تۆ ئەی یاری دوورم
دڵی دڵدار هەر وایە بێ ئامان و سەرلێشێواو،
ئایش چجا گەر ڕۆژێک بێت و کچێکی دڵناسک بکەوێتە داوەوە ئەوسا هەموو ژیانی بە لێدانە خێراکانی دڵی بەسەر دەبات وەک ئێستایی منخەریکی خەندە کردنم وەک شێتێک لەبەردەم خۆمەوە بەڵام ئەو هەستە زۆر شیرینە کاتێک هەست بە تاڵە نەرمەکانی پرچی ئەکەم لەسەر دەستەکانم
ئەو بە ماندووی گەڕایەوە و داوای لێکردم کە یارمەتی بدەم لە گەرماو کردن، ئاخۆ منی شەیدای دڵ گڕگرتوو ڕەتی دەکەمەوە؟!
ئێستاش ئەو چاوەکانی دەخستووە و منیش سەری بۆ دەشۆم ، لەسەر داوای ئەو جلەکانم داناوە هەر چۆنێک بێت ئەو هاوسەرمە
"چێژ لەوە وەردەگری!"
ئەو گوتی بێ ئەوەی چاوەکانی بکاتەوە"زۆر زیاتر لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە!"
دەستەکانم فزوڵی کرد و خزایه سەر شان و ملی، هەمووی پڕ ماسولکەیە ئەو پیاوێکی تەواو لە هەموو ڕووی جەستەییەوەبەنەرمی هەوڵم دەدا مەساجی بۆ بکەم بەنازەوە پەنجەکانم دەجوڵاند ئاخر ئەو هاوسەرمە منیش ئەوم دەوێ گەر ئەویش منی نەوێ
هەر زوو خۆم بینیەوە کە ڕاکێشڕاوم و لەسەر قاچەکانی ئەم لە نێو بانیۆکەدا
"تۆ دەستت پێکرد بۆیە بۆت نیە دواتر بە گریانەوە بپاڕێیتەوە تا بوەستم!"ئەو گوتی ئەو میهرەبان نیە، ئەو پیاوێکی شەهوانیە ئەو تەنها حەزی هەیە بۆ من زۆر باش ئەوە دەزانم بەڵام هێشتاش قبوڵی دەکەم چونکە خۆشم ئەوێ!
حەز دەکەن لە حاڵی لیلدا بن؟!
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!