تێڕوانینی هیمی. . .
ڕێگا دورەکە کۆتای هات گەشتمەوە بەردەم ماڵەکەم.
دایکم لەدەرەوە بوو زۆر شڵەژاو دیار بو دەستکانی بە دەمیەوە گرتبوو وەک بڵێی دوعای دەکرد.
تۆزێک لام سەیر بوو دایکم کەسێکی ئاینی نەبو تا دوعا بکات بەو جۆرە ڕوخساری نیگەران دیار بوو، نزیک بو لە گریان.ئەوەش زیاتر منی دەتاساند، بۆچی وادەکات؟
نزیک بومەوە لە دەرگاکە دایکم ڕوی لە من کرد چاوەکانی فراوان بوون، بەرەو ڕوی من ڕایکرد، باوەشێکی توندی لێدام "سوپاس بۆ خوا، کچەکەم . . . ئاهـ سوپاس بۆخوا" کاتێک باوەشی لەمن دابوو وتی شۆک بوم بەو ڕەفتارەی، چونکە بۆم دەرکەوت ئەو نزایەی دەکرد بۆ من بوە.
بەڵام من هێتشان شۆکم، " دایکە چی بووە تۆباشی" لێم پرسی
"کچەکەم کێشەیەک ڕووی داوە، کێشەیەکی زۆر گەورە" وتی کاتێک دەستە بە ئەنگوستیلە گرانبەهاکانی لەسەر ڕومەتە نەرمو ناسکەکەی من دانابوو."کێشە؟" بە تێنەگەشتنەوە پرسیم " بەڵێ کێشە، باوکت کۆمپانیاکەی لەدەست دا خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا داوای مافی خۆیان دەکەن، بەڵام ئێمە ئێستا زۆر هەژارین واتا لەتوانابمان دانیە پارەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە." دایکم بەخەمەوە وتی
"بەڵام بۆچی؟ خۆ هیچ کێشەیەک لە کۆمپانیا نەبوو بۆچی ئەوە ڕوی داوە" بە بڕاپێنەکراوی وتم، دایکم فرمێسکێک لە چاوی دەرباز بوو، سەری لەقەند" کچەکەم ئەوەی ئێستا گرینگ بێت سەلامەتی تۆیە، ئەوان بڕیاریان داوە باوکت بکوژن لەبەرامبەر پشکەکانی کۆمپانیا، ئەوان کەسانی باش نین، باوکت داوا لەدادگا دەکاتەوە بۆ ئەم بابەتە، بەڵام تا ئەوکات نابێت تۆ لێرەبیت ژیانت لەمەترسیدایە، چی ئەگەر ئەوان تۆیان لێ بردین، پێویستە تۆ ڕزگار بکەین" دایکم هەر وشەیەکی بەخەمەوە دەوت و ڕونی دەکردەوە بۆم
" هەندێک پارەت پێدەدەم بە هێڵی شەمەندەفەر بڕۆ، خۆت ڕزگار بکە بڕۆ بۆ ڕوسیا یان شوێنێکی دورتر تا دەتوانی دور بڕۆ مەهێڵە کەس هەست بکات، من و باوکت باش دەبین دڵنیابە" دایکم وتی ترسم لەچاوی دەبینی بۆ گیانی من، زۆر پرسیار لە مێشکم بون بەڵام، بڕیارمدا نەیدرکێنم و بەقسەی دایکم بکەم، " جەنتاکەم کۆدەکەمەوە." وتم بەڵام دایکم منی وەستاند " نەخێر ئەگەر بێت و جلەکانت لێرە نەمێنن ئەوان هەست دەکەن تۆ ڕۆشتویتە دەرەوەی وڵات بۆیە هیچ جلێک مەبە لەگەڵ خۆت" دایکم بیرقوڵتر بوو لەوەی بیرم لێدەکردەوە ئەوەی من دەمزانی دایکم ژنێکی دەوڵەمەندی لەخۆبای دڵسۆز بو کە هەمیشە گرینگی بە جل و ڕەفتار دەدا.
دایکم بڕەپارەیەکی پێدام، خستمە لەناو جەنتایەک، پارەکەم بەشی گەشتە نادیارەکەمی دەکرد بەڵام ئەوە بەبەراورد لەگەڵ سامانە کۆنەکەی باوکم هیچ نەبو.
جلێکی فەریحم لەبەر کرد وە کڵاوێکی ڕەشم لەسەر کرد تا شێوەم زۆر ناسراو نەبێت توند باوەشم لەدایکم دا تەنانەت فرمێسکیشم ڕشت حەزم ناکەم لە دایکم دور بکەومەوە بەڵام ناچارم
ـــــــــــــــــــــــــ
تێڕوانینی؟؟؟؟...
أنت تقرأ
{هێڵی شەمەندەفەر}✔
Short Storyئەکرێت چارەنوسێکی نادیار بتگەیەنێت بە چارەنوسێکی چاوەڕوان نەکراویش.