Chapter Seven

828 92 164
                                    

~بەهیوای خوێنەوەیەکی چێژبەخش~

~ڤۆت پێش خوێندنەوە~

-----------------------------

pov dalya


دیداری دوەم.. ئەوە دیداری دوەمە لەگەڵ ئەوکەسە نەناسراوەی دەبێتە هاوسەرم ..

نازانمبەڵام پەشۆکاوم لەجاری یەکەم

زیاتر ..بۆچی .. با گریمانە بکەم  ..

"دڵنیام ئەو دەبێتە هاوسەرم"  ئەوەش
پەشۆکاوم دەکات بۆ بینینی

ڕۆشتمە تا جلێک هەڵبژیرم بۆ میوانیکەی ئەم
ئێوارەیە هەوڵم دەدا خۆم نەڕازێنمەوە نازانم تەنها هەستەکەم زیادە ڕۆی دەکەم لەوە بەڵام ئاسای نیم .. نائاسوودەم..

سەیری چەند جلێکم کرد .. هەر یەکێکیان شتێم لێی دەدۆزیەوە هۆکارێم بۆی دادەنا تا لەبەری نەکەم.. ناشرینە..، بۆ ئەمشەو ناگونجێ..، وەک ئەوە دەردەکەوێ کە خۆم ڕڕازاندبێتەوە..، ئۆف ئۆف ئۆف ...

لەکۆتای توانیم شتێکی سادە وەجوان بێکێشە بدۆزمەوە .. ماکیاژ.!. تەنها سوراوێکی پەمەی کە ڕەنگی لێومی دەرەخست بو .وەماسکارا.. چاوە ڕەشەکانمی ڕەش تر کردو گەورەتری کرد
وە ئێستا ئامادەم...

ڕۆشتمە خوارەوەدایکمو ئاوانیش ئامادەبون دایک کەمێک ستایشی کردم ..وتی "زۆر جوان بوی کچەکەم" زەرەخەنەم کرد
بەڕێکەوتین لەگەڵ دایکمو باوکم هێلۆ نەیویست بێت..
وتی کە پشو دەدات .گەشتینە ماڵی ئەوان.. بۆ ساتێک هەستم بەشەرمەزاری کرد ماڵەکەیان لە کۆشک دەچو .. هەرخۆی کۆشک بو نەک ماڵ.. باشە ببۆ چوار کەس ئەم کۆشکە گەورەیە بڵێی چەند ژوری تێدابێت... ئاخ دالیا وەک هیچ نەدیتو قسەدەکەیت...

پێشوازیمان لێکرا لەلایەن پاسەوانەکانی پێش دەرگای سەەکی لەگەڵمان هاتن تا لای دەرگای کۆشکەکە کە بۆ چونە ژورەوە بو لەوێشەوە لەلایەن خزمەتکارەکان پێششوازیمان لێکرا...
زۆر بەڕێزەوە ئێمەیان بانگێشتی ژورەوە کرد ..
کاتێک چومە ژورەوە.. هەستم بە شکانەوە کرد ماڵی ئێمە زۆر بچوک بو بەبەراورد لەگەڵ ئەم کۆشکە دیکۆرەکەی هەمو لایەکی و سوچێکی زۆر بەجوانی ڕازێنرابویە..
ب/جیۆن و خ/جیۆن دەرکەوتن .. بەشێوەیک شیرین پێشوازیان لێکردین خ/جیۆن ماچی ڕومەکانی کردم زۆر دڵخۆش دەردەکەوت...
"بەخێر بێیت بوکە جوانەکەم ئێرەت ڕوناک کردەوە" وتی دڵم خۆش بو بە قسە شیرینەکانی..
وەهەروەها ب/جیۆن ئەویش بێ بەشی نەکردم لە قسەکانی ستایشی کردمدانیشتین.. تۆزێک نائاسودەبوم چونکە هێشتا ئەوم نەبینیبو وە پێم وابێت بینینی پەشۆکاوم دەکات..دایک و باوکم و ب/جیۆن وخ/جیۆن بەردەوام بون لەقسە .. بەدەست خۆمنەبو بەڵام خەریک بو چاوەڕێی ئەوم دەکرد ..بێت بۆ ئەوەی شیبکەمەوە بۆ ئەوەی زیاتر بتوانم لێی تێبگەم.. ڕەفتارەکانی ببینم ... بەڵام نەخێر.. ئەوەچی لێهات یان لەماڵ نیە....
ئێمە لە هۆڵەکە دانیشتبوین زۆر خۆش بو بەڕاستی زۆر گەورە بو بەوردی سەیری ماڵەکەم دەکرد من قسەم نەدەکرد بۆیە خۆم خەریک دەکرد بەسەیر کردنی ماڵەکە سەیری پەیژەکانم کرد .." زاواکەت لەماڵ نیە کچەکەم..ئەو لەسەر کارە" خاتو جیۆن فەرموی .. سەیرم کرد بەتێنەگەیشتنەوە بەڵام کاتێک قسەکەی تەواو کرد بۆم دەرکەوت مەبەستی چیە ... ئاخخ نەفرەت وای زانیوە بەدوای ئەودا دەگەڕێم ..چاوی لێدەگێڕم..بۆمە ئاو بە عەرزا چوم ڕەنگی عەزەکەم گرت... لەشەرمان وە نەم توانی هیچ بڵێم نکوڵی لێببکەم چونکە بەڕادەیەکی زۆر شەرمم دەکرد جگەلەوەی بیرکردنەوەکەی هەڵەبو بەڵام بێدەنگ بوم خەندەیەکی بچوکم کرد هەبەحاڵ هەست پێکرا بەڵام ئەوان پێکەنین من زیاتر شەرمم کرد...

گۆرینی کەسێکی سارد * jungkook *  Where stories live. Discover now