Part fourteen

785 140 228
                                    

ڤۆت و کۆمێنت پێش خوێندنەوە بەیبە لاسارەکانم

یەڵا بۆ ناو چیرۆک

تای: ھیوادارم ھەڵنەسی تا کارەکەم تەواو ئەکەم
( بە زەردەخەنەوە)

تای لە ناتالیا دوور کەوتەوە و بە ھێواشی ھەنگاوی نا بۆ کۆتا جار سەیری ناتالیای کرد تا دلنیا بێتەوە لەوەی خەوتوە ئینجا دەرگا
نھێنیەکەی کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە

ناتالیا پۆڤ

تا نزیک کاتژمێر ٩ ی شەو ئیشم ئەکرد دواتر سەرم ھەڵبڕی تا سەیری گەورەم بکەم زۆر سەرقاڵ بوو بە كارکردن کەواتە ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەنجامدانی پیلانەکەم خۆم دایەوە بە کورسیەکەوە و چاوم داخست تا وەک خەوتویەکم لێھات نزیکەی ١٠ خولەکێک دوای ئەوەی چاوم داخست گەورەم بانگی کردم و ویستی شتێکم پێ بڵێ بەڵام دڵنیام منی بینی
بۆیە بێدەنگ بوو من وام دانابوو کە من ببینی خەوتوم بە بێدەنگی ژورەکە جێبێڵێ بەڵام نەخێر وا نەبوو ھاتە نزیک مەوە و لە باوشی گرتم وەک بووک و منی لەسەر بێدەکە پاڵخست دڵە نەفرەتیەکەم زۆر خێرا لێی ئەدا و ھەستم کرد دەموچاوی زۆر نزیکە چرپانی ووتی ھیوادارم ھەڵنەسی تا کارەکەم تەواو ئەکەم ئەو قسەیە بەس بوو تا بروسکێک بە ناو دڵما بڕوا سەرەتا بیرکردنەوە خراپ ھاتە مێشکم بەڵام کە ھەستم کرد کە جێگاکەی
جێھێشت چاوم زۆر زۆر بە کزی کردبوە بە جۆرێک ئەوەی بەرامبەر ھەستی پێنەئەکرد سەری ئەو شوێنەم ئەکرد کە گومانم لێی ھەبوو ژووری نھێنی بی وە تای لەوێ وەستابوو بۆ کۆتا جار سەیری منی کرد و پالێکی بە دیوارەوەکەوە دا ھێواش ھێواش ئەکرایەوە دیار بوو ئەلیکتڕۆنی بوو وە کە ڕۆشتە ژورووەش داخرا ھەر کە زانیم لەوێ نەما چاوم کردەوە و لەسەر بێدەکە دانیشتبووم بە شۆکەوە لە دیوارەکەم ئەڕوانی

دوای ١٠ خولەک

ناتالیا ھەر لەسەر بێدەکە دانیشتبوو و فرمێسک لە چاویا ئەھاتە خوارەوە لە ناکاو ھەستی بە جوڵەی دەرگاکە کرد چاوی لەسەر ئەو دیوارە جێگیر کرد کە دەرگا نھێنیەکەی لێیە دەرگاکە کرایەوە و تای ھاتە دەرەوە بەڵام وشک بوو لە جێی خۆی کاتێک ناتالیای بینی لەسەر بێدەکە دانیشتوە و بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری ئەکا

تای: ن........ناتالیا
( ڕەنگی پەڕیبوو)

ناتالیا : بڵێ کەوا ئەوە پیلانە من و ھاوڕێکانم لێرەین
( چاوی پڕ فرمێسک بوو و ھەستایەوە سەر پێ و بەرەو تای ڕۆشت)

تای: بوەستە با ڕونی بکەمەوە

ناتالیا : چی ڕوووون ئەکەیتەوە ھاااااااا
ھەمان ئەوشتانەی تۆ ھەتە دایک و باوکیشم ھەیانە
ملوانکەکە، ژووری نھێنی ، تەنانەت ژمارە مۆبایلی
یەکیشتان لایە ئەم چ دۆزەخێکە کە من تیایم و ئاگام لێ نیە
( نەیتوانی خۆی بگرێ و گریا بەلام ناتالیا گەشتوەتە خراپ ترین شوێن چونکە لەگەڵ توڕەبوون بگری و ھاوار بکا توشی ھەناسە تەنگی ئەبێ و لەھحش خۆی ئەچێ)

The kidnappersWhere stories live. Discover now