بینینێكـ

614 107 21
                                    











‎کۆتا پارچە موزیکی خۆی ژەنی لەم
‎ڕێستۆرانتە بەتاڵ و تاریکە، چەپڵەم بۆی لێیەدا گەر
لێرە خەڵکی تریشی لێ بوایە
‎ریاکشنم نەبوو بەڵکو بە بێدەنگی لەسەر کورسیەکی نزیک پیانۆکە
‎دانیشتبووم بۆ ئەوەی شتێک بکات
‎ئەو لەسەر کورسیە بچوکەکەی پیانۆکەی هەڵساوە
‎بە ئارامی هەنگاوی نا بەرەو مێزەکەم
‎لەسەر کورسییەکەی بەرامبەرم دانیشت

‎زەردەخەنەیەکی کەمم کرد دەستەکانم بە قایمی
‎ئەگوشی
‎بەبێ هەستی سەیری پیانۆکەم ئەکرد



‎ماوەیەک لە بێدەنگی خایاند




‎"ماوەی چەند تۆ لێرە ئەمێنیتەوە؟"
‎دەنگی زۆر نەرمتر بوو لەوەی کەبیرم لێ ئەکردەوە

‎"هەفتەیەک"
‎وەڵامیم داوە
‎ئەویش قۆڵەکانی لێک ئاڵاند بەرامبەر سنگی و بەنەرمی وتی
‎"ئەمە ڕاست نابێ"

‎دەنگی زۆر کەم و قوڵ بوو
‎زۆر بە وریاوە ورد ببمومەوە لێی تا لەو وشانە تێبگەم کە ئەیڵێ

‎"چی؟"
‎پرسیارم کرد و تۆزێک سەرم جوڵاند

‎ئەو پشتگوێی خستم سەیری خوارەوەی
‎ کرد بە چاوە تاریکەکانی بۆ سێبەرەکەی خۆی ئەڕوانی
‎بە بێزاری و بە دەنگێکی کپەوە وتی
‎"بەخێربێیت،تکایە خۆشی ببینە لە دورگەی جیجو"

‎خەریک بوو بەدەنگی بەرز پێبکەنم بۆ ئەو دەنگە ساردەی
‎کە وتی بەخێربێیت
‎بەڵام ڕوخسارە جدییەکەی ڕێگەی نەدا وابکەم

‎"من یوونگی"
‎ئەو بەردەوامی دا
‎"پیانۆژەنی ئێرە"

‎"ئۆهـ سڵاو"
‎خۆم ڕێک خست لەسەر کورسییەکەم و وتم
‎"منیش لوسیندا"

‎ئەو لێرە بوو زۆر بە ساردی و ئارامییەوە
‎لە کاتێکا من تاکە کەس بووم کە شڵەژاو و گێژ دەرئەکەوتم

‎"ئاهـ تۆ بەراستی باشی لە پـ.پیانۆ ژەنین"
‎وام وت و هەموو هێزی خۆم کۆ ئەکردەوە تا وشەکانم دەرببڕم

‎"پـ.پیانۆ"
‎ئەو گاڵتەی پێکردم بە پێکەنینەوە وای کرد شەرمەزار بم


‎بەخێرای سوور هەڵگەڕام و شەرمم کرد بەنەفرەت بێ


‎"سوپاس"
‎لەکۆتاییا ئەوەی زیاد کرد پاش ماوەیەک لە بێ دەنگ بوون

‎پاشان ئەوەم قبوڵم کرد کە ئەو پیاوەی لێرە لە پێشمەوەیە
‎حەز بە قسەکردن ناکات وە من باشترە
‎گفتوگۆی لەگەڵدا نەکەم
‎لەو ڕاکەم لەو هۆتێلە باشترە

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now