𝑷𝑨𝑹𝑻 4

287 60 235
                                    

ڤۆنت پێش خوێندنەوە!

._______________________________.

Flora's pov

بەرە بەرە لە کۆشک نزیک ئەبینەوە ئێرە زۆر جوانە کۆشکەکە هەموو لایەکی ئاوە ئەوە بەڕاستی جوانە لەم بیرکردنەوەیەدا بووم گەیشتین پاسەوانەکە یارمەتی دام بۆ ئەوەی لە گالیسکەکە دابەزم کاتێک دابەزیم چاوم کەوتە سەر جیمین کە وادیارە بۆ پێشوازی کردنم هاتوە لێی نزیک بومەوە و خۆم چەماندەوە دەی هەرچۆنێک بێت هەموو کەسێک ئەزانێت کە لە بەرامبەر یەکێک لە بنەماڵەی شاهانە ڕابوەستێت چی بکات

جیمین:فلۆرا "بە دەنگێکی زۆر قوڵ وتی وای لە فلۆرا کرد موچوڕک بە هەموو گیانی بێت"

من:ب بەڵێ

من سەرم داخست بوو ئەڵێن نابێت سەیری دەموچاویان بکەیت تا خۆی نەڵێت و هەم نازانم بۆ شەرمم ئەکرد ههه گەمژە

جیمین:بەخێر بێت بۆ کۆشکەکەمان ئێستا بابڕۆینە ژورەوە پێویستە قسە بکەین

من هیچ قسەم نەکرد و لەگەڵ ئەو ڕۆشتمە ژوورەوە ئێرە زۆر زۆر گەورە بوو وە پڕ بوو لە کەلوپەلی گرانبەها و زۆر جوان

جیمین:وەرە ژوورەوە

جیمین دەرگایەکی کردەوە کە لە ژووری خەوتن ئەچوو پاشان ڕۆشتمە ژوورەوە و جیمین یەکسەر چووە بەلەکۆنەکە

جیمین:لەمەو بەدوا تۆ لێرە ئەژیت..

من:ئەزانم

جیمین:کاتێک من قسە ئەکەم قسەم پێ مەبڕە "بەدەنگی بەرز وتی"

من:ببورە

جیمین:هەفتەی داهاتوو هاوسەرگیری ئەکەین تۆ ئەبیت بە شاژن و منیش پاشا تا ئەو کات بە شەو و ڕۆژ تۆ لەلایەن مامۆستای تایبەت فێری ئەوە ئەکرێت چۆن هەڵسوکەوت بکەیت وەک شاژنێک وە هیوادارم زوو فێربیت چونکە بۆخۆت باشترە وە لە هەموو شتێک گرینگتر"ئاوڕی دایەوە و سەیری فلۆرای کرد کە لە دواوەی ڕاوەستابوو" ئەبێت فلێکس لە بیر بکەیت ئەو دڵەی کە هەتە تەنها و تەنها بۆ من لێ بدات ئەگینا ئەی وەستێنم لە لێدان!!

من:ئەی باشە دڵی ئێوە بۆ من لێ ئەیات کە ئاوا فەرمان بەسەر دڵی من ئەکەن کە نابێت بێجگە لە تۆ کەسیکەم خۆشبوێت

جیمین لێم نزیک بۆیە نزیکتر و نزیکتر بۆیەوە

جیمین:نازانم...بەڵام ئاڵودەی چاوەکانت بووم فلۆرا

لێم دوور کەوتەوە و ویستی بڕوات بەڵام وتی:ئێستا خزمەتکار دێت و ئەتبات بۆ لای مامۆستاکەت هەوڵدە لە ئێستاوە فێر بیت چونکە ئێوارە شاژن ئەبینیت

"چـاوەکـانـی"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon