𖨆1𖨆

2.1K 223 87
                                        

سڵاو تان لێبێت بەچیڕۆکێکی نوێ گەڕامەوە لاتان 🥺💓
هیوادارم خوێنەری بن چیڕۆکێکی تەواو جیاوازە لەچیڕۆکەکانی تر .!
وەدڵنیا بن ئەمجارە شتی پلەس 18تیانیە 😌
وە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر پارتێکا ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن وە فۆڵۆم بکەن چونکە ئەمەوێ هەموو ڕۆژێ دوو پاڕت دابنێم بەڵام ئەمەش ئەگەڕێتەوە سەر ڤۆتو کۆمێنتەکان 🥺💗
وە چیڕۆکەکەم پارتەکانی کوورت ئەبێت بەڵام ڕۆژێ دوو پارت دا ئەنێم🕊️🦋

کارەکتەرەکان

جیۆن جۆنگکووک

ناوت

مین یونگی

ئەوان کارەکتەری سەرەکین لە
جیـــــــهانی جادوو
ڤۆتو کۆمێنت لەبیر مەکەن دڵەکانم 💟🥺

🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋🦋

لەساڵی 1997 دا کوڕێک لەدایک بوو لەخێزانێکی جادووگەردا بەڵام ئەو خێزانە تەواو جیاواز بوون لە زۆر بەی جادووگەرەکان ....
ئەوان پڕبوون لە سۆزو خۆشەویستی جادوکانیان بۆ خۆشەویستی ڕەنگی شتەکان بەکار ئەهێنا..
ئەوان مناڵێکیان بوو لەو ساڵەدا کوڕێکی جوان و چاو گەورە لە کەروێشک ئەچوو قژو چاوێکی ڕەشی هەبوو..
بەڵام ئەو تەواو جیاواز بوو دایک و باوکی بە خوێندنەوەی شتەکان فێری جادوو بون بەڵام ئەو هێزێکی تەواو جیاوازی سروشتی هەبوو.!
بۆیە کاتێک مین یونگی پاشا و سەرکردەی جیهانی جادوو زانی کە مناڵێکی وا لەدایک بووە..
بڕیاریدا لەناوی ببات ...
بەڵام زۆربەی جادووگەرەکان ڕەتیان کردەوە کە وا مناڵێکی بچوکی بێگوناهــ لەناو ببات
بۆیەش لەو ساڵەدا جادویەکی تەواو بەهێزی کرد کە وای کرد تەواوی جیهانی جادوو بگرێتەوە وای کرد خۆشەویستی لەنێوان کەسەکان نەمێنێت و هوسەرگیری ڕونەدات بۆئەوەی مناڵی وەک و ئەم کوڕە لەدایک نەبنەوە چونکە ئەو جۆرانەی کە لەم جیهانەدا هێزێکی سروشتیان هەیە ....
دەیەنە سەر دەستەڵات و ئەتوانن جیهانەکەیان بەڕێوە ببەن...
ناویان لەومناڵە نا جۆنگکووک
وە ئەم مناڵەش بە بێ خۆشەویستی گەورەبوو هەمیشە دڵێکی ساردی هەبوو..
نەک هەر ئەو بەڵکو هەموو جیهانەکەیان داگیر بوو بە جادوەکەی مین یونگی دڵ ڕەق!
دوای پێنج ساڵ لەساڵی 2001یەکدا کچێک لەدایک بوو لەخێزانێکی شاراوە چونکە تەنیا هێزەکە کاری لە ئەوان نەکرد بوو ...
خێزانی لی بوو
کاتێک لەو شەوەدا باران ئەباری و خاتو لی ناڵەی ئەکرد چونکە وا خەریکە مناڵەکەی ئەبێت.
وە ناوێرن هیچ کەسیش ئاگادار بکەنەوە
ئەگەر نا کچەکەیان ئەکووژن..
مناڵەکە لەدایک بوو تەواو جوان بوو وردیلە بوو ناویان نا ناوت بەڵام وادیارە مین یونگی هەستی کردو بۆیە دایک و باوکی ناوت...
ناچاربوون ئەو فڕێبدەن بۆ جیهانی مرۆ ڤەکان دوور لە جادوو دوور لە مین یونگی ..
بەڵام وایان دەرخست کە منداڵەکەیان کوشتوە بۆ ئەوەی مین یونگی وازبهێنیت وازی هێنا
بەڵام دایک و باوی ناوتی کوشت و خوێنەکەشیانی برد بۆ ئەوەی هێزەکەی زیاتر و زیاتر زاڵبێت بەسەر هەموو جیهانەکەی.
ناوت بەهۆی هێزێکەی نەمرد چونکە بۆماوەی یەک مانگ لە دارستانێکا مایەوە...
ڕۆژێکیان پیاوێکی گەورە بوو بەڵام واش گەورەنەبوو ڕوخسارێکی پاک بێگردی هەبوو نەرموو نیان بوو ...
بۆ گەشتێک هاتبووە نێو دارستانەکە ئەیەویست لەو گەشتەدا سەرکێشی بکات هەمووتەمەنی بەسەر کێشی بەسەر بردووە...
گوێی لەدەنگی گریانی مناڵێک بوو
لەژێر دارێکا دا رێکا پێی سەیربوو بەڵام چوە نزیک یو ناوت گریانەکەی وەستا چاوەکانی تەواو جادوین وا لە مرۆڤ ئەکەن پاشقی ببن پیاوەکە خۆشی ویستو لەباوەشی کرد
شێوەی ناوت تەواو جوان بوو قژێکی تەواو ڕەش وە پڕ چاوەکانی گەورەو ڕەش بوون پێستێکی سپی جوانی هەبوو ....
بۆ پیاوەکە خەندەی ئەکرد ....
پیاوەکەش بردیە نێو شارەکەو بە هاسەرەکەی نیشان دا ....
ئەوان دڵخۆشبوون بە دۆزینەوەی ئەو منداڵە
ئەوان منداڵیان نە ئەبوو بۆیە ناوتیان کرد بە منداڵی خۆیان...
پڕ خۆشەویستی و ناز گەورەیان کرد هەموو ڕۆژێ لای ئەوان خۆشیەکی نەبڕاوە بوو دوای ئەو هەموو ساڵە دەنگی منداڵێک لە ماڵەکەیان بوونی هەیە ساڵەکان ئەڕۆشتن و ناوت جوانتروو گەورە تر ئەبوو هێزەکەشی لەگەڵی گەورە ئەبوو خێزانەکەیان زانیان بەڵام بە کەسیان نەوت.!

دوای 20ساڵ ئێستا ناوت کچێکی پێگەیشت و جوانە...
خوێندنەکەی تەواو کردوە بەڵام عەز بەکار کردن ناکات...
کهسایەتیەکی جوانی هەیە بەڵام هێزەکەی تایبەتە ئەو توانی ڕابردووی ببینی چی کە دایک و باوکی ئێستای دایک و باوکی ڕاستی نین
دایک و باوکی کوژراون بە هۆی مین یونگیەوە
بۆیە بڕیاری دا بڕواتە جیهانی جادوو تۆڵەی دایک و باوکی بکاتەوە و خۆی دەستەڵات بگرێتە دەست بەڵام هێشتا تەواو ئامادە نیە!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
𖧷بـــــــــەردەوام ئـــــەبێت𖧷
.
.
.
.
.
.
تکایە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن وە فۆڵۆم بکەن🤍🦋

ئـاشقـبوون لەجیهانی جادوو ༆Where stories live. Discover now