1

196 29 4
                                    




(خۆری پشت هەورە ڕەشەکە)
ـ
بارانێکی زۆر نەرم دەباری دنیا
تاریک بوو وەک ئەوەی شەو بوبێت
هەورەکان ڕۆژگار و خۆری شارەکەیان
داپۆشیبوو نەیان دەهێشت هەناسە
بدات ئازاری خۆریان دەدا و وێرانیان
دەیانویست بیگریەنن ، ئەو بارانە
نەرمانەی لەناخی هەورەکان دەهاتە
دەر بۆ سەرشانی کوڕە گەنجەکە کە
هەوڵی دەدا بڕواتەوە لای ئەو کوڕە
گەنجەی کە چاوەڕێی دەکات !

«من گەڕامەوە»
«بەخێر بێیتەوە شوگا»
«هۆسیۆک»
«ئۆه سوپاس بۆ دەرمانەکان هیۆنگ»

شوگا باشترین هاوڕێی هۆسیۆک بوو
ئەوان لە ١٤ساڵی هاوڕێ بوون
هەرچەندە بە تەمەن شوگا گەورەتر
بوو لە هۆسیۆک بەڵام دڵخۆش بوو
هۆسیۆک کاتێک دەیزانی هیۆنگەکەی
یارمەتی دەدات و لەگەڵی دەژی ،چیرۆکی
ئەوان کاتێک دەستی پێکرد کە خۆرەکە
پێکەنینی خۆی بۆ هەمیشە لەدەست دا
کاتێک کەوتە داوی خۆشەویستی پشیلە
ڕەشەکە!

کات تێپەڕی و هەردووکیان پێکەوە لەسەر
مێزی خواردنەکە دانیشتبوون و دەستیان
کرد بەنان خواردن بەڵام هێشتا باران بە کەمی
دەباری!

«ئەو بارانە بێزارم دەکات»

هۆسیۆک بە زەردەخەنەیەک وای وت.
شوگا بەردەوام بوو لەنان خواردن بی ئەوەی
قسە لەگەڵ هۆسیۆک بکات .

«هیونگ ئەمڕۆ چۆن بوو نەڕۆشتی
بۆ دەرەوە؟»

شوگا دووبارە بێدەنگ مایەوە!

«ئایا شتێک بێزاری کردووی،
چوی بۆ قاوەخانەکە؟ هیۆنگ؟»

دوودڵی...

شوگا بەردەوام بوو لە نان خواردن و هیچی
نەوت وەک بڵێی ئەو هەر گوێی لە هۆسیۆک
نەبوبێت!

«هیونگ لەگەڵ ئەو قسە-»

لەپڕ شوگا وەستا لە خواردن.

«سوپاس بۆ خواردنەکە»

شوگا ویستی هەستێت لەسەر مێزەکەو
بڕوات بۆ ژووری دانیشتن تا کتێب بخوێنێتەوە
بەڵام هۆسیۆک دەستەکانی گرت!

«هیونگ قسەم بۆتۆ دەکرد»

شوگا جەستەی بەئاڕاستەی خۆرەکەسوڕاند و
سەیری چاوەکانی هۆسیۆکی کرد دیاربوو
کە خۆرەکە هەر بەڕاستی ون بووە ئەمڕۆ!

«چیت دەوت هۆسیۆک؟؟»

هۆسیۆک دڵی توند گرت تا نەگری چونکە ئەو
لەوە لاوازتر بوو کاتێک دەیزانی شوگا هەستی
بۆ هیچ شتێک نەماوە تەنانەت قسەکانی ئەویش!

magic shopWhere stories live. Discover now