when you gone💔

321 61 281
                                    

I didn't want that...... But i was forced

.
.
.
.
.
.

Jungkook's pov

خوشەویستی ئەو شتەبوو کە ژیانمی گوری ....لە تاریکی دەری هێنام وە ژیانی روناک کردم

بەلام ئەگەر ئەو کەسە شایەنی خوشویستن نەبێ ناتوانرێ ژیانت روناک ببێتەوە

خوشمدەویست بەلام پێویست بوو لێی جیاببمەوە

لە روحی خوم خوشترم ئەویست دەمتوانی خوم بکەم بە قوربانی وە گیانم فیدای بکەم بەلام
ناچارکرام وازی لێبێنم

راستە بە قسەی من رویشت

وە من هیچم نەوت کاتێ سوکایەتیان پێکرد.....!!

هیچم نەوت کاتێ رویشت....!!

هیچم نەوت کاتێ ئازاریان دا....!!

هیچم نەوت کاتێ لێیان بڕدم وە لەمنیان دورخستنەوە......!!

ئەو پێویستی بە کەسێکی لەمن باشتربوو

من هیچم بوی نەکرد

ئەو چاوەرێ بوو تەنیا پێیبلێم مەروو بەلام من نەموت ....چاوەرێ بو پێیبلێم بێتوناژیم بەلام نەموت .....چاوەرێ بوو رێگری لێبکەم بەلام نەمکرد .....چاوەرێ بوو باوەشی پیا بکەم و پێیبلێم من بەخوی تاقینەکاتەوە بەلام نەمکرد

من هاوسەرێکی باش نەبوم بوی

هەموو روژێک ئەو سوکایەتیانەی دایکم پێی ئەکرد ئەمبینی بەلام هیچم بوی نەدەکرد جگە لەوەی کاتی خەو پێیبلێم ئەو دایکمە ناتوانم هیچی پێبلێم

هەموو روژێک ئەو ئازارانەم ئەبینی کە لەبەر من ئەکێشێ بەلام تەنیا کاتی خەو پێیم ئەوت خوشمەوێی

هەموو روژێک ئەو قورسیانەم ئەبینی ئەو کاروخەباتانەم ئەبینی کە لەبەر من ئەیکرد بەلام تەنیا کاتی خەو پێیم ئەوت جێتناهێلم

بەلام ئەوم جێهێشت
خوشەویستیم پێینەدا
قسەی دایکمم بەرسەرئەوداخست

لەکوتایشدا هەرخوشم دوراندم

ئەوهەمیشە دەیویست دلخوشم بکات وە خوشەویستیم پێبدات بەلام تەنیا بە جێهێشتنی وە ئازاردانی پاداشتەکەیم دایەوە

لیانا ئەو کچەبوو کە جێی ئەوی گرتەوە لەو مالە بەلام

هەرگیز هەرگیز هەرگیز
کەسێ جێی ئەو ناگرێتەوە لەنێو دلم

why didn't you say anything?(تەواوبوە ✔)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن