Part fifteen

827 136 81
                                    



ڤۆت و کۆمێنت پێش خوێندنەوە بەیبە لاسارەکانم
ئەگەر ئاکتیڤ نەبن مەرج دائەنێمەوە


یەڵا خۆشی وەرگرن لە پاڕتەکە خۆتانی تیا نوقوم کەن


بەیانی

ناتالیا خەبەری بوەو و ھەستی بە دوو دەست کرد لە دەوری کەمەری و زۆر بە تونی لە باوشی گرتوە سەرەتا زۆر ترسابوو نەشیئەوێرا ئاوڕ باتەوە کاتێک ڕوداوەکانی دوێنێ شەوی بیر کەوتەوە دەستی کردەوە بە گریان بەو بەیانیە خێر و شەڕ دابەش نەکراوە ناتالیا بە گریان دەستی بە
دەستپێکی سەرەتای ڕۆژەکە کرد لە کاتێکا زۆر کەسی تر بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی ڕۆژێکی نوێن ناتالیا کەمێک خۆی سوڕاند چاوی کەوتە سەر تای گریانەکەمی زیاتر بوو کاتێک خۆی بیر کەوتەوە لە منداڵی لەگەڵ تای زۆر تێکەڵ بوون بەڵام زیاتر بەوە دڵ تەنگ بوو کە یەکەمجار ھاتوەتە ئێرە تای نەناسیوەتەوە چونکە بەڕاستی تای گۆڕابوو کەمێک زیاتر جوڵا تا بە تەواوی ڕوو بکاتە تای بە وردی لە ھەموو بەشێکی دەموچاوی تای ئەکۆڵیەوە کە لەھەر سوچێک دەموچاوی جوانیەکی تایبەتی ھەیە فرمێسکەکانی زیاتر بوو ئێستا ناتالیا وەک منداڵێک ھەڵسوکەوت ئەکا کە بەھانە لە ھەموو شتێک ئەگرێت تا لەڕێگای ئەوەو بگری گریانێکی مناڵانە قوڕگی گرتوو

تای ھێواش ھێواش چاوی ئەکردەوە تا چاوی کەوتە سەر ناتالیا کە سەیری ئەکا

تای: ناتالیا بۆچی ئەگری
( بە چاوی خەوەوە و چاوی ئەخوراند)

ناتالیا : بۆچی لە نێو باوشی تۆم
( بە ھەنسکەوە)

تای: نەکا تەنھا لەبەر ئەو ئەگری
( بە بێباوڕیەوە)

ناتالیا : بەڵێ لەبەر ئەوە ئەگریم

تای بە باوڕپێنەکراوی سەیری ناتالیای ئەکرد

ناتالیا : سەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە منت ناسیەوە
( وەستا ل ھەنسک دان و ئەو پرسیارەی ئاراستەی تای کرد)

تای: بەڵێ
( ھەناسەیەکی قوڵێ ھەڵکێشا)

ناتالیا : بۆچی ھیچت پێ نەوتم
( فرمێسکەکانی زیاتر بوو)

تای: ناچاربووم
( سەری داخست)

ناتالیا : ناچاریش بووی وا بە خراپی ھەڵسوکەوتم لەگەڵ بکەی

تای: نەخێر

ناتالیا : کەواتە بۆچی وا ھەڵسوکەوتت لەگەڵم ئەکرد
( چاوی یەک خولەک لە فرمێسک ڕژتن نەوەستا)

تای: تەنھا ئەمویست نزیکت بکەومەوە

ناتالیا : گەمژە
( پشتی لە تای کرد)

The kidnappersWhere stories live. Discover now