part 1

504 49 60
                                    

ALICE POV:

سڵاو من ئاڵیس من باوکم ئیتاڵییە دایکیشم کۆرییە، وە باوکم مافیا بوو بەڵام ڕۆژێک پۆلیس هاتنە سەر ماڵمان وە باوکمیان دەزگیر کرد وە ئەو ئێسە لە زیندانە بۆ هەتاهەتایا چونکە خراپترین کارەکان باوکم ئەیکرد ، وە دوایئەو ڕوداوە تەنها من و دایکم ماینەوە هەرچەنە هاوڕێیەکی باوکم کەناوی مامە هانە زۆر داوای لێکردین کە بە تەنها نەبین بەڵام دایکم نەیدەویست ماڵەکە جێبهێڵێت.. وە دوای ساڵێک لەوەی کە باوکمیان دەزگیر کرد شەوێکیان من لەگەڵ مامە هان و کوڕەکەی لە شاری یاری بووین بەڵام کە گەڕاینەوە ماڵەوە دایکمان بە کوژراوی دۆزییەوە من ئەو کاتە تەنها حەوت ساڵ بووم وە لە دوای ئەوەوە بۆمان دەرکەوت کە دوژمنەکانی باوکم دایکمیان کوشت وە لەو کاتە بەدواوە من لەلای بەڕێز هان و ئەوان گەورە بووم وە گەڕاینەوە کۆریا ... ئەوان زۆر گرنگیان بە من ئەدا بەڵام گێشەی بەردەوامی من لەگەڵ کوڕەکەیان بوو ( کیم تایهیۆنگ) بەلای منەوە بێزارکەرترین کوڕی جیهانە نازانم چۆن تاکوو ئێستە لەگەڵی ژیاوم ، هەمیشە ئەمانەوێت شتێک بکەوێتە بەردەستمان تاکوو لای مامە هان شکات لە یەتر بکەین بەڵام هەندێک جار ڕێدەکەوین لەسەر ئەوەی کە هیچ نەڵێین... وە گەورەترین کارەسات ئەو کاتە ڕوو ئەدا کە مامە هان و ئەوان لەماڵ نەبن ئیتر ئێمە شەڕ ئەکەین جارێکیان زۆر خراپ شەرمانکرد کە تەواوی ماڵەکەمان تێکودا وە سیستەمەکەی من و درگاکەی تایهیۆنگ و تەلەڤیزۆنەکەش شکا واز لە ماڵەکە بێنە کە چەنێک وێران ببوو وە دواتریش بە خۆمانیان پاکردەوە ...وە سەبارەت بە باوکم ئەو هێشتا لە زیندانە ئەوە ماوەی 11 ساڵە نەمبینیوە وە من ئێستە 17 ساڵم وە تایهیۆنگ 20 ساڵە.. وە هەروەها من جێگرەوەی باوکمم واتە ئەبێت تۆڵەی باوکم و دایکم بکەمەوە ......ئێستەش پێویستە بڕۆم نانی بەیانی بخۆم

لە ژورەکەم ڕۆشتمە دەرەوە ئەو ڕوخسارەم بینی کە حەز ناکەم بیبینم بێگومان ئەویش بۆ من هەر وایە بە ڕوخساریا دیارە دیسان تایهیۆنگ وە ئێمە ژوورەکەشمان بەرامبەر بە یەکە

من: چییە بۆ وا سێرم ئەکەی،، ئەڵێی مرۆڤت نەبینیوە

تایهیۆنگ:مرۆڤم بینیوە بەڵام گەمژەکانم نەبینیوە (بەزەردەخەنەیەکی بە فیزەوە وتی)

من:وەت چۆن ئەتوانی وا بڵێی لە کاتێکا هەر کاتێک سێری ئاوێنە ئەکەی گەمژەیەک ئەبینیت (بە گاڵتە پێکردنەوە)

تایهیۆنگ:هیچ خۆش نەبوو (چاوی لێ سوڕاندی)

من:ئۆۆوووو چیبوو دڵت شکا کاتێک ڕاستیەکانم وت(بە داماوی وتم)

تایهیۆنگ:ڕاستی تر ماوە بەڵام با بۆ لای باوکم بێت ئەوەیان (بە پۆزەوە منیش یەکسەر تێگەشتم مەبەستی لە دوێنێ شەوە)

من:هێی هەرشتێک بڵێی ئەوە تۆ مردووی(بە توڕەیی و جدیەوە وتم بەڵام کاری لە زەردەخەنە بە فیزەکەی نەکرد)

تایهیۆنگ:ئەگەر ئەتوانی لای باوکم وا بڵێ (ویستی بڕوا بەڵام قسەکەم وەستاندی)

من:باشە بڕۆ بەڵام ئەی تۆ چۆن زانیت من لە باڕ بووم ئەگەر خۆشت لەوێ نەبووبی (بە پۆزەوە وتم چونکە توانیم بیوەستێنم )وە هەروەها ئەگەر خەڵەت نەبم کچیشت لەگەڵ بوو (ئاوڕی یایەوە هەر کە وام وت )

"تۆڵەی خێزانەکەم"٭✬(K.TH)Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon