چوار ساڵ
لەو ڕۆژەوەی وەک کچە«١٣»ساڵانەکە
کە تەنها ونبوویەک و نەناسراوێک بوو بۆ خۆی و تەواوی جیهان
چاوم پێیان کەوت
چوار ساڵ لەو ڕۆژەوەی چاوەکانی کچە«١٣»ساڵانەکە بۆ یەکەمجار توانیان دوای ڕەنگی ڕەش
هەر«٧»ڕەنگەکەی پەلکەزێڕینە ببینن
بەڕوخساریدا زەردەخەنەیان ئەکرد...یەکەم ئەو شتانەی کە لە ئەوانەوە بیستم
«ئێمە تۆمان خۆشئەوێت کەواتە تۆش خۆتت خۆشبووێت»
«هیچ کەسێک ناتوانێت ئێمە بووەستێنێت لە خۆشویستنی خۆمان
،تۆش بەڵێ بەڵێ تۆش لەگەڵ ئێمە،بێگومان تۆش بەشێکی لە ئێمە»
ئەوکات هەرگیز نەمتوانی لەو وشانە تێبگەم
چوونکە بەتەواوی یەکەمجارم بوو ئەوانە ببیستم
هەرگیز نەمبیستبوو کەسێک خۆی خۆشبووێت
هەرگیز«ئێمە»یەکم پێ نەوترابوو
من تەواوی کاتەکە وا ڕاهاتبووم تەواوی کارەکانم بەتەنها ئەنجام بدەم
تەواوی بارگرانییەکان بەتەنها خۆم تێپەڕیان بکەم و بەنێویاندا هەنگاو بنێم
من تەواوی ژیانم هەرگیز کەسێکم نەبووبوو دەستم بگرێت و فێرم بکات چۆن هەنگاوی دروست بنێم
تەواوی کاتەکە بەتەنها خۆم لەسەر ڕێگا ناخۆش و پڕ لە بەرز و نزمییەکە
هەنگاوم ئەنا
ئەکەوتم
بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێهیواییەوە نەمئەتوانی هەڵبستمەوە
دواتر دووبارە هەنگاوەکانم ئەگرتەوە بەر
چوونکە تیشکی خۆرەکە بەشێوەیەک بوو
تەواوی تینە بەهێزەکەی لەسەر سەری من کۆ ئەکردەوە و گەر لەجێگای خۆم هەڵنەستامایەتەوە ئەوکات بەهۆی گەرمییەکەی منێکی ئەکوشت کە نەمئەویست بمرم تاوەک تێنەگەم هۆکاری بوونی من لەم جۆرە جیهانەدا بۆچی ئەگەڕێتەوە؟ئەو ڕۆژانە وا بیرم ئەکردەوە ئەو خۆرە زۆر بێبەزەیی بوو بەرامبەر بە من
بەڵام ئێستا تێئەگەم گەر ئەو بێ بەزەیی بوونەوەی ئەو نەبووایە بەرامبەر بە من
لەوانەبوو من هەرگیز دوای یەکێک لە کەوتنەوەکانم
هەوڵی هەستانەوەیەم نەدایاهەرچۆنێک بێت
«١٣»ساڵم بەو شێوەیە تێپەڕ کرد
بە ونبوویی،بە نەناسراوی،بە نەزانی،بە تەنهایی،بە پەرۆشی
تەواوی ساتەکە وێڵی وەڵامی پرسیاری«من بۆچی لێرەم؟»بووم
وە ئەوانەی چواردەورم هەرگیز یارمەتیدەر نەبوون بۆ ئەوەی وەڵامەکە بدۆزمەوە
بەڵکو هەر خۆی ئەوان هۆکاری ئەوەبوون بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک ئەو پرسیارە لەخۆم بکەم
ئەوان هێندە ڕۆڵێکی پیس و قێزەونیان هەبوو لە ژیانم
کە وایان لێئەکردم هەموو ڕۆژێک لەخۆم بپرسم
«باشە بۆچی من لێرەم؟
،باشە خۆ ناکرێت لەنێو ئەم جیهانە بوونم هەبێت تەنها بۆ ئەوەی تەواوی ساتەکە لەنێو ئەم بوونەوەرە قێزەونانەدا بم و بەرگەیان بگرم؟!»
ئەوانە بەردەوام بوون تا ئەو ڕۆژەی
چاوەکانم توانیان ئەو«٧»کەسە ببینن بە شێوازێکی جیاواز
ئەو چاوانەم کە پەڵەیەکی ڕەشیان لەسەر ڕوخساری تەواوی مرۆڤەکانی ئەم جیهانە دانابوو
توانیان ئەو«٧»کەسە ببینن وەک هەر«٧»ڕەنگەکەی پەلکەزێڕینە
زۆر بەجوانی
ئەوە ئەو ساتەبوو کە بۆ یەکەمجار لەژیانم توانیم کۆمەڵێک وشەی باش لە ڕوخساری چەند کەسێکا بخوێنمەوە
ئەوە وەک ئەوەبوو لەگەڵ زەردەخەنەکانیان پێم بڵێن
«بێگومان هۆکارێکی زۆر مەزن هەیە لە پشت بوونی تۆوە لەنێو ئەم جیهانە مەزنە
،ئێمە بڕووامان بەوە هەیە
هەرچەندە ئێمەش وەک تۆ بەدوای وەڵامی هەمان شت ئەگەڕێین،بەڵام وەرە با بەیەکەوە بیرکردنەوەکانمان نیشانی یەکدی بدەین و بیر و باوەڕەکانمان تێکەڵ بە یەکدی بکەین،
ئەو کات هەمووان بەیەکەوە ئەتوانین وەڵامی ئەو پرسیارە بدۆزینەوە»
YOU ARE READING
≈as a family≈
Non-Fictionئێوە ئەو زەردەخەنەیە بوون کە ژیان بەڕووی مندا کردی یەکجار بۆ هەمیشە...