های گەڕامەوە دوای چەندین تاقیکردنەوەی بێزارکەر....😑بۆیە لیم مەگرن کە درەنگ پارتم داناوە.....❤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــLet's Start
یۆنگسووپ: بەڕێزم ئێستا کاتژمێر نزیکی یانزەی شەوە دەکرێ ئەم قاپانە بشۆم و بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە؟؟
بەڕێوبەر: بەڵێ بۆ نا خۆی منیش کاتژمێر دوانزە دەڕۆمەوە بۆیە دەتوانی تا ئەو کاتە تەواوی بکەی کارەکانت.
یۆنگسووپ: باشە سوپاس
دوایــــــ قــاپ شۆردن کاتژمێر11:35خولەکە
یۆنگسووپ شتەکانی کۆ کردەوەو خۆی چاککرد
یۆنگسووپ: بەڕێزم خوات لەگەڵ من دەڕۆمەوە
بەڕێوبەر: باشە خوات لەگەڵ تا بەیانی
دواتر یۆنگسووپ دەچێتەوە بۆ ماڵەکەی و دەیەوێ دەرگاکە بکاتەوە بەڵام دووبارە هەستی بەو شتە ڕەشە کرد بەڵام ئەمجارە وەک ئەوە وابوو کە لە دواوە دەستی بۆ بهێنێت
یۆنگسووپ: ت-ت- تۆ ک-کێیت؟؟(نەیدەوێرا ڕوو بکاتە دواوە)
دەنگێکی زۆرسەیرو ترسناکو زۆر گڕ دەرکەوت و وتی:( من هان جیسونگم...)
یۆنگسووپ: ئااااااااااا( هاواری کرد)
لەبەر ئەوەی شتێکی بینی کە لەوانەیە بە خەیاڵیشتدا نەیەت کەسێکی ترسناک کە جلێکی سپی درێژ کە بە خوێن داپۆشرابوو و ددانیشی تیژ و ترسناک و ددانیشی هەر لە خوێندا داپۆشرابوو چاوەکانیشی سوور بون بەمەش ترس لە دڵیدا دروست بوو بەرامبەر بەو خانووە....
یۆنگسووپ: ئ ئ ئ ئەوە چ چی ب بوو؟
یۆنگسووپ بە ترسێکەوە ڕۆشتە ژوورەوە و هەر ئەو دەنگە ترسناکە ڵە مێشکیدا بوو کە دەیوت:[ من هان جیسونگم]
یۆنگسووپ بەبێ ئەوەی مەیکئەپی ڕووخساری لێبکاتەوە و بەبێ ئەوەی جلی خەوتن لەبەر بکات یەکسەر چووە سەر جێگەکەی و بەتانیەکی دابوو بە سەریداو لەرزی لێهاتبوو چونکه زۆۆۆر دەترسا و دواتر چاوی داخست و خەوی لێکەوت.
بردنە پێشەوەی کات بۆ بەیانی کاژمێر7:00
yungsup's pov
بەیانی هەستام و زۆر هەستم بە ماندوو بون دەکرد لەبەرئەوەی دوێنێشەو کارێکی زۆرم کردبوو وە ئەو کارەساتە ترسناکە ئاهـ نامەوێ باسی بکەم چونکە زۆر دەترسم لەو دەنگە ترسناک و سامناکەی و لەو ڕوخسارو جلوبەرگە شێواوەی بەهەر حاڵ چوم بۆ دەستشۆر و سەیری ئاوێنەکەم کرد خۆمم بینی هاوارم کرد چونکە دەموچاوم زۆر شێوا بوو لە خۆم دەترسام بەڕاستی زۆر سەیر بووم پشتی چاوەکانم ڕەش بووبوون و لێوەکانم زۆۆر سپی بوبونەوە و دواتر ڕەمووچاوم شۆردو ڕۆشتم نانی بەیانیم خواردو خۆمم گۆڕی و بەڕێکەوتم بۆ سەر کار.

YOU ARE READING
دڕنـــدە تــــــرســـــــنـــــاکـــــەکــــە😈
Romantikaمن خانویەکم کڕی بەڵام دڕندەیەک ئاشقم بوو....😳 ئاهـــــــ بە ڕاستی قۆزە خۆشەویستەکەم بۆ هەندێک شێتیە ئەگەر دڕندەیەکت خۆشبوێ ئایا ئەمە چی کێشەیەکی هەیە؟ /تکایە جێم مەهێڵە منیش تۆم خۆشدەوێ ببوورە کە لێت ترسام دەستپێک:15\9 کۆتایی: نادیار ژمارەی پارت:...