"خۆشەویستی لەناخێکی بەتاڵ
نابیندرێتەوە ، بەڵام بۆ ئەو وا نەبوو "لێرەدا کچێک دەبینین کە وەک جەستەیەکی
بەتاڵ دانیشتوە لە ناو کەژاوەکەی .....خێزانی پاشایەتی بەڕێکەوتون بۆ ناوچەی
{لۆکاس} کە ناوچەیەکی زۆر دڵڕفێنە
ئایا دەبێ بۆچی بچن ، ئمم لەوانەیە
لەبەر ئەوە بێ کە خۆشەویستی کچەکەیان
کوشت ، نا لەوانەیە لەبەر ئەوە بێ
کچەکەیان داواکرابێ لە شاری
.......{لۆکاس}......{ڤیستا}
ئایا دەکرا شتەکان بەو چۆرە خراپ بن
ئایا دەکرا {شالیان} بمردبا ، نەخێر ئەوە
هەڵەی من بوو ئەگەر لە سەرەتاوە ڕازیبام
هەرگیز ئەو نەدەمرد ، ههــ سەیرکە من
چەند خۆ بەزلزانم هێشتا ئەو ملوانکەیەم
لە ملە .....ئەو کچە چەند هەوڵی دا هێشتان
نەیدەتوانی لە ملی بکاتەوە ، هەر چیەک بێ
ئەو ملوانکیە بە ڕووحی گرێ دراوە ....کات تێپەڕێ ، ئەو شازادە بە تەمەن
نۆزدە ساڵە کە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا
خۆشەویستەکەی بە دەستی باوکی مرد
لە کاتێک دا {شالیان} باشترین پاسەوانی
باوکی بوو هەم لە هەمووان زیاتر لێی
نزیک بوو ، لە لایەکی تر باشترین
هاوڕێی براکەی بوو ، بەڵام ئەو هاوڕووحی
ئەو کچە بە تەمەن نۆزدە ساڵەش بوو ....لە پڕ کەژاوەکان ڕاوەستان ....
کەسێک لە دەرەوە هاواری کرد"خێزانی پاشایەتی{ لۆراسینا} گەیشتنە
جێ"خێزانەکە دابەزین لە کەژاوەکەیان
هەموو شتێک ئارام بوو بەڵام
ناخێک لەناو ئەو هەموو ئارامیەدا
توڕە بوو ، ناخی هاواری دەکرد ....کچە شازادەی بچوک داوای لە باوکی کرد
کە کەمێک بەناو ناوچەکەدا بگڕەیی...
YOU ARE READING
{Shalyan}
Acciónهەمیشە پێویستە مردنی کەسێک قبۆڵ بکەین ... بەڵام کێ دەیزانی کەسێک جێگاکەت پڕ دەکاتەوە {شالیان} : {جۆنگکووک}.........