"پارتی دوو"

871 88 120
                                    

خ.کیم:جێنی!!
بە هاوارەوە

جێنی:ئای خوایە چی بکەم من؟
ئاخخخ جێنی جێنی گەمژە!
لەبەر خۆیەوە سەرزەنشتی خۆی ئەکرد..
خۆشی ئەیزانی هەڵەی کردووە
بەڵام دوای چی؟!

خ.کیم بە تووڕەیی دەرگای
ژوورەکەی کردەووە و بەرەو جێنی چوو
ویستی زلەی لێ بدات بەڵام..
بەڕێز کیم نەیهێشت..!

ب.کیم:بڕۆ دەرەوە خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم
بە تووڕەییێکی هێمنەوە وای وت

خ.کیم:ناچم هەرگیز ناچم!!
پێت وایە نازانم وەک هەموو جارێک
لێی ئەپاڕێیتەوە؟!
...
خ.کیم:من ئەزانم ئەم سەگە پیسە
بە لێدان نەبێت ئاقڵ نابێت!
بە هاوار و تووڕەییەوە

ب.کیم تاوەکو هێزی هەبوو زلەیێکی
لە دەموو چاوی خاتوو کیم دا!!

خ.کیم شۆک بوو!
ئاخر چۆن؟
چۆن لێیدا؟!

ب.کیم:تۆ سەگیت هەی ئافرەتی پیس!
بە ڕق و کینەوە

جێنی چاوەکانی پڕ فرمێسک بووە
بەرگەی ئەو دیمەنەی پێشی ناگرێت
واتا لەبەر ئەو باوکی لە دایکی داا؟

خ.کیم:ت.تۆ لە منت دا؟!
لەبەر..لەبەر ئەو مشکە؟!!
بە گریانەوە

ب.کیم:بڕۆ دەرەوە لەم ماڵە..
تاوەکو شتی ترم لەدەست دەرنەچووە!
بە ساردی و تووڕەیی سەیری خاتوو کیمی دەکرد

خ.کیم:هەرگیز بەبێ کچەکەم ناڕۆم!
بە هاوارەوە

ب.کیم:هەفتەی داهاتوو جیابوونەوەمان هەیە..
سەیری هەموو شوێنێکی ئەکرد
جگە لە چاوی خاتوو کیم

خ.کیم:دڵنیابە جیسوو ئەگەڕێنمەوە لای خۆم..
بە تووڕەیی فرمێسکەکانی سڕی و ڕۆشتە
دەرەوە!!

جێنی:ب.ب.باوکە
بە نوزەوە

ب.کیم:ببوورە کچەکەم ببوورە
سەری بائەدا و جێنی لە باوەش کرد..

جێنی هەستی بە تەڕبوونی ملی کرد
زانی باوکی ئەگریت..
هیچی نەوت تەنیا بە ئاقڵی باوەشی
لە باوکی دابوو :)

"لای خاتوو کیم"

خ.کیم:کچمم..ئێستا دایکت ئەبێت بڕوات
بەڵام هەرگیز لای ئەوان جێت ناهێڵم دڵنیابە..
بە خەمباری و گریانەوە قسەی
بۆ کچە خەوتوەکەی دەکرد..

خوات لەگەڵ.!
ماچێکی نێوچاوانی ئەم بچکۆلەیەی
کرد و جانتاکەی هەڵگرت بۆ دەرەوەی ماڵەکە..

"دووانە نەفرەتیەکەم"Where stories live. Discover now