𝑷𝑨𝑹𝑻 3

289 59 326
                                    

ڤـۆنـت پـێـش خـوێـنـدنـەوە

._________________________________.


باوکی فلۆرا:فلۆرا ئەو دەرگایە بکەرەوە "بەهاوارەوە"

بەقایمی لە دەرگاکەی ئەیا بەڵام هیچ جوابێکی وەر نەگرت لە فلۆراوە

باوکی فلۆرا:من پێت ئەڵێم ئەو دەرگایە بکەوە با نەی شکێنم"زیاتر هاواری کرد"

فلۆرا بە هێواشی و بەچاوی پڕ فرمێسک دەرگاکەی کردووە

فلۆرا:تۆ بۆچی لە من تێناگەی؟همم؟مـــن ئـــەوم نـــاوێـــت من ئاشقی فلێکسم ناتوانم لەگەڵ ئەو کوڕەی نازانم جیمینە چییە هاوسەرگیری بکەم من لەگەڵ ئەو دڵخۆش نابم

باوکی فلۆرا:بەلامەوە گرنگ نییە تاکەشت بەلامەوە گرنگ بێت ئەوەیە تۆ بڕۆیت بۆ ئەوێ چونکە ئەگەر نەڕۆیت ئەوا بەهۆی تۆ من ئەکوژن

فلۆرا:هههه یانی ئامادەی کچەکەت بفرۆشی لەپێناو گیانی خۆت؟ ئایە بە تۆ ئەڵێن باوک؟!

باوکی هیچ قسەی نەکرد فلۆرا ڕاست ئەکات هەندێک باوک شایەنی باوکایەتی و خۆشەویستی ڕۆڵەکانیان نین!!

فلۆرا:ئەتوانیت بڕۆی من لە شوێنێک نامێنمەوە کە منیان نەوێت ئێستا خۆم ئامادە ئەکەم

دەرگاکەی بە قایمی داخست

باوکی فلۆرا:بەیانی گالیسکەیەک دێت بەشوێنت

بەدەنگی کەمێک بەرز وتی بۆ ئەوەی گوێی لێبێت و پاشان ڕۆشت،کاتێک دایکت نامێنێت و باوکت ژنی دووەم ئەهێنێت و زڕدایکێکت ئەبێت دڵنیات ئەکەمەوە باوکیشت لێت ئەبێت بە زڕباوک!!

Flora's pov

بۆچی ئەبێت ئەم شتانە ڕوو بدات ئەی خودایە تاوانی من چی بوو چیم کردبوو بۆ باوکم لێم بووە بە دوژمن هەرچۆنێک بێت من وەک ئەو دڵ ڕەق نیم با ئەو هیچ شتێکی لێ نەیەت بەهۆی منەوە من ئامادەم خۆم بکەم بە قوربانی لە پێناو ئەو تەنها هیواخوازم فلێکس لێم خۆش بێت من لەبیر بکات و ژیانێکی نوێ بۆخۆی دروست بکات بێ بوونی من¡¡

ئەمەوێت فلێکس ببینم بۆ کۆتا جار پڕ بەدڵ لە ئامێزی بم،گەرماوێکم کرد و جلێکی سادەم پۆشی و چومە خوارەوە نانم بۆ باوکم ئامادە کرد و بۆیم برد

من:باوکە

باوکم:بەڵێ

من:تکایە ڕێگە بدە بەس ئەمڕۆ لەگەڵ فلێکس بم بەڵێن بێت بەیانی بێ هیچ کێشە نانەوەیەک ئەڕۆم بۆ کۆشک تکایە

"چـاوەکـانـی"Where stories live. Discover now