خوێن

261 51 20
                                    





لوسیندا

هاوارێك هات لە دەستشۆرەكە
ڕووناكییەك بەرەو دەستشۆرەكە هات و ڕووناكییەكەی لەسەر من دانا

ئەوە جین بوو

جین ڕایكرد و هاتە تەنیشتم بە شڵەژاوی وتی
تۆ باشی ؟ گوێم لێبوو هاوارت كرد ؟ تۆ كەوتی؟

سەیری پشت ئەوم كرد بەڵام تایهیۆنگ ڕۆشتبوو

یارمەتی دام تا لای شۆرینگەكە بڕۆم

هاتە تەنیشتمەوە
خاتوون

هیچ شتێك ڕووی نەداوە
وام وت و لە ئاوێنەكەوە سەیری خۆم ئەكرد ئەكرد
كە چەند بێ هێز بوومە
ئاوەكەم كردەوە
جین ئێرە دەستشۆری ئافرەتانە

ئـ..ئۆهــ
جین خێرا سەری لەقان
مادەم من دەڕۆم

بە دەستم قژە تەڕەكەم بردە دواوە

نەفرەت

هاوارم كرد هەر كە ڕەنگدانەوەی خۆم بینی لە
ئاوێنەكەوە

چی؟
خێرا جین بەرەو ڕووم هات
چی ڕووی داوە لوسیندا؟

خۆی هێنا ئاستی من هەر كە من لەسەر ئەرزەكە دانیشتم و گریام

خوێن بە دەستەكانمەوە بوو
ئەمتوانی لوتم ببینم كە خوێنی پێوەیە
وە لەگەڵ هەموو ڕووخسارم

ئـ..ئاوەكە
بە وشە وشە قسەم ئەكرد و تەزوێك بەلەشما داهات

چی؟
جین پرسیاری

سەرنجم دا شۆرینگەكە كە لەجیاتی ئاو خوێنی لێ دەهاتە خوارەوە
وە دڵۆپ دڵۆپ دەكەوتە سەر ئەرزەكە

جین شۆك بوو بەڵام خێرا هەڵسا لە شوێنی خۆی
بەرەو شۆرینگەكە ڕۆشت و ئاوەكەی داخست
ڕێگری كرد لەوەی خوێن زیاتر بێتە خوارەوە

بـــ...بۆ ئێرە؟
جین ڕێگەی نەدا ڕستەكەم تەواو بكەم خێرا دەستی منی گرت
بەرەو دەرەوەی دەستشۆرەكە ڕامان كرد

نەمدەتوانی بەباشی ڕابكەم بەڵام بەهۆی جینەوە كە ڕایئەكێشام
ئەمتوانی بڕۆم

جین؟
جۆنگكووك بەرەو لای ئێمە ڕایكرد
لوسیندا؟


چی بووە؟
نامجوون شڵەژا و ئێمەی لەسەر قەنەفە بچووكەكە
دانیشاند

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Donde viven las historias. Descúbrelo ahora