≈هەڵوێستەکان≈

31 11 3
                                    

~سەبارەت بە ئێستا~
باشە من لەو بڕووایەدام کە خۆت کەسێکی چۆن بیت خوداش هەمان جۆرەکانی خۆت ئەنێرێتە ڕێگات بۆ ئەوەی باشتر لە بوونی خۆت تێبگەیت
هەر بۆیە ئەزانم زۆربەی زۆری تەواوی ئەو کەسانەی کە بڕیاریان داوە خۆشەویستی خۆیان بە کوڕانی«بانگتان»ببەخشن
چیرۆکێکی هەمان شێوەی منیان هەیە
لەو بەشەی ژیانمان کە تەنها خۆمان و بانگتان بە بوونی ئەزانین هەڵمان گرتووە و ئەیپارێزین و هەندێکجار کاتێک بابەتەکە قورسە هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین بۆ لەیادکردنی
وە هەندێکجاریش بەبەردەوامی بیری خۆمانی ئەهێنینەوە بۆ ئەوەی هەمان هەڵەکان دووبارە نەکەینەوە و نیشانی خۆمانی بدەین لە کوێوە گەشتووین بە کوێ؟..

من وەک خودی خۆم لەم ڕۆژانەدا زۆر زۆر بە کەمی باسی
«٧»هاوڕێکەم ئەکەم بۆ کەسانی دیکە
چوونکە شێوازی من وایە
ئەو کەسانەی کە خۆشەویستییەکی پێناسە نەکراویان هەیە لەنێو ژیانم
بە کەمی باسیان ئەکەم
چوونکە نامەوێت لەکاتی باسکردنیان کەسێک هەڵسەنگاندن بۆ خۆشەویستییەکەم و پەیوەندییەکەم بکات لەگەڵ ئەوان
،بەڵام بێگومان کەسانێک هەن کە شێوازی خۆشویستنیان جیایە
ئەوان زۆر باسی«٧»هاوڕێکەیان ئەکەن چوونکە ئەیانەوێ تەواوی ڕۆژەکەیان پڕببێت لە ئەوان
وە بێگومان ئەوان ڕووبەڕووی ڕەخنە و بیر و ڕای هەڵە ئەبنەوە وەک چۆن من لەپێشوودا ڕووبەڕوویان ئەبوومەوە

هەندێک بیر و ڕای وەک:-
ئەو کوڕانە چین خۆت پێیانەوە خەریک کردووە؟
ئەوان بێکەڵک و بێسوودن
تەنها هۆکاری کات بەفیڕۆدانن
چاویان بچووکە،جەستەیان مووی پێوە نییە،ئەو زمانەی قسەی پێ ئەکەن سەیرە،ئەو خواردنانەی ئەیخۆن قێزەونن،جلوبەرگەکانیان سەیر و ناشرینە،گۆرانییەکانیان بێ مانا و ناخۆشن

زۆر تا کەم
لەلایەن کەسە نزیکەکانمانەوە یاخوود لەلایەن کەسانێکەوە لەوانەیە یەکتر ناسینێک لەنێوانماندا نەبێت ئەم قسانەمان بەڕوودا ئەکرێت

من وەک خۆم هەرگیز نامەوێ وەڵامی ئەو کەسانە بدەمەوە کە ئەم جۆرە قسە و ڕەگەز پەرستییانە بەکار ئەهێنن چوونکە ئەزانم گەر ئاستی ڕۆشنبیریان لە هەمان ئاستی ڕۆشنبیری من با ئەوا هەرگیز ئەم شتانەیان نە ئەوت
،بەڵام هەندێک کات ویستی وەڵامدانەوەم هەیە کاتێک ئەم قسانە بە کەسێک ئەوترێ کە وەک من ئەو هەمان«٧»کەسە بە هاوڕێی خۆی ئەزانێت
بەڕاستی ئەمەوێ بڵێم:-
باشە تۆ وەک کەسێکی نزیکە ئەم کەسە تا ئێستا هەرگیز دانیشتوویت بۆ ئەوەی بەجوانی گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت و لێی تێبگەیت و بزانیت بیر و ڕایەکانی چین؟
ئایا هەرگیز جارێک بەهێمنییەوە دەستت بەسەریدا هێناوە و نێوچەوانیت ماچ کردووە و پێت وتووە کە خۆشت ئەوێ و شانازی پێوە ئەکەیت کەواتە با خۆشی خۆی خۆشبووێت و شانازی بەخۆیەوە بکات؟
ئایا هەرگیز پێت وتووە کە تا بتوانیت لەگەڵی ئەمێنیتەوە و یارمەتی ئەدەیت و تەنهای ناکەیت؟
ئایا هەرگیز پرسیارت لێکردووە گەر هیچ بەشێک لە ناخیدا هەیە کە هەست بە بەتاڵی بکات؟
ئایا هەرگیز توانیوتە ببیت بەو کەسەی کە ئەو بتوانێت بەڕاستی هەست بە پارێزراوی بکات لەلای و متمانەی پێبکات؟
ئەسڵەن بگرە ئەکرێ ئەم«٧»کەسە تەواوی ئەو بۆشاییانەیان پڕ کردبێتەوە کە تۆ هۆکاری سەرەکی دروست بوونیان بووبیت
هەر بۆیە هەرگیز مافی ئەوەت نییە بۆ ئەوەی سوکایەتی بکەیت و بڕیاری ئەوە بدەیت کامە ڕاستەکەیە و کامە هەڵەکە
تەنها وا باشترە خۆت تێکەڵ بە بابەتێک نەکەیت کە هەرگیز ڕاستەقینەکەی نازانیت..

من هەر لێرەوە تکام لە تەواوی ئەو کەسانە هەیە کە کەسێکی نزیکیان نەک تەنها ئەم«٧»کەسە
بەڵکو کێشە نییە خۆشەویستی خۆی بە کێ ببەخشێت
ڕێگری لێ مەکەن
مەبن بە بەربەستێک
لەبەرامبەر ئەو خۆشەویستییە
چوونکە هەمووان ژیانی خۆمان ئەژین
نەک ژیانی کەسێکی دیکە
گەر ئەوەشتان هەر بە دڵ نییە و ناتوانن پێی قایل ببن
دەی خۆشەویستییەکی وا بە کەسە نزیکەکەتان ببەخشن کە خۆشەویستی هەر کەسێکی دیکەیان لەیاد بباتەوە
ئەوە بەڕاستی هیچی تێناچێت
گەر ئێوە بەڕاستی دڵسۆزی ئەو کەسە ببن و خۆشتان بووێت وە مەبەستتان باشەی ئەو بێت

لەگەڵ ڕێزم...
٢٣/٨/٢٠٢٢

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 23, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

≈as a family≈Where stories live. Discover now