تەختە ڕەشەکە🔞
چیڕۆکێکی راستەقینەمامۆستایەک لە پۆلەکەیدا ٣٠ خوێندکاری هەبوو ئەم مامۆستایە ناوبانگێکی زۆری دەرکردبوو بە توندتیژی و سزا قورسەکانی هەندێک جار کە قوتابیەکانی کارێکی هەلەیان کردبوایە ناچاری دەکردن تا درەنگانی شەو بمێننەوە لە کتێبخانەدا و کتێب بخوێننەوە
هەرکاتێک کە خوێندکارەکانیشی بناردبوایە کتێب خانە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە ماونەتەوەو فێڵیان نەکردوە یان نەخەوتوونە ژمارەی خۆی پێیان دابوو کە جار جار ئەبوایە پەیوەندیان پێوەی کردبوایە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەیانکارەکان بەم جۆرە بەردەوام بوون بەڵام شەوێک پەیوەندیەکی سەیروسەمەرە بۆ مامۆستایەکە هات وەک هەمیشە مامۆستاکە وڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە گوێی لەدەنگی کچێک بوو لە تەلەفۆنەکە وتی. سڵاو مامۆستا من قوتابی ژمارە ٣١ ــم
پێش ئەوەی مامۆستاکە وڵامی بداتەوە پەیوەندیەکە داخرایەوە بەسەر مامۆستاکە مامۆستاکە بەمە زۆر توڕەبوو وایزانی کە ئەمە یەکێک لە خوێندکارەکانیەتی گاڵتەی پێ دەکەن
بۆ بەیانیەکەی بەتوڕەیییەوە ڕۆشتە پۆلەوە بەهەموو خوێندکارەکانی وت کێ ئەم جۆرە گالتەیە لەگەل مندا ئەکات با ئستا خۆی ئاشکرا بکات و هەڵسێت پۆلەکە هەموو بێدەنگ بوو هیچ یەکێک لە خوێندکارەکان هەڵ نەستان هەموو خوێندکارەکان ڕەتیان کردەوە کە ئەم کارەیان کردبێت مامۆستاکە زۆر توڕەبوو بە قوتابیەکانی وت ئەم کارە دوبارە بێتەوە ئەمجارە سزاکەتان لێدانە
شەو دوبارە هەمان تەلەفۆن بۆ مامۆستاکە هات هەمان ئەو کاتژمێرەی کە شەوی رابردوو تەلەفۆنەکە هات هەمان کچ قسەی کرد وتی سڵاو مامۆستا من قوتابی ژمارە ٣١ــم
هەوڵیدا بەکچەکە بڵێت تۆ کێی بەڵام بەر لەوەی دەمی بجوڵێنێ پەیوەندیەکە داخرایەوە
مامۆستا بەڕق کینەیەکی زۆرەوە دوبارە چویەوە پۆل داوای کرد ئەوکەسەی ئەم گالتەیە ئەکات خێرا خۆی دەرخات
بەڵام وەک هەمیشە پۆلەکە هەموو بێدەنگ بووئەم روداوە زۆر لەمێشکی مامۆستایەکە دەخولایەوە شەو دوبارە پەیوەندی بۆ هاتەوە بەلام ئەمجارە زو پرسی وتی تۆ کێیت؟ کچەکە بەدەنگێکی هێمنەوە وتی من لەپۆلەکەی تۆ دام مامۆستا تۆ من دەناسیت
مامۆستاکە وتی پۆلەکەم تەنها ٣٠ خوێندکاری تیایە گالتە بەمن مەکە هەوڵ مەدە فریووم بدەی تۆ کێی
کچەکە وتی: من هەمیشە لەپۆلدا سەیری تۆ دەکەم مامۆستا بەڵام تۆ هەمیشە پشتم لێ دەکەی من دەمەوێت روخسارت ببینم پەیوەندیەکە بڕا
مامۆستاکە رەفتاری خۆی گۆڕی و داوای لێبوردنی لە خوێندکارەکان کرد وتی هیچی تر سزاتان نادەم
تەنانەت ژمارەی موبایلەکەی خۆشی گۆڕی بەڵام پەیوەندیەکان هەر بەردەوام بوو دواجار مامۆستاکە خۆی خانەنشین کرددوای چەند مانگێک خوێندنگایەکە نۆژەنکردنەوەی بۆ کرا دوای ئەوەی کرێکارەکان تەختە رەشەکەی پۆلی مامۆستاکەیان لی کردەوەو دیوارەکەیان شکان لەپشت دیواری تەختە رەشەکەوە تەرمی کچێکی گەنج دۆزرایەوە