Soyeon's POV:-
سه‌یری ته‌خته‌ی خاڵ تۆماركه‌ره‌كه‌م ده‌كرد و شێتانه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كان بووم..
پله‌ی دووه‌م دووباره..
سینگم قورس بوو و ده‌سته‌كانم كرده مشته‌كۆڵه، سه‌یری لای چه‌پی خۆمم كرد و ددانه‌كانم له‌یه‌كتری خشاند هه‌ر كه جیمینم دۆزییه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی به‌فیزانه له‌سه‌ر ڕووخساری..خوێنم له تووڕه‌ییا ده‌كوڵا ئه‌و چركه‌یه‌ی سه‌یرم كرد..
ده‌نگی نه‌رم بوو وه‌ك ئاوریشم كاتێك قسه‌ی كرد..
"له‌وانه‌یه جاری داهاتوو".
سه‌یری زه‌ویه‌كه‌م كرد و هه‌وڵم ده‌دا سه‌یری ڕووخساره گاڵته‌چییه‌كه‌ی و زه‌رده‌خه‌نه به‌فیزه‌كه‌ی نه‌كه‌م، نه‌فره‌تییانه ئاماده بووم بۆ لێدانی مستێك له ڕووخساره نایابه‌كه‌ی..
ئه‌و ڕاستیه ئازارم ده‌دات كه من له منداڵییه‌وه خه‌ونم ئه‌وه بووه ببم به یه‌كێ له باشترین یاریزانه‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر، سه‌ركێشییه‌كانی من له‌سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به خلیسكێنه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و ساته‌ی ڕه‌تم كرده‌وه له به‌شی ئافره‌تاندا ڕاهێنان بكه‌م چونكه خۆم باش ده‌مزانی كه له گشتیان باشترم..
ئامانجه‌كه‌ی من بوون به باشترین یاریزانی كچ نه‌بوو به‌ڵكو بوون بوو به باشترین یاریزان!له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا نه‌متوانیوه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم به‌هۆی پارك جیمین'ه‌وه..
له هه‌موو پێشبڕكێیه‌ك كه ئه‌نجام دراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئه‌م پێشبڕكێیه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت..سوڕامه‌وه‌و به‌ره‌و ژووری لۆكه‌ره‌كان چووم له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی سكێته‌كان له دو‌ای خۆم كه ئه‌مه به‌س بوو تا ماندوویه‌تی و بێزارییه‌كه‌م ده‌ربخات..
قاچه‌كانم ماندوو ببوون و سوور ببونه‌وه به‌هۆی پێشبڕكێكه‌وه.
"ئاهــ سویۆناهـ كارێكی نایابت ئه‌نجام دا! هه‌روه‌ها نامه‌وێ له ئێسته‌یا هیچ ڕووخساری گرژ و مۆن ببینم..".
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ساخته‌م پێشكه‌ش به ڕاهێنه‌ره‌كه‌م كرد و هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی دڵته‌نگیه زۆره‌كه‌مم ده‌دا كه له ناخما په‌نگی دابۆوه..
- سوپاس ڕاهێنه‌ر.. پێم وابێ ئێستا ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه..
YOU ARE READING
Icy dreamer
Romanceبه‌ترسه‌وه سه‌یری ته‌خته‌ی خاڵ تۆماركردنه‌كه‌ی كرد... دووباره پله‌ی دووه‌م.. سینگی قورس بوو و ده‌سته‌كانی كرده مشته‌كۆڵه، سه‌ی لای چه‌پی خۆی كرد و ددانه‌كانی به توندیه‌وه به‌یه‌كتری دادا.. جیمین سه‌یری ده‌كرد له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بهفیزا...