Chapter Twelve

896 89 313
                                    

~~بەهیوای خوێندنەوەیەکی چێژبەخش~~

~~vote & comment~~

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لەسەر کورسیەک دانیشتووە و چەند کەسێک لە
بەرامبەریەتی کە خەریکی ڕازاندنەوەی ئەون بەشێوەیەکی نایاب ئەوان بەتەواوی کارەکەی خۆیان بەباشی کردوەبەشێوەیەک کە جەستە لاوازو جوانەکەی بە ئەزیەکی سپی جوان نەخشێنراوە کە زۆر ناوازە دەری خستووە

ملەکەی حەوتیەکی کراوەیە تا سەر شانەکانی کە ملە سپی و ناسکەکەی بە کەمی نیشان دەدات وە کوڵمە پەمەیەکانی کە لە پەڕەی گوڵ ئەکەن وە چاوە ڕەش و جوانەکانی کە بەهۆی ئالاینەرو مەسکەراوە زیاتر گەورەترو بریقەدار تر بون،

لێوە خڕو سورە ئاڵەکانی کە هاوشێوەی دڵە، قژە درێژو ڕەشەکەی بەشێوەکی زۆر جوان لە شێوەی گوڵ رێکخراوەو ئەو تاجە کریستاڵیەی کە زیاتر ڕازاوەتری کردوە ئەو بەتەواوی وەکو شازادە خاتونێک وایەبەڵام ئەم شازادەیە وەکو ئەو شازادە خاتونانە دڵخۆش و بە پەرۆش و شڵەژاوە؟؟ بەڵێ ئەو شڵەژاوە بەڵام شڵەژانەکەی ئەو جیاوازە وەکو ئەوانی تر شڵەژاوی ئەوە نیە کە ئاخۆ جوان دەرکەوتووە یان هەرچیەکی تر...

ئەو شڵەژاوە دەربارەی ئەوەی ئایە ئەوەی ئەو ئەیکات ژیانی بەرەو کوێ ئەبات ئایا ئەوەی ئەو ئەیکات تا چەندێک ڕاستە ئەو دڵنیایە لە هەڵبژاردەی خێزانەکەی بەڵام ئەو تاکە ترسی ئەوەیە چی ئەگەر ئەو نەیتوانی لەو پەیوەندیە بەردەوام بێت چی ئەگەر شتەکان وەکو ئەوە نەڕۆیشت کە ئەو ئەیویست...

چی ئەگەر ئەو نەیتوانی ببێتە هاوسەرێکی باش چی ئەگەر وایکرد خێزانەکەی بێهیوابن چی ئەگەر ئەوەی هاوسەرەکەی ویستی نەیتوانی بەجێی بگەیەنێت ئەمانەی هەموو ڕۆژێک لە مێشکیدایە وایکردوە تەواو شەکەتو ماندوو بێت ئەو ترساوە لە زۆر شت ترساوە لەوەی نەتوانێ ئەو ئەرکە لەسەر شانی هەڵبگرێ...

Pov Dalya:

ئەو کەسانەی لەوێ بوون ڕۆشتنە دەرەوە دوای تەواوبوونی کارەکەیان لە جێگاکەی خۆم هەستامەوە لەبارامبەر ئاوێنە گەورەکە وەستام سەیری خۆمم ئەکرد

بەتەواوی ناوازە دەرکەوتوم بیرم لەوە نەئەکردەوە کە بەو شێوازە ناوازە بم لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەمدا گوێم لە دەنگی دەرگا بوو

نامجون :ئەتوانم بێمە ژورەوە

_بەڵێ کاکە وەرە

نامجون:واه خوشکەکەم لە شازادە خاتوونێک ئەچێت

"وتی بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکردم منیش زەردەخەنەم بۆ کردەوە"

گۆرینی کەسێکی سارد * jungkook *  Where stories live. Discover now