"پارتی چوار"

901 85 31
                                    

"ڕوونکردنەوە"

ئایا بۆچی ب.کیم بەو ئاسانیە
دەستبەرداری هاوسەرەکەی بوو؟

با من پێتانی بڵێم :)

خ.کیم ئافرەتێکی زۆر جوان و
سەرنجڕاکێشە و قسەزانە..

دەتوانێت لە یەکەم دیدار
یان یەکەم بینین سەرنجی کەسەکان
بۆ لای خۆی ڕابکێشێت..

وە خۆشی دەزانێت چۆنە
بەڵام ئەمە وایکردووە لە خۆبایی بێت.!

مەبەستم چییە؟

خ.کیم ئافرەتی ماڵەوەیە
بەڵام خوێندنی تەواوکردووە
ئەویش بەهۆی پارەکانی ب.کیم

ئەو کاتەی ب.کیم لە دوای سکرتێرێکی نوێ
دەگەڕا خ.کیم دەرکەوت وە وەکو وتم
ئەو ئافرەتێکی قسەزانە..!

ب.کیم:تۆ سکرتێرە نوێیەکەیت؟
بە سەرنجەوە

خ.کیم:بەڵێ
سەری نزم کردبوو

ب.کیم:باشە چەن سەرەداوێکم سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردن لە کۆمپانیایێک پێ بڵێ.!
بە زۆرزانی
کێ دەزانێت ئەو چ وەڵامێکی دەوێت؟

خ.کیم بێ دەنگ بوو بوو..

ب.کیم:کارێکی تر بدۆزەرەوە.!
دەستی کردەووە بە کارکردن

خ.کیم:فەرامۆش کردنی هەستەکانت
بە زیرەکی

ب.کیم کەمێک شۆک بوو ئەوە ڕێک
ئەوە بوو کە دەیویست

ب.کیم:همم دەکرێت هەلێکت پێ بدەم
سەرنجی خستە سەر خ.کیم

خ.کیم:باشە بەڕێزم
خۆی چەماندەوە

لەگەڵ چونە دەرەوەی زەردەخەنەیەکی
لار لەسەر لێوەکانی بوو

خ.کیم:ئافەرین مشک..
بە فیزەوە

بەو کچە خزمەتکارەی وت کە کاری پاک کردنەوەی دەکرد و لەگەڵ قسەی خ.کیم کەوتە خوارەوە لە پەیژەکان!!

بەڵێ خ.کیم پاڵی نا.!

بەڵام بۆچی؟

خ.کیم بەڵێنی پارەیێکی زۆری پێدابوو
بە مەرجێک هەموو زانیاریەکانی سەبارەت
بە ب.کیم دەیزانێت پێی بڵێت..

بەڵێھ..ئەم کچە بە فێڵی پاککردنەوە
کامێرای لە هەموو ژوورێکی ب.کیم دانابوو
بەڵام دەکرێت ب.کیم بەو ڕادەیەش گەمژە
بێت کە نەزانێت کێ چی دەکات و چی ناکات
یاخود چی سەبارەت بە پاسەوانەکانی؟

"دووانە نەفرەتیەکەم"Where stories live. Discover now