تایهیۆنگ
بەڵێ ئەویش لێرەیە بەڵام بە چ شێوەیەک
بەهیچ شێوەیەک قسەی بۆ ناکرێت لەسووچێکی ژوورەکە سێر ئەکات و ئەگریەت بە بەردەوامی
یوران: ت.تکایە هەمووتان بڕۆنە د.دەرەوە من ئەترسمـ
دوای دووساڵ
Jongkook is pov
ساڵەکان ڕۆشتن مانگەکان ڕۆژەکان لە نێوان ئەمانەدا هەر جارەو شتێک ڕووی ئەدا
«لەدەستدانی باوک ، رووداوی هاتووچۆ، لەبیرچوونەوە ، ترس، خەمۆکی ، زاڵبوون بەسەر دەرونی خۆت» ئەمانە زۆرن بۆ کچێکی تەمەن 19 سال واتا بەراستی من ئێستا لە مانای
" تەمەن تەنیا ژمارەیە " تێگەشتم ئەو تەمەنی زۆر بچووک بوو بەڵام هەر جۆرە ناخۆشیەک کە هەبێت لەنێوان ئەم دوو سالە بەسەری هات بەهەر حاڵ ئەو ئێستا تەمەنه 22 ساڵە وە
لە ئێستادا هەموو شتێک گۆڕاوە
" ژیان ، چارەنووس، کەسایەتیەکانی ناو ژیانمان" تەنانەت چیتر لە کۆریا ناژین بەڵێ ئێستا ئێمە لە لەندەنین
هەموو شتێک لەدوای ئەوەی یوران لە نەخۆشخانە دەرهێنرا گۆڕا
بەڵێ ئەو تووشی لە بیر چوونەوە بوو بەناو زۆر ناخۆشیدا تێپەڕی چەندان خۆشەویستانی لەدەست دا
'باوکم ، هاوڕێ نزیکەکانی ' تووشی گۆشە گیری بوو بەڕادەیەک کە هەستیاری بە ئێمەش هەبوو ئەو توشی خەمۆکی بوو بەڵام لەو کاتەشدا بیری لە ئێمە دەکردەوە ئەو هەمیشە خەمی دایکمی بوو
بەڵام نەشی ئەتوانی بێتە لامان ئەو لە سەرەتادا نەی ئەتوانی بڕوا بکا کە ئێمە خێزانی ئەوین چوونکە هیچ شتێکی بیرنەما بوو
وو لەو کاتانەدا تەنیا دوو کەس ئەیان توانی قسەی لەگەڵ بکەن
ئەویش هوانگ هیۆنجین وجیۆن جۆنگ سووک بەڵێ هیۆنجین هەمان پزیشکەکەی کە لە نەخۆشخانە لەگەڵ یوران نەشتەرگەریان بۆ دایکم ئەنجام دا ئەوان ئێستا زۆر نزیکن لە یەکتری و سەبارەت بە جیۆن جۆنگ سووک ئەو تایلەرە! هەمان ئەو کوڕەی کە یوران هێنایەوە و بە کوڕی خۆی قبوڵی کرد ئەو بە تەواوی ئاڵوودەی یوران بوە ئەو وەک و پێشتر بە ئوما بانگی ئەکات هەمیشە وەک ئەندامێکی خێزانەکە ڕەفتار ئەکا هەر خۆی ئەو ئەندامێکە لە ئێمە ! وو سەبارەت بە گۆڕینی ناوەکەی ئەو ویستی وەک و ئێمە ناسنامای کۆریای هەبێت بێگومان ڕەتمان نەکردەوە وە ئێستا هەر بە جۆنگ سوک بانگ ئەکرێ
بەڵام ئێستا یوران دوبارە گۆڕا
ئایا ئەو سورە لەسەر ئەوەی بەردەوام ژیانی لە گۆڕاندا بێت ؟
End pov
yuran is pov..
وەک هەمیشە لە ژوری کارکردنم واهـ من بەراستی بە سەختی کار ئەکەم ڕاستە من لە ماڵەوەم بەڵام پێویستە باشتر خەریکی کارەکانی کۆمپانیا بم!
بەڵێ کۆمپانیا کەی من جۆنگکووک کە یەکێکە لە ١٠ باشترین کۆمپانیا کانی جیهان ئەویش کۆمپانیای ( Y.J jeon) بەڵام
هەوڵێ زیاتر زیاتر تا رکابەرەکەم بشکێنم
ئەویش ( KIM byV) کیم تایهیۆنگی نەفرەتی بەردەوام لە ئاستی ئێمەدایە هەرچەندە ئەو هەمیشە وەک خوێریەک ناوەستیێ لە سێر کردنم بەڵام هەرگیز گوێی پێ نادەم
خەریکی کارکردن بوون بەڵام زەنگی تەلەفۆنەکە وەستاندمی
هەهـ ئەوە هیۆنجینە
*لە پەیوەندی*
هیۆنجین: سڵاو یونی!
من: هێی بوەستە لە بەکارهێنانی ئەم نازناوە گەمژەیە
هیۆنجین: باشە من بۆ کارێک پەیوەندیم کرد
من : چی هەیە؟
هیۆنجین: سبەینێ کۆبوونەوەیەکی گەورە هەیە
من : کەواتە بۆچی بەیانی پێت نەوتم بۆچی ئێستا ئەیلێت
هیۆنجین : چوونکە کیم تایهیۆنگ لەوێ ئامادەیە!
من: ئاههـ نەفرەت
*پچڕانی پەیوەندی*
واتا پێویستە ئەمشەو زیاتر کار بکەم !
دوای کارکردنێکی زۆر تا کاتژمێر یەکی شەو
ڕۆشتمە چێشتخانە تا شیرێک بخۆمەوە
ئامادە بوو
کەمێکم لێ خواردەوە
ئای خوایە ئەوە وەک ئارامی مێشکمە !
دواتر چوومە ژورەکەی جۆنگ سوک
ئایا ئەو خەوتووە؟
بەڵام پێ ناچێت نزیکی کەوتمەوە بەڵام تێبینی ڕووناکیەکم کرد لەژێر سەرچەفەکەی
من : هێی جۆنگ سوک تۆ نەخەوتووی!!
هیچ جوڵەیەکی نەکرد بەڵێ ئەو خەوی لێکەتبوو بێ ئەوەی مۆبەکەی بکوژێنێتەوە
کەسێرم کرد لەناو چاتی کچێک بوو ئەو کچێکی جوان دیارە بە ناوی جێرا بەڵام نەمویست زۆر تەداخولی بکەم مۆبەکەیم کوژاندەوە و ڕۆشتمە دەرەوە
ڕۆتینی شەوانم کرد و خەوتم
End pov
Taehyung is pov
دوبارە شەوێکی زۆر سەیرم هەیە ههه تەنها لەبەر ئەوەی سبەینێ کۆبونەوەم لەگەل جیۆن یوران هەیە؟!
ئاخخ منیش گەمژەم ئەو دیارە کە چەند ڕقی لێتە بەڵام من هەرگیز بە هەلە لە ئەو ناگەم چوونکە تەنها کەسم کە لە هەر چرکەیەکی ژیانیدا ئاگاداری بوومە! کە وام لێهاتووە
ئاشقی ڕقەکەشیم!
ئێستا ئەو زۆر بەتوانایە بەڵام لەگەڵیشیا سارد و لوتبەرز!
ئەو ئافرەتەیە کە زۆر کەم دەر دەکەوێت
کاتێکیش دەردەکەوێ تەنها لەگەڵ ئەو گەمژەیەیە!!
ناهههـ زۆر بێزار کەرە ئەوان زۆر نزیکن لەیەک
ئەویش هوانگ هیۆنجینی نەفرەتی
چ پێویست ئەکات بەو شێوەیە نزیک بن !
یاخود جۆنگ سوک چۆن ئەتوانێت متمانەیان پێ بکات؟!
ئائ خوایە شێت ئەبم
بەهەر حاڵ لەو خەیاڵەنە هاتمە دەرەوە و هەوڵم دا بخەوم*______________*
بــــــــەیـــــــانـــــــی
*ـــــــــــــــــــ*
لە هۆلی کۆبوونەوەین کارەکان زۆرن ئەم کۆبوونەوەیە
تەنیا 10 لە باشترین کۆمپانیاکان لێی بەشدارن و کۆبوونەوە و ڕێک کەوتن ئەنجام ئەدرێ بەڵام من تەنیا بیرم لای شازادەکەمە
هێشتا نەهاتوون پێموابێ کەمێک درەنگ کەوتن کەمێکی ماوە کۆبونەوەکە دەست پێ بکات
چیبکەم پەیوەندی بە کووکەوە بکەم؟!
باشە چوومە دەرەوە لە هۆڵەکە
*لە پەیوەندی *
من : هێی پیاو ئێوە لە کوێن
کووک : وا لە ڕێین برام پەلەت نەبێ ئێستا ئەیبینی - بەزەردە خەنەوە وتی-
(مەبەستی لە یوران بوو )
من: هێی گەمژە تەنیا زوو وەرن
کۆتاییم بە پەیوەندیەکە هێنا
End pov
Yuran is pov
من : چی سەبارەت بەم فایلە ؟
هیۆنجین : هێی نیگەران مەبە هەموشتێک بە ڕێکی ئامادە کراوە
وتمان کاتێ لەناو ئۆتۆمبێل بووین
جۆنگکووک شۆفێری دەکرد و منیش لە تەنیشتی بووم و هیۆنجینیش لە دواوە
من : چی دەربارەی جلەکانم ؟هیۆنجین & کووک: پێرفێکت
من : ئۆکەی تەواوە
کووک: یوران ئەتوانی کەمێک ڕووت کراوە بێت لەم جۆرە کۆبونەوانە ؟ - بە هێمنی وتی-
من : چی؟
من : ئۆپا سێرکە من هەتا توانیم بەسەر خۆم زاڵبم و بێمە دەرەوە لە ژوورەکەم زۆرم ویست ئێستا چۆن ئەتوانم ڕووم خۆش بێت
بەتایبەتی لەگەل خاوەن کۆمپانیا کان؟
من : ئەو کەسانەی لەدەورو بەرمن بەسە بۆ ئەوەی پێکەنینەکەم ببینن! تەواو کەسی تر نا!
کوک: باشە تەواو هەر ئەوەنەی دەمت کرایەوە ئیتر مەمخۆ
گوێم لە پێکەنین بوو لە دواوەم
من : هیۆنی گەمژە ئەتەوێ بمری؟🙂
هیۆنجین: باشە تەواو
کووک پەیوەندیەکی بۆ هات نەمزانی کێیە بەڵام دوای پەیوەندیە کەش سێری ئەکردم زەردەخەنەی ئەکرد
من ؛ چیە؟
کوک : هیچ شتێک
کوک: گەشتین
وەک و هەموو جارێک بە روخسارێکی سارد هاتمە دەرەوەی ئۆیۆمبێلەکە و چووینە ناو کۆمپانیاکە هەرسێکمان لە یەک ڕیز ئەڕۆشتین سەرنجی هەمو کەسێکمان ڕاکێشابوو بۆلای خۆمان
گەشتینە بەردەم هۆلی کۆبوونەوە
دوو پاسەوان دەگایان بۆ کردینەوە و وەک و رێزێک خۆیان دانەواند
چوومە ژوورەوە
یەکەم کەس چاوم کەوتە سەری کیم بوو!
پێویست بە بیانوو ناکات ئەو زۆر قۆزە ! بەڵام بە من چی
بەهەر حاڵ تەو قەمان لەگەڵ هەموویان کرد و گەشتمە ئاستی کیم!
دەستم کردە ناو دەستی بە مەبەستی تەوقە کردن دەستی گرتمو چاوی بریە ناو چاوم تا چەند چرکەیەک بەم شێوەیە بووین
ههم پێم وابێ بەتەما نیە دەستم بەردا !
من : ئحم خۆشحال بووم بەرێز کیم !
تایهیۆنگ: هەروەها منیش خاتوو جیۆن !
کۆتا جار دەستمی بەردا
هەریەکەمان بۆ شوێنی خۆمان دانیشتین
--------///////////////////
%%%%%%%%%%%%%%%%%%
$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$
کۆتایی پارتی
-
ba hiway away chezhtan bininbet w
am parta la 1017 wsha pek hatbu
chawarey rudawakan bn...!
vote & commentڕای تۆ بۆم گرنگە!
بەردەوامە ~
YOU ARE READING
Sweet lover's //K.T.H//
Romance{من ' نەگۆڕاوم' ئەوە چارەنووسم بوو گۆڕا....:) 3\> ـ ـ تای : ناکرێت ئەوەنە دڵ ڕەق نەبیت..؟ ـ ـ یوران : چی دەبێت ئەگەر من گۆڕابم... هم؟ ئایا ئەوە بۆتە بەربەست لە ڕێگەی ئێوەدا..؟ - چیرۆکێکی خۆشە و خەمناک نیە وە هەموو مافێکی بۆ...