە
جگەرەکەی داگیرساند و وەستابوو سێری ئەوانی دەکرد چوومە بەردەمیــ تکات لێ ئەکەم باوکە تکایە وا لەوێ مەکە لێت ئەپارێمەوە
( بە گریان و هاوارەوە لەبەر پێیەکانی باوکما کەوتم )باوکم تەنها بە بێ هەستی سێری کردم و رۆشتە ژورەوە و چەن کەسێ لە بۆدیگاردەکانی بانگکرد و لەگەڵی چونە ژورەوە
قیژەی من وای کرد سەرنجی هەموو بۆدیگاردەکانی باوکم بێتە سەر من
کاتێک گریان لە باخچە بچوکەکەم بەردا ئەو شوێنەی هەر لە منداڵیەوە ژیانم تیا بەسەر برد ئەو شوێنەی لانەی من بوو کاتێک دەگریام
کاتێک پێ دەکەنیم ئەو شوێنەی کە هەموو خەیاڵە جوانەکانمی تێدا دروست دەبوو ئەو شوێنەی کە لێی ئارام بووم وا هەستم ئەکرد کە لەسەر هەورەکانم و لەم دونیا و ژیانە جەنجاڵەی خۆم ناژیمچیتر توانام نەما و بینای چاوەکانم لە لێڵ بوونەوە گۆرا بۆ رەشایی هەموو شتێک لە چواردەورم ئەخولایەوە و هەموو شوێنێک لە
ناکاو رەش بوو
YOU ARE READING
꧁ کوری جوتیارەکە ꧂
Roman d'amourئەو کەسێکی ساردە بەڵام زۆر جوانە مامەڵە ساردەکەی زۆر کات دڵشکێنەرە بەڵام من هەموو شتێکیم خۆش ئەوێ تەنانەت مامەڵە ساردەکەی و رووە ساردەکەشی گرنگ نیە کە کێیە کوری کێیە وە لە چ پلەیەکدایە ئەوەی گرنگە ئەوەیە من ئاشقیم ئاشقی کیم تایهیونگم ♡︎