Part~3

306 55 0
                                    

تەنیایی جوانترین هەستی دوونیایە کەبۆ بەدەست هێنانی پێویستت بەکەس نیە🖤.!
___________________________________________

S𝒆𝒐 𝑱𝒖𝒖𝒏 𝑷𝑶𝑽❤︎

سەیری Tv دەکرد تێلم بۆ هات بەڵام گرنگیم پێ نەدا. دوباره تێل کرایەوە هەر گرنگم پێ نەدا و سەیری درامام دەکرد٫ کاتژمێر ١٢:١٠ شەو بوو ٤جار لەسەر یەک تێل هات هەستام و سەیرم کرد کە تایهۆنگە تێلی کردوەپەیوەندیم پێوە کردەوە بەخێرایی هەڵی گرت و وتی:(هیچووپوچ!!) زۆر زۆر شۆک بووم لە وتنی ئەو قسەیە وە دەلەرزیم و وتم:(چی؟؟؟) بە دەنگێکی نائومێدی وتی(تۆ زۆر کەسێکی خراپی هەتا ئێستا ناسیبێتم بەنەفرەت بیت من متمانەم بە تۆ بوو وتم ئاگاداری دایکم بە کەچی بەهۆی تۆوە......؟!!!) قوڕگم پڕ بوبوو کە نەمدەتوانی قسە بکەم تا پێی بڵێم چی بووە ئاهێکی دایەوە و وتی(دایکم مرد بەهۆی تۆوە ڕقم لێتە سیۆجون.)........................

-هەناسەدانێکی خێرا........

-ڕەنگ زەرد بوون...........

-تەواوی جەستە بلەرزێت.........

-لەشم هەمووی ئارەقە.......!!!

.....

......

.....
.....

هاوارم کرد کاتێک بەخەبەر هاتمەوە و تەواوی لاشەم ئارەق بوو هەروەها دەستەکانم دەلەرزین بەڵام سوپاس بۆ خوا کە خەو بوو. چوومە چێشتخانە و پەرداخێک ئاوم خوارد و سەیری کاتژمێرم کرد ٢:٢٠ شەو بوو کاتێکم دا بە مێشکم تا کوو پشوو بدات لە بیر کردنەوە......
چاوەکانم تا کۆتا ئاست کرانەوە کاتێک گوێم لە زەنگی موبایلەکەم بوو بەخێرایی ڕامکردە ژوورەکەم و پەیوەندییەکەم هەڵگرت تایهۆنگ بوو. بەخێرایی وتم(سڵاو شتێک بوە؟؟؟) تایهۆنگ بە هەناسەدانێکی زۆرەوە وتی(سیۆۆۆ سیۆۆ یارمەتی دایکم هەناسە تەنگی هەیە و بەهۆش خۆی هاتۆتەوە لە ئێستادا من هێشتا نەهاتوومەتەوە و کات درەنگە دەتوانی بەخێرایی بچیتە ماڵمان؟؟) نەمدەزانی چی بڵێم دڵم خێرا لێی ئەدا وتم لەوانەیە خەونەکەم مانای هەبێ ئەگەر نەڕۆم دایکی شتێکی بەسەر بێت دواتر تای نەفرەتم لێ دەکات و پێم وت(بێگومان هەر ئێستا دەڕۆم) بە دڵ خۆشیەوە وتی(سوپاس سیۆۆم ئێستا براکەم دەنێرم تۆ بگەیەنێتە ماڵمان بەم کاتە نە پاس هەیە نە تەکسی ئامادە بە) تێلەکەی داخست. لە شوێنی خۆمدا بەڕەقی وەستا بووم و مێشکم بە بەردەوامی دەیوت براکەی؟؟؟ ئاخەر بۆ ئەو؟شەرمەزارییە..

𝑱𝒖𝒖𝒏𝒌𝒐𝒐𝒌 𝑷𝑶𝑽:

تای تێلەکەی داخست دوای ئەوەی بە منی وت بڕۆم پەرستار سیۆجون بهێنم بەڕاستی من ناچارم بهێنم لەبەر دایکم لەو ئابڕووچونە ئەو کەسەی من دەرم کرد ئێستا بیهێنمەوە نەفرەت لە دونیا!!!

• تێپەڕبوونی کات

دوای ئەوەی گەیشتمە ئەو ناونیشانەی تایهۆنگ پێی وتم وەستا بووم لەبەردەم خانوویەک چاوڕێ بووم ئەو بێ ئابڕوو بێتە دەرەوە لەڕاستیدا ئەتوانم پێی بڵێم ڕزگار کەری دایکم. دەرگای ماڵەکە کرایەوە کاتێک کچێک بە پۆشاکی ماڵەوە و قژی وەک تۆپێک بەستبوو و جانتایەکی پێبوو بەخێرایی هاتە ناو سەیارەکە و لە پێشەوە دانیشت و بەهەناسەدانێکی زۆر وتی(خێرا بڕۆ) منیش زۆر بەبێ هەستانە سەیرم کرد و وتم (ئەتوانی بڕۆیت لە دواوە دانیشیت؟) دیار بوو کە شۆک بوو بو وتی(ببورە ؟) ئاهێکم دایەوە و وتم (پێشەوە بۆ ئەو کەسانە نییە کە لە ئاستی تۆن) ئاای خوایە وادیارە زۆر توڕە بووە بە هاوارەکەی شۆک بووم و وتی(تۆ گەمژەی یان بێ هەست؟؟؟ بێ ئەقڵی نەزان بڕۆ هەر ئێستا پێش ئەوەی دایکت شتێکی لێ بێت) بەڕاستی کەمێک شەرمەزار بووم تەنها کەمێک بێ ئەوەی هیچ بڵێم بە خێرای ڕۆیشتم. زۆر زۆر خێرا دەڕۆیشتم خەریک بوو ڕووحی لە جەستەیا ئەهاتە دەرەوە بەڕاستی جێی دڵ خۆشی بوو بۆ من زیاتر و زیاتر خێرام دەکرد.

𝑴𝒚 𝑯𝒂𝒑𝒑𝒊𝒏𝒆𝒔𝒔 ☞︎︎︎ دڵخۆشی من Donde viven las historias. Descúbrelo ahora