لەدوای تۆ ئەبێ منیش دڵم دەربێنم!
خۆم ڕازندبوویەوە زۆر جوان دەردەکەوم،
من مافم نیە لەم ژوورە بڕۆمە دەرەوە بەڵام هێشتاش ئەوەم لا ئاساییە تەنها با ئەو بەردەوام بێت لە خۆشویستنم
با ئەو هەر بە هی خۆیم بزانێت!خەندەیەکی شەرمنانەم کرد بۆ بیرکردنەوەکانم. دەزانم کە بەم جلانەوە بم بینێت کاردانەوەی چۆن دەبیت
من دڵخۆشم بە لەگەڵ ئەو بوون
گوێم لە کرانەوەی دەرگاکە بووم بۆیەش هەر زوو هەستامەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشتم شێوازی باش نەبوو!
پڕچی شێواو بوو قۆپچەی کراسەکەی بە پێچەوانەوە داخرا بوو، من تێبینی ئەوەشم کرد کە زنجیری پانتۆڵەکەشی کراوە بوو!
بە چاوێکی پڕ بەزەیی لێی دەڕوانیم ٫من هەموو ئەوانەم پشگوێ خست و بەرەو ڕووی ڕۆشتم، ئەو من ناخاتە ئەو حاڵەوە دەزانم
نزیک بوومەوە وێڕای ئەوەی بیناییم لێڵ بوو بوو، دەستەکانم لە ملی ئاڵاند و چاوەکانم داخست کە بوە هۆی کەوتنی فرمێسکەکانم
لوتم لە ملی دەخشاند، بەڵام هەستم بە بۆنێکی ئافرەتانە کرد کە تێکەڵ بە بۆنە مەستکەرەکەی بوو بوو
چاوەکانم کردەوە تا تێبینی چەند نیشانەیەک بکەم لەسەر ملی کە بە ڕەنگی لێوی ئافرەتێک جیا لە من نەخشێنرابوو
چیدی نەمتوانی لەسەر پێم بوەستم و کەوتمە سەر زەویەکە!
"گەوورەی مەکە لیل، تەنها کۆنتڕۆڵم لەدەستدا سکرتێرەکەم فریویدام!"
دوونیا بەسەردا بڕوخێ لیل، بە چ ڕۆژێک گەیشتی
دیاری ساڵیادی هاوسەرگیریەکەت پیرۆز لیل!
لە کۆی نوسینی هەشت چیرۆک و چوار وەنشۆت هیچ کامیان وێنایی ئەم بەشە ئازاری نەداوم!
جەستەم سڕ بووە خیانەت شتێکە کە ناتوانم بەرگەی بگرم!
YOU ARE READING
د٘ڵـــدَارِیْ
Romance{کۆتایی هاتووە✓} دڵداریــم لەگەڵ کردی، بێ ئاگا لە شەڕی چاوەکانت!