..PART 3..

455 71 53
                                    


خ.مین و ب.مین: خواتان لەگەڵ
Pov eliy

لەگەڵ یۆنگی ڕۆیشتین بۆ ئەوەی سەرەتا خواردنێک بخۆین دواتر بچین بۆ شاری یاری بەڕاستی دەمێکە نەچومەتە شاری یاری من هەڵسوکەوتم وەک منداڵوایە بەهەرحال دوای ماوەیەک گەیشتینە ڕۆستۆرانتەکەمان بەڵێ ئەم ڕێستۆرانتە هی ئێمەیە گەورەترین ڕێستۆرانتی بوسان'ە دواتر چوینە ژوورەوە و دانیشتێن و گارسۆنێک هات بۆ لامان

گارسۆن: بەخێر بێن بەڕێز یۆنگی وە تۆش بەخێر بێیت خاتوو ئێلی

ئێلی : سوپاس..

یۆنگی: سوپاس....

گارسۆن: چی دەخۆن یان دەخۆنەوە!؟؟

یۆنگی: بۆمن &&&& بێنە ئەی تۆ ئێلی چی دەخۆیت؟

ئێلی: بۆ منیش هەمان شت بێنە...

گارسۆن: بەدڵنیاییەوە...(گارسۆنەکە ڕۆیشت)

یۆنگی: بۆچی دووهەفتە ناچیتەوە بۆ زانکۆ!؟؟

ئێلی: تۆ چۆن زانیت!!!

یۆنگی: بەڕێوبەرەکەت پێی وتم

ئێلی: واتە تەلەفۆنی بۆ کردیت؟

یۆنگی: نەخێر چووم تاکو لە وێوە هەڵت گرم بەڵام وتی کەوا دووهەفتە نایەتەوە منیش پرسیمان بۆچی نایەتەوە وتی لەخۆی بپرسە......چیت کردووە!؟؟

ئێلی: ئێ شەڕم کرد.... چونکە گەمژەیەک هەموو ڕۆژێک شەڕم لەگەڵ دەکات منیش تەنها دەوەستام تاکو بەدڵی خۆی گاڵتەم پێبکات وەمنیش ئەمڕۆ جوابی هەموو ئەوکاتانەم هایەوە کە گاڵتەی پێ دەکردم زۆر بەخراپی لێمدا هیتر بەڕێوبەر وتی کە ئەو بۆماوەی چوار ڕۆژ دەوام ناکات منیش بۆ ماوەی دووهەفتە داوام ناکەم......

یۆنگی: ئەو کچە ناوی چییە؟

ئێلی: ناوی ڕۆزی'یە

یۆنگی: هممم باشە کەروێشکە هارەکە بۆچی هەموو ڕۆژێک شەڕی پێ دەفرۆشتیت؟؟

ئێلی: چونکە دەیوت تۆ کەسێکی هەژاری بۆیە جلی داپۆشراو لەبەر دەکەیت وە درۆ ناکەم کە زۆربەی کوڕەکانی ئەوێ منیان خۆشدەویست وە ئەو ئیرەی پێم دەبات.....

یۆنگی: باشە...... من تا دەست شۆر دەچم

ئێلی: باشە..(یۆنگی چووە دەست شۆر چی بۆچی من دەبێت لە هەموو شوێنێک ئەو ڕۆزی'یە ببینم ئای خوایە ئەو لەگەڵ دوو هاوڕێکەی تری نان دەخوات سەیری کردم منیش خۆم وا دەرخست کە نایبینم هەستم کرد کەبەرەو لام دێت بەڵێ ئەو لەبەردەمم وەستا)

ڕۆزی: ئۆو خاتوو ئێلی تۆ بۆچی بە تەنها هاتویت نۆ ئێرە؟

ئێلی: چی پەیوەندییەکی بە تۆوە هەیە خاتوو ڕۆزی

ڕۆزی: همممم بەڵام تۆ نابێت بێیت بۆ شوێنی دەوڵەمەندەکان چونکە تۆ پارەی ئەم شوێنەت پێنییە
بۆیە تاکوو کەس گاڵتەی پێنەکردویت بڕۆ لێرە...

ئێلی: ئۆه بەڕاست من بڕۆم هەه وادیارە ئەمڕۆت لەبیر کرد

ڕۆزی: بەڵێ بەڵێ لەبیرم نەکردووە تەنها دەمەوێت ئاوت بەسەردا بکەم لەم شوێنە وەیەکسەر لە بڵاو دەبێتەوە (ئەو ڕۆزیە گەمژەیە ویستی ئاو بکات بەسەرما بەڵام یۆنگی لە پشتییەوە دەستی گرت بۆ ئەوەی ئاوەکە نەڕژێت بەسەرمدا)

یۆنگی: بۆچی وا دەکەیت خانم!!

ڕۆزی: دەستم بەر.... مین یۆنگی ئای خوایە چەند بەبەختم مین یۆنگی دەستی گرتووم... بەڵام بۆچی پارێزگاری لە هەژارێک دەکەیت ئەو کەسە هەژارە لەناو ڕێستۆرانتە گەورەکەی تۆ نان دەخوات دواتر پارە نایات بۆیە بیکە دەرەوە لێرە ...

یۆنگی: تۆ کێیت تاکو ئەو قسانە بکەیت!؟؟

ڕۆزی: من ڕۆزی'م (یۆنگی سەیری منی کرد)

ئێلی: ئای شوکی دەستی بەردە ....

ڕۆزی: ئائا چۆن دەبێت بەو ناوە بانگی بکەیت دەبێت بڵێیت بەڕێز مین یۆنگی... دەی یۆنگی بیخە دەرەوە لە ڕێستۆرانتەکەت وە بەو ناوە بانگت دەکات.

پاسەوانی ڕێستۆرانتەکە: بەڕێز یۆنگی شتێک ڕووی داوە؟؟

یۆنگی: نەخێر برۆوە سەر کاری خۆت.... باشە ئێلی ئەمە بوو کە وتت شەڕم پێ دەفرۆشێ لە زانکۆ

ئێلی: بەڵێ ئەوەیە

ڕۆزی: ئایا ئێوە باسی چیدەکەن یۆنگی تۆ چۆن ئەمە دەناسیت

ئێلی: بۆستە یەک خولەک پرسیارێکت لێدەکەم خاتوو ڕۆزی من قسە بکەم یاخود یۆنگی!؟؟

ڕۆزی: نەخێر تۆ قسە مەکە با یۆنگی قسە بکات

ئێلی: کەواتە شووکی قسەی لەگەڵ بکە...

یۆنگی: وابزانم ئەمە ڕاستییەکان نازانێت

ئێلی:بەڵێ نازانێت

یۆنگی: کەواتە با من خاتوو ڕۆزی ڕاستییەکان بزانیت

ڕۆزی: باشە بابزانم ئەو ڕاستیانە چییە

یۆنگی: تەبعەن دەبێت بەخاڵ بیڵێم...... یەکەم ئێلی هەژار نییە دووەم ئێلی خوشکە بچووکی منە سێیەم ئەو لەتۆ دەوڵەمەند ترە چوارەم بۆت نییە لە ڕێستۆرانتی ئێمەیا نان بخۆیت و گاڵتە بە خوشکی خاوەن ڕێستۆرانتەکە بکەیت پێنجەم هەر ئێستا لێرە بڕۆ دەرەوە (یۆنگی کۆتا خاڵی بە هاوارەوە وت وای کرد هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیری یۆنگی بکەن)



کۆتایی پاڕتی سێیەم

𝙼𝚞𝚛𝚍𝚎𝚜𝚛𝚘𝚞𝚜 𝙻𝚘𝚟𝚎༄  Kurdish J.J.KWhere stories live. Discover now