...PART 29...

366 50 16
                                    

.
.
.
.
.
ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن
.
.
.
.
.
.
.

جونگکووک هەستایەوە و هەر لەوکاتەشدا دکتۆرەکە هاتە دەرەوە یۆنگی و یۆنا بەڕەو ڕووی دکتۆرەکە چوون و جونگکووکیش تۆزێک لە دووریان وەستا

یۆنگی:دکتۆر ئێستا چۆنە

دکتۆر:نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو بوو بەڵام بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی کە پێی گەیشتووە ناتوانێت تا ماوەیەک بە پێی خۆی بڕوا

یۆنگی:ئەی چارەسەری نییە

دکتۆر:نەخێر ئەوە تەنها نەڕۆیشتنێکی کاتیە

یۆنا:سوپاس دەتوانین بیبینین

دکتۆر:بەڵێ

یۆنگی:سوپاس

دکتۆر:ئەوە ئەرکی خۆمە

دواتر دکتۆرەکە ڕۆیشت و یۆنا دانیشتەوە و یۆنگی سەیری جونگکووکی کرد

یۆنگی:سوێند بەخوا جونگکووک ئێلی شتێکی خراپی بەسەر بێت بەسەر تۆشی دەهێنمەوە

جونگکووک:...

جونگکووک بێ هیچ قسەیەک تەنها سەیری یۆنگی کرد لەو کاتەدا ئێلیان بدە ژوورێکی ئاسای و یۆنا و یۆنگی چوونە لای یۆنا لەسەر کورسیەکەی تەنیشت ئێلی دانیشت و دەستی ئێلی گرت و ماچی دەکرد

یۆنا:ئێلی گیان ئێستا چۆنی دەی هەستەوە و شەڕم لەگەڵ بکە پێم بڵێ شێتە لێم بدە هەرچێکم لێبکەی هیچ ناکەم تەنها ئاوا با بە بێ هێزی نەتبینم دەی ئەها ئێمە لەبەر تۆ هاتینەوە دەی هەستەوە

یۆنا قسەی لەگەڵ ئێلی دەکرد و دەگریا و جارجارەش ماچی دەستی دەکرد

یۆنگیش لە دوای یۆناوە وەستابوو سەیری خوشکەکەی دەکرد کەچی لێهاتووە یۆنگی دەستی خستە سەر شانی یۆنا

𝙼𝚞𝚛𝚍𝚎𝚜𝚛𝚘𝚞𝚜 𝙻𝚘𝚟𝚎༄  Kurdish J.J.KWhere stories live. Discover now