:::::::::::
پێویستە چی بڵێم؟!
پێویستە چی بکەم؟!
ئایا پێویستە بمرم؟!
نەخێر!!
چونکە من فێری بەرینگاربوونەوەی ژیان بوومە!
ڕاستە بێ دایک و باوک گەورەبووم بەڵام هەتیوو نیم!
پێتان بڵێم چۆن؟!تەنها دڵە باشەکانتان فڕێبدەن لەجیاتی ئەوە بەردێک دابنێن!!
باشە؟!
____________________________________
"دووبارە بەخراپی خۆت بریندار کردووە! چەندجار پێم وتی بەتەنیا مەڕۆ بۆ لای دوژمنەکانمان!!" یۆهان بەتوڕەیی لەو کچە بریندارەی بەردەمی دەڕوانی،،، کچەکە سەری بەرزکردەووە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی لەسەر لێوی دروستبوو پاشان هەناسەیەکی بێزاری دایەوە لەسەر کورسیەکە دانیشت
"لەگەڵ تۆ قسە دەکەم! من چیم بکردبا ئەگەر مردبای نازانی ئەوان زۆر مەترسیدارن؟!" توڕەیی گەیشتە لوتکەو مێزەکەی بەرامبەری شکاند! کچەکە سەیری مێزە شکاوەکەی کرد "وا دەزانی گرینگی پێدەدەم ئەگەر بمرم یان نا؟!" کچەکە بەبێهەستی سەیری یۆهانی کرد،،،
یۆهان لەسەر چۆک دانیشت لەبەرامبەر کچەکە
"تکایە نامەوێ تۆ لەدەست بدەم! دەزانی تۆ زۆر منداڵ بووی کاتێک تۆم هەڵگرتەووە تۆم وەکو کچی خۆم دانا تەنیا متمانەم بەتۆ هەیە! جارێکیتر هەندێ کەس لەگەڵ خۆت ببە باش؟" یۆهان بەمیهرەبانی دەستی کچەکەی گرت ،،،، کچەکە دەستی دەرهێناو لەسەر کورسیەکە هەڵسا ویستی بچێتە گەرماوەکە بەڵام سەیرێکی پشتەوەی کرد
"بیرێکی لێدەکەمەوە" پاشان چوو بۆ گەرماوەکە:::::::::::::::::::::::::
ئاوی بانیۆیەکەی کردەووە جلە دڕاوەکانی دانا و چووە نێوە گەرماوەکە
"ئاهـ" ناڵەیەکی نزمی کرد کاتێک ئاوە گەرمەکە بەر پێستە بریندارەکەی کەوت چاوەکانی داخست فرمێسک لەچاوەکانی هاتە خوارەوە بیری لەو هەموو ئازارە دەکردەووە کەلە تەمەنێکی کەم بەسەری هاتووە،،،،،،،،،
YOU ARE READING
دڵێکی مردوو<𝘫.𝘬>
Randomمرۆڤەکان هەموویان ئەکتەرن! ئەکتەرێکی زۆر باشیش کەوا دەکات زۆر بەئاسانی بکەویە داوەکانیان،،،، هەریەکەیان ماسکێکی بێتاوانیان کردۆتە ڕوخساریان،،، کە واتلێدەکات باوەڕیان پێبکەی بۆیە باوەڕ بەکەس مەکە تەنانەت بە خۆشت مەکە لەوانەیە مێشکت خیانەت لەدڵت بکات...