2. چاو نەترس

477 134 12
                                    

ئەو گورگە نزیکتر و نزیکتر ئەبۆوە
بەوەش ئەم توانی باشتر بیبینم

هەر یەکەم سات کە بێچوەکانم بینی هێندە جوان و خاوێن و نازدار بوون
یەکەم شت هاتە خەیاڵم ئەوە بوو
ئەبێ دایک و باوکیان چۆن بن !!!

ـ

دایکە گورگەکە مەشخەڵە ئاگرەکەی لەسەر بەردێک دانا  و کۆمەڵێ دار و پوش و پەڵاشی دانا و ئاگرێکی گەورەی کردەوە

بەوەش تەواوی ناو ئەشکەوتەکە ڕوناک بۆوە و ئەمتوانی بێچوەکان و دایکەکەش بو باشی ببینم

ڕێک وەک ئەوەی پێشبینیم کردبوو!
جوانی دایکە گورگەکە لە ڕادە بەدەر!
گورگێکی سپی و خاوێن و فەرو درێژ و کەمێ لاواز 

چەند شوێنەوارێکی برین و شین بوونەوە لەسەر تەواوی جەستەی هەبوو
جگە لەوەی کە قاچێکی بە پەڕۆیەک بەسترابوو و بە خوێن چەند شوێنێکی سور بوبو

ـ

ـ

ئاگرەکەی کردەوە و لە ئەشکەوتەکە چووە دەرەوەو و یەک ئاسکی گەورەتر لە قەبارەی خۆی هێنایە ژوورەوە

بە چەقۆیەکی گەورە پێستەکەی هەڵدڕی و چەند پارچەیەکی ناسکی بە بەرد کوتی و کرنی بە دوو چیلکە داری بچوکا و خستنێ نزیکی ئاگرەکە

ـ

بێ ئەوەی هیچ بڵێ پارچەیەکی گۆشتی کاڵی هەڵ یایە بەردەم من

بۆ خۆشی پارچەیەکی بەقەد ئەوەی من بە کاڵی دانا

پاشان بەشە گەورەکەی کە مایەوە بردیە سەر بەردێکی گەورەی ناو ئەشکەوتەکە

هاتەوە دەستی کرد بە نان خواردن و پاش کەمێک گۆشتە برژاوەکەی یا بە بێچوەکانی

من و خۆشی بە کاڵی خواردمان

ـ

ـ

بێ وتنی هیچ وشەیەک هەموومان نانەکەمان خوارد
بەڵام بەشی بێچوەکان  زۆر کەم بوون

هەر بۆیە ڕێک دوای خواردنی گۆشتەکە چوونە لای دایکیان و ویاتیان لەوەی ئەو بخۆن

بەڵام نەیهێشت تەنانەت دەمیشیان بەری کەوێ

ـ

چ جۆرە دایکێکە !!!
خۆی تێر ئەخوا و بێچوەکانی بە برسێتی ئەهێڵێتەوە !

ـ

پاش تەواو بوونی بە شێوەیەکی لار پاڵکەوت و بێچوەکانی چوون دەستیان کرد بە شیر خواردن

هێندە جوان و ورد بوون و  بە کیوتی گوانەکانی دایکیان ئەمژی
حەزم ئەکرد بچم باوەشیان کەم

_

بە لا چاو هەنێ جار سەیریان ئەکردم
و یەکێکیان وەک ئەوەی بیەوێ یاری بکا

سەیری ئەکردم و پێ ئەکەنی پاشان ڕوخساری ئەشاردەوە لە ناو گوانەکانی دایکیا و دەستی ئەکردەوە ڤە شیر خواردن

☑️ هاوسەرگیری دووەم 🤍 Kookie 🤍 ChanBaek  🐺 Where stories live. Discover now