مەملەكەتی ئەوین🍂

575 81 56
                                    

🍂🤎





november/1889

'خــۆشمدەوێــیت '
كوڕە چاوڕەشەكە چرپاندی بە گوێی كچە شۆخەكەی نێو باوشی
'بێدەنگبە با كەس نەی بیستێت '
كچە شۆخەكە ترس نیشت لە گیانی
'كەی بێت و بە ھەموو جیھان بڵێم تۆم خــۆشمدەوێــیت '
كوڕە چاوڕەشەكە خەیاڵی لەو ساتە چێژ بە خشە دەكردەوە
'دێت دێت چەند ساڵە وەستاوەی ئەم چەند مانگەش بوەستە'
كچە شۆخەكە بە دەنگێكی پڕ تاسەوە وتی و نزیك بوەیەوە لە یارەكەی لێوە ئاڵەكانی چەسپی لێوەكانی چاوڕەشەكە كرد تا چێژ وەر بگری لە تامی جگەرە بەنەرمی یاری دەكرد بەلێوەكانی كەمێك دوركەوتەوە
'غیرە لەو جگەرەیە دەكەم كە لەسەر لێوەكانتە
غیرە لە دایكت دەكەم كاتێ لە ئامێزت دەگرێ'
كچە شۆخەكە بە نازەوە زیاتر و زیاتر خۆی كێشی ئامێزی یارەكەی دەكرد وای كرد قاقای پێكەنینی چاوڕەشەكە بەرزببێتەوە
'غیرە لە سوراوەی سەرلێوەكانت دەكەم غیرە لەو پێخەفەكەت دەكەم كە شەوان لە ئامێزی دەگریت'
چاوڕەشەكانی لەسەر شۆخەكەی نێو ئامێزی جێگری كرد
'چاوەكانت چەشنی ئەستێرەكانی ئاسمان وان تا زیاتر تەماشای بكەم زیاتر قوڵ دەبمەوە لە خۆشەویستیت '
كچە شۆخەكە دوا دەربارەی چاوی یارەكەی
'ئەم پارەچە گۆشتە لەجێگەی ترپە ناوی تۆ دەھێنێت'
كوڕە چاوڕەشەكە دوا و دووبارە لێوەكانی چەسپی لێوە ئاڵەكانی كچە شۆخەكە كرد زیاتر و زیاتر قووڵدەبونەوە
چاوڕەشەكە دەستەكانی لە كەمەرە باریەكەكەی شۆخەكە ئاڵاند تا چێژی زیاتر وەبگری
'بوەستە'
شۆخەكە بە ھەناسە تووندی خۆی لە ماچە قوڵەكەی یارەكەی دەرباز كرد گەربێت وانەكات خراپ دەبێت بۆی
'زیاترم دەوێت ئازیزم '
چاوڕەشەكە ویستی نزیك ببێتەوە
'نابێت درەنگە باوكم و براكانم بزانن مردوم'
كچە شۆخەكە ترسا لە گیانی خۆیی و یارەكی
گەربێت و بزاان چركەیەك ناژین
'نەفرەت لە باوك و براكانت ڕێگرن لەوەی دەمانەوێت'
چاوڕەشەكە بێزار بوو لەو ھەموو ڕێگریەی لێی دەكرد
'ماڵئاوا خۆشەویستەكەم '
شۆخەكە ماڵئاوایی لەیارەكەی كرد
'سەلامەت بمێنەوە ماكیا '
چاوەڕەشەكە ماڵئاوایی لە شۆخەكە كرد

مەملەكەتی ئەوین🔚Where stories live. Discover now