15. دوگیان

596 128 19
                                    

هێشتا باوەڕ ناکەم
کە ماوەی 3 مانگە من و بێکیون بە ڕاستی بووینەتە هاوەڵی یەک

لە شەوی سەری ساڵەوە  ....
کاتێ بێکیون لە دەرەوە زۆری ئەلکهول خواردبۆوە و کاتێ هاتینەوە ماچی کردم و دانی پیا نا کە خۆشی ئەوێم

ئەوە خۆشترین شەو بوو لە تەواوی ژیانما

ـ

لەو شەوەوە هەموو ژیانمان گۆڕا ....

هاوسەرگیریەکەمان بوو بە ڕاستی
خۆشەویستی و ڕێز و متماند  کەوتە نێوانمان
هەروەها ئێستا بۆ یەک خولەک بە بێ یەک ناژین

ـ

ـ

ئەو کاتە بڕیارمان یا کە بچینە کوخێکی کەوە و خێزانەکەمان گەورە کەین
بەڵام بەهۆی سەرما و سۆڵەی زستانەوە بە هیچ جۆرێ مەجالێکی وأمان بۆ ڕێ نە ئەکەو  کوخەکەمان بگۆڕین

ـ

کوکی بە تەواوی بێزار بوو لەوەی من و بێکیون لێک نزیک ئەبووینەوە
ئەو هەرگیز من و بێکیونی بە یەکەوە نەدیبوو پێشتر

شتێکی زۆر  نامۆ. بوو لای کاتێ بەیانیان لە خەو هەڵ ئەسا  ... لە جیاتی ئەو دایکی لە باوەشما بوو

هەر بۆیە لە سەرەتایا ڕقی لێم هەڵ گرتبوو و وای ئەزانی کە من ئەوم ئیهمال کردوە و خۆش ناوێ

ـ

ـ

لە کۆتاییا  کوخێکی بەتاڵمان دۆزییەوە کە لە 3 ژوور پێک هاتبێ
2ی خەوتن و مەتبەخێک و حەمام

ئەوە بۆ ئێمە زۆر باش بوو
چونکە ئەوەی ئێستامان تەنها یەک ژوورە و خواردنیش هەر لەوێ ئامادە ئەکرا

ـ

ـ

لە کۆتاییا ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمانە لەم کوخە و بەرەو کوخە نوێیەکەمان بە ڕێ ئەکەوین

چەند پارچە کەل و پەلێکی ماڵەکە ماوە هەنێکیا. من و هەنێکی بێکیون هەڵمان گرت و بە ڕێ  کەوتین

ـ

بە درێژایی ئەو ڕێیە کوکی بۆ یەک چرکە لە قسە کردن نەوەستاوە

ئەو چەنەبازە بچکۆلە مەگەر بەس خوا بزانێ چەنی حەز لە قسەیە

ـ

من و کوکی خەریکی ڕۆشتن و قسە بووین و بێکیون لە پشتمانەوە بوو

کاتێکمان زانی زرمەیەک لە دواوە هات و بێکیون کەوت بە سەر زەویەکەیا و فەردەیەک جلی پێ بوو هەمووی لێ کەوت

ـ

ـ.

خێرا چووم و هەڵم گرتەوە و شتەکانمان لەویا جێ هێشت و خێرا چووین بەرەو کۆشکەکەی ئەلفا سێهون بۆلای دکتۆر

لە سەر قەرەوێڵەیەک دامنا و کوکی زۆر ترسابوو ئەگریا هەوڵی ژیر کردنەوەیم ئەیا

لوهان و سێهونیش هاتنە ژوورەوە و خەمی بێکیونیان بوو

☑️ هاوسەرگیری دووەم 🤍 Kookie 🤍 ChanBaek  🐺 Where stories live. Discover now