کە بۆرا بەبێ بەفیڕۆ دانی کات ویستی ئەوێ جێبهێڵێ بەڵام جیۆن جۆنکوك فەرمانی بە پاسەوانەکانی کرد کە بیهێنن!!
ڕاستەوخۆ پاسەوانەکانی جیۆن جۆنکوك بۆرایان بەرەو سەرەوە برد بە زۆر لەبەردەم گەورەکەیان قۆڵەکانی بۆرایان بەردا.
کە جیۆن جۆنکوك سەیری ئەو کچەی بەردەمی کرد کە چاوەکانی جیۆن جۆنکوك ئینج بە ئینجی لاشەی بۆرایان پشکنی.
کە بۆرا پێڵاوێکی پاژنە بەرزی لە پێ بوو وە عەزیەکی سوور هاوشێوەی ڕەنگی پەڕەی گوڵێکی سووری نەپشکوتوو کە فەتحەیەک لە عەزیەکەی هەبوو کە قاچە ڕووتە سپییەکەی لەناویدا دڵبەر بەدەر دەکەوت کە{خشڵی ڕانی پیرۆمی} پێوە بوو وە لێوە سوورەکەی وەك ئەوە وابوو کە بە خوێن ڕەنگی کرابێ وە قژە ڕەشە تۆخەکەی وەکو شەپۆڵی دەریا وابوون کە دەهاتە سەر کەناری سینەی.
کە لە چاوی جیۆن جۆنکوکەوە ئەو کچە لە پاژنەی پێیەوە تاوەکو سەری جوانی دایپۆشیووە.
جیۆن جۆنکوك: سەما بکە وای گوت بە دەنگێکی گڕی سامناکەوە لە تاریکیەکەوە.
بۆرا خاوەنی ئەم دەنگەی نەدەبینی کە پێی گوت سەما بکە لەبەر ئەوەی جیۆن جۆنکوك لە نێو تاریکیەکەوە دانیشتبوو تەنها پێڵاوەکانی ئەو کەسەی دەبینی!.
بۆرا قۆڵەکانی خستەوە نێو یەك وە بەشێوەیەکی لار وەستا وە برۆیەکی بەرزکردەوە لەو کەسەی کە لە نێو تاریکیەکەوەیە هەرچەندە کە ناشی بینێ وەك ئەوەی بێ باك بێت وە نەیەوێ فەرمان لە کەسەوە وەربگرێ.
ئەو پاسەوانەی جیۆن جۆنکوك کە لەوێ وەستابوو: گوێبیستی گەورەم نەبوویت کە دەڵێ سەما بکە؟! وای گوت بە دەنگێکی گڕی ترسناکەوە کە دەیەوێ لە ڕێگەی ترسەوە وا بکات بۆرا گوێڕایەڵی گەورەکەی بکات.
بۆرا: کێ دەڵێ سەما دەکەم بۆ گەمژەی
وەکو ئێوە؟!وای گوت.کە بەلای ئەو پاسەوانە تێپەڕی و ئەو بتڵەی شەڕاب کە لەوێ بوو هەڵیگرت بەو جۆرەی قسەکردنەی بۆرا توڕەیی پاسەوانەکەی داگرت کە بەرەو بۆرا چوو تاوەکو ئازاری بدات بەڵام بۆرا دەستپێشخەری کرد کە بتڵی شەڕابەکەی بەسەری یەکێک لە پاسەوانەکاندا شکاند وە شەڕێکی بچووکی لەگەڵ ئەوان نایەوە!.
کە جیۆن جۆنکوك برۆیەکی بەرزکردەوە کە خەریکە کچێک لەبەردەمی ئەو لە پاسەوانەکانی دەدات کە ئەوە شتێکە هەرگیز ڕووی نەداوە.
بۆرا ڕاستەوخۆ لەوێوە خۆی هەڵدایە خوارەوە کە کەوتە سەرمێزێک وە مێزەکە شکا وە هەڵسایەوە بەڕاکردن بەرەو لایەکی تری یانەکە چوو کە پاسەوانەکان دوای کەوتن بەڵام بۆرا لە چاوتروکانێک دیارنەما.
YOU ARE READING
زۆر هـۆگـری تـۆم
Fantasyئەو یاسا دادەنێت و شەیتانیش جێبەجێی دەکات!. پڵینگە دەستەمۆ نەکراوەکەی سیئۆل ئەم ڕۆژانه دەستەمۆی ئافرەتێکی سەماکەر بووە.