**********************
وەکو ئەوەی فرمێسکەکان خۆیان لەدڵدا شاردبێتەوە!
هەرکاتێک دڵ شکا ئەوانیش لەچاوەکان بێنە دەرەوە🕸✨!*************************
______________________________________
at 9:45pm
هەردوو کچەکە بەباشی خۆیان ئامادە کردووە بۆ وەرگرتنی کەرستەکان،، جلێکی وایان لەبەر کردووە کەهەموو کەس وا دەزانێ دوو کوڕی هەژارن هاتوون بۆ ئەو بەندەرە تاوەکو ڕاوە ماسی بکەن
بەڵام ڕاوەماسی بەم شەوە؟ هـهـ هیچ کەسێ گرینگی بەوە نادات چونکە هەموو خەڵکەکە بۆ بەدەستهێنانی هەندێک نان لێرەیە!
بیۆل بەلەمە بچووکەکەی ئامادە دەکرد
"لینا تۆ ئاگاداری ئەو بەلەمە ببە منیش ئێستا دێمەوە" بیۆل لە بەلەمەکە هاتە خوارەوە و ڕۆیشت بۆ شوێنێک دوای کەمێک لیناش لە بەلەمەکە هاتە خوارەوە و لەوێ ڕۆیشت!!
+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+=+
jungkook povمن و تای خۆمان ئامادە کرد چونکە پێش ئێستا سەرۆکی بنکەی پۆلیس نامەیەکی بۆ ناردین وتی سیخوڕەکەمان تێبینی هەندێ کەسی نەناسراوی کردووە لەبەندەری؟؟؟ کەلەوانەیە مافیا بن ڕاستە گەورەترین مافیا لەناوچووە بەڵام هێشتا هەندێک ماون،،
"ئامادەبووی؟" پرسیارم لەتای کرد ئەویش سەری بەمانای 'بەڵێ' جوڵاند منیش چەکەکەم لەپشتم داناو کڵاوە ڕەشەکەم لەسەر کرد
هەردووکمان سواری ئۆتۆمبێلەکە بووین بەڕێککەوتین بۆ بەندەرەکە،،،،..........................................
بەهێواشی چاودێری دوو کەسە نەناسراوەکەمان دەکرد هەردووکیان کڵاویان لەسەر بوو کە وایکردبوو ڕوخساریان دیار نەبێت...
یەکێک لە گومانلێکراوەکان خەریکی چاککردنی بەلەمەکە بوو ئەویتریان لەناو بەلەمەکە دانیشتبوو"هەرکە ئاماژەم پێکردن بڕۆن دەستگیریان بکەن" بەهێواشی لەهێدفۆنەکەی گوێم پێم وتن
YOU ARE READING
دڵێکی مردوو<𝘫.𝘬>
Randomمرۆڤەکان هەموویان ئەکتەرن! ئەکتەرێکی زۆر باشیش کەوا دەکات زۆر بەئاسانی بکەویە داوەکانیان،،،، هەریەکەیان ماسکێکی بێتاوانیان کردۆتە ڕوخساریان،،، کە واتلێدەکات باوەڕیان پێبکەی بۆیە باوەڕ بەکەس مەکە تەنانەت بە خۆشت مەکە لەوانەیە مێشکت خیانەت لەدڵت بکات...