+(پڕانک)+

1.3K 158 111
                                    

.
.
.
.

.
.
.

جونگکووک! سڵاو هەوڕێیان ، گەرامەوە لاتان بە ڤیۆیەکی جیاواز
ئەویش ئەمڕۆ پڕانک بە هاوسەرەکەم دەکەم،

جونگکووک! سەرەتا هەموو ماڵەکە دەرازێنمەوە وەک سەپڕایزی دوگیانی ،،، دواتریش تێستی دوگیانی ساختەی پێدەدەم
وتی کاتێک تێستە ساختەکەی پشانی کامراکە دەدا

جونگکووک! دوای کەمێکیش تێستە ڕاستیەکەی پێدەدەم
،،، زۆرێک لە یوتوبەرەکانی دیکە لەسەر مردن و شتی وا کردبویان
،، بەڵام من حەزم کرد جیاواز بێت و شتێکی دوبارە نەبێت

جونگکووک! ئێستاش لەگەڵم بن با دەست پێبکەین
، پێش دەسپێکردنی لەبیرتان نەچێت لاکی ڤیدۆکە بکەن
و سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکەن و زەنگۆڵەکە دابگرن تا
بە زوترین کات ڤیدۆکانم پێتان پێبگات

+++++++++++++++++++++++++++++++

جونگکووک خەریکی ڕێک خستنی شوێنەکە بوو
،، جار جارە هەستی بە سەر سوڕان دەکرد بەڵام گرینگی پێنەدەدا

پێنج ساڵە جونگکووک و جیمین هاوسەرن ،
تا ئێستا هیچ منداڵێکیان نییە ، ماوەی دوو ساڵ
جونگکووک بەردەوام دەرمانی دەخوارد بۆ ئەوەی دوگیان بێت

بەڵام هیچ سودێکی نەبوو ، ئێستا
هەردوکیان بێهیوا بوون لەوەی ببنە دایک و باوک

جونگکووک وەستابوو سێری شوێنەکەی دەکرد
لە ناخەوە خۆزگەی دەخواست ئەمە ڕاستی بوایە

هەرچۆنێک بێت خۆزگە خواستن هیچ سودێکی نیە
، بۆیە دەستی کردەوە بە کارەکەی

--------------------------------------------------------

جیمین لە کارەکەی تەواو بوو،
ڕۆشتە دەرەوە لە کۆمپانیای و ڕۆشتە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەی

دەستی کرد بە لێخوڕینی بۆ ماڵەوە ،

وەک هەمیشە چاوی بە دوکانی منداڵانەدا دەخشاند
و سێری ئەو شتانەی دەکرد

بەڕاستی ئەو لە هاوسەرەکەی زیاتر حەزی بە منداڵە ،
خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت ، لە شوێنێکدا ئۆتۆبێلەکەی وەستاند

پاشان ڕۆشتە ناو دوکانێک کە تایبەت هی منداڵ بوو

زۆر بە جوانی دەستی پێدا دەهێنان زەردەخەنەی دەکرد
، عەزیەکەی بچوک زۆر سەرنجی جیمینی ڕاکێشا

هەر بۆیە بڕیاریدا بیکڕێت ،
عەزیەکەی هەڵگرت و بردیە لای کاژێرەکە

....! بەڕاستی کچەکەت زۆر بەختی هەیە
کە باوکێکی بەم شێوەیەی هەیە
وتی بە زەردەخەنەوە

کورتە چیرۆکەکانی جیکووک'م Where stories live. Discover now