12

73 13 2
                                    



(دەنگی تۆ)
ـ
ـ


:" هۆسیۆک.."

هۆسیۆک بۆ ساتێک چاوەکانی لەجوڵە
وەستان و ئاوی سوێری دەرهێنا لەناو
چاوەکانی بۆ سەر ڕوومەتەکانی ..

خێرای دڵی زیادی دەکرد و ئەژنۆکانی
دەلەرزین و. ئازاری دەدا دوای سێ ساڵ
دەنگی هێندە گۆڕاوە؟ لێی مەگرن پێی وابوو
ئەگەر مرۆڤێک کەسێکی خۆشویست لە ساتێک
ئیدی پیر نابێت و گەنجیش نابێتەوە..

بەڵام ئێستا دەنگی شوگا لە گوێچکەکانی ئەو
زۆر گۆڕاوە..

هۆسیۆک:" شوگا تۆیت؟"
:" همم ..چۆنی خۆری من؟"

هۆسیۆک لەسەر زەویەکە دانیشت و
دەستی کرد بە گریانێکی توند کە دەنگی
دەبیسترا لە مۆبایلەکەی چرکە بەچرکەی
دەنگی هۆسیۆک یونگی دەیتوانی گوێی
لێبێت..

هاوارە ناڕەحەتەکانی سەرسنگی
هۆسیۆک دەهاتە دەرو دەنگی ئازار و
ئێشی دڵی دەهاتە سەر لێوەکانی و هاواری
دەکرد هێشتا مۆبایلەکەی لە دەست بوو
بە گوێی دانابوو چاوەڕێی وشەیەکیتر بوو
کە بیڵێت بەڵام ئازارەکەی هێندە زۆر بوو
دوای سێ ساڵ گوێی لەدەنگی ئازیزەکەی
بوویەوە!

هێندەش لێبوردە بوو کە دەیزانی ئێستا
ئەگەر داوای لێخۆشبوون بکات
ئەوا دەیبەخشێت، بەڵام لە ئێستا تەنها
دەیویست کەمێک ئازاری دڵی کەم کاتەوە
کەمێک ڕێگە بەو خەمە زۆرانە بدات بڕوات
لەسەر سنگی و ژیانی باش بکاتەوە

دەیزانی ئەگەر ئێستا قسەش نەکات ناتوانێت
ئەم هەلەی دەستبکەوێتەوە دەیزانی ئەم خۆرەی
ناو سنگ و دڵی مۆمێک بوو و هیچی تر نا

«بۆ..بۆ؟؟؟؟ بۆچی ئێستا؟؟؟
مننن بۆ ئازار دەدەی؟؟؟ من تاوانم چی بوو؟؟؟
منت ترساند؟؟ هیونگ؟؟؟تۆ ...ئاهـــ»

دووبارە دەستی کردەوە بەگریان و
هێندە ئێشی سەر سنگی توند بوو
چەندجارێک بە توندی دەیکێشا بە
سەر سنگی و دەگریا بە دەنگی بەرزەکەی،
خۆزگەی دەخواست ئەم ئازارە زوو
کۆتای بێت ئاواتی دەخواست
مەرگێک لە باوەشی بکات ئیدی..

"هیونگ....جوابم بدەوە؟؟ شایەنی ئەوە
بووم؟؟؟؟ شا..شایەنی ئەوە بووم؟"

هەر بەڕاست شایرنی بوو؟
ئایا دەیتوانی چی بڵێت، لە هێڵەکەی
تر گوێی لێبوو کە چۆن دەگریا چۆن
هاواری دەکرد بۆی و دەیزانی بە دوادەگەڕێت.

بەڵام ناتوانێت ئێستا پێی بڵێ بڕواتەوە بۆ
سیئۆل و بیبینێت، دڵنیابوو کە ئیدی ئەمە
کۆتای دەبێت بۆ خۆی و فرمێسکەکانی ئەو.

magic shopWhere stories live. Discover now