[Пять]

69 8 19
                                    

//وەک ئەوە ھیچ شتێکم دەست نەکەوتبێ بۆ ئەوەی خۆمی
پێ بکوژم ھاتم تۆم خۆش ویست//😄💔

—————//—————

-جین ئایە تۆ باشی ئێستا
'خەمخۆرێکی تەواوە بۆ ھاوڕێكەی'

-وەبزانم ھەرگیز ناتوانم ئەمە لە مێشکم دەرکەم نام
'بە تاساوی وتی'

-تکایە جین ھەوڵدە ھەمووی لەمێشکت دەرکەی ڕێکەوتین؟
'ئەو نایەوێ ھاوڕێكی بەكاتێکی زەحمەت دا بڕوا'

-ھیوادارم بتوانم نام
'بە زەردەخەنەی شکاوەوە'

ھەرچەنە جین تاکە شایەتحاڵە كە توانی بزانێ بکوژەکە،کچە!؟

——————————
نزیکی یەک ھەفتەیە کا تایھیۆنگ لە فەڕەنسا
ئەمڕۆ بەبۆنەی ئەوەی کارەکانی تەواو کرد ئەگەڕێتەوە کۆریا

-ئایە چی ھەیە؟

-ناتوانم بی دۆزمەوە؟
'بە جدیەوە'

-چی دەربارەی کامێراکان؟
'بە تۆنیێکی شێتبو'

-تەنانەت تێناگەم ئەو کامێرە نەفرەتیانە کە لەوێ بونە بۆ کوێ ون بوون!
'وتی و پەرداخە پڕ لە مەشروبە تایبەتەکەی فڕێدا'

-تەنھا ئارام بە چۆی ئەو نەفرەتیە ھەر دەگرم
'بە جدی قسەی دەکرد'

-ئەو یەکێک بوو لە باشترین پیاوەکانم تای بۆیە ئەو سۆزانیە بگرە دەبێ باجی ئەوانەی پێ بدەم،وە ڕێکەوتنەکەمانم لەبیر نەچووە.
'ئەوانەی وت و ڕۆشت'

-ئاھ نەفرەت نابێ ئەم ھەلە لە دەست خۆم بدەم.

—————
باسێکی ئەو پیاوەی کە کوژرا(پیاوی بەڕێز چۆی مەبەستمە)

ئەو پیاوە ناوی دۆ-یون بوو باوکی کۆری و دایکی فەڕەنسی بوو
دۆ-یون یەکێکە بوو لە ھاوڕێ نزیکەکانی چۆی نزیکی ٣٠ ساڵ بوو ھاوڕێ بوو ھاوڕێی ڕوحی
تەنانەت بچوکترین شتیان لێک نەدەشاردەوە
گەورەترین نھێنیەکانی کاری چۆی لەلای دۆ-یون بوون
یەکێک لە نھێنیەکان
باندێکی لەشفرۆشی بوو لە ئیتاڵیا
لە ھەمووی سەیر تر باندێکی ھەتا بڵێی شاراوەیە بە تەواوی پارێزراوە تەنانەت ئەگەر ئاشکراش بێ کەس بۆی نییە ناوی چۆی بێنێ ڕەنگە چۆی دڵ ساف بێ بەڵام دۆ-یون وا نەبوو لەکاتی ھەر کێشەیەک چارەسەرەکەی لای دۆ-یۆن ی بلیمەت ھەبوو
دۆ-یۆن بە مێشک بلیمەت بوو بەڵام دەتوانم بڵێم بە جەستە وا نەبوو بۆیە وەبزانم مێشک ڕەنگە بۆ ماوەی کورت بتوانێ لەدەست بکوژێکێک ی زمجیرەی ڕزگارت کا بەڵا ھێز وا دەکا گەر ڕوبەڕوشی ببیەوە بتوانی بژی و براوە بی،
دۆ-یۆن خاوەنی کچێکە تەمەنی ١٨ ساڵە خێزانەکەشی بە نەخۆی کۆچی دوای کرد کاتێک کچەکەی تەمەنی ١٥ ساڵ بوو.
——————
لەبەر ئەوەی جین ھێشت لە شۆکێکی پڕ لە ترسە بۆیە نام بڕیاری دا ئیجازەی ٣ ھەفتە بۆ جین وەرگرێ و بیباتە ماڵەکەی خۆی تا ئەو کاتە

-تکایە نام پێویستی بەوە نەدەکرد
'بە خەمخۆریەوە'

-تکایە جین تەنھا وابزانە ماڵە خنجیلانەکەی خۆتە
'بە زەردەخەنە جوانەکەی و دەروکەتنی چاڵە قۆڵەکانی کە خەڵک تیای نوقم ئەبێ'

-ئایە بەڕاستی ئێرە با ماڵە خنجیلانەکەم بەراورد ئەکەی؟
'وتی کاتێک سەیری ھەر بنمیچێکی ئەکرد وێنی بکوژ و قوربانی بوو'

-ھھھ جین ھەزەلی مەبە خۆت دەزانی ئەمە کاری منە
'بە ھەزەلی'

-باشە تەواو خۆت ھەزەلی مەکە لەوە زیاتر خۆ منیش دەزانم کاری تۆ چییە!
'بە مۆنی'

-تەواو،ئایە نان دەخۆی؟

-نەخێر،دەمەوێ تۆزێک پشوو بدەم نام
'بە ھیلاکی'

-ئەوە بکە کە دەتەوێ ھاوڕێ

-ئایە تۆ لێرە دەبی وایە؟

بێگوومان بێخەم بە جین ناڕۆم بۆ ھیچ شوێنێک
'دڵنیایەکی تەواوی'

کەوایە زۆر باشە ھاوڕێ
'ئەوەی وت و بەرەو ئەو ژورە ڕۆشت کە نام بۆی ئامادە کردبوو'

-ئاھ بەلایەنی کەم ئەم ژورە بۆ پڕە لە بابتی لێکۆڵینەوە ئاھ نام
'وتی و لەسەری خۆی دا🤦🏻‍♀️بەم شێوەیە چونکە بەتەواوی شۆکە لە ئاشقی نام بۆ لێکۆلەری'

-بەھەرحاڵ دەبێ دوای پشووەکەم ئەم ژوورە وەک ماڵە خنجیلانەکەم لێکەم
'وتیو خۆی ھەڵدایە سەر سیسەمەکە'

//دوای چەند دەقەیەک//
-دەبێ کێبێ
'وتی کاتێک دەستی دایە موبایلەکەی کە زەنگ بەردەوام بوو'

-ئۆھ
وتی کاتێک سەیری ناوەکەی کرد

-سڵاو چۆنی جین ئەوە منم....

——————————
لەھەر ھەڵەیەکی ڕێنووسیم ببورن🙌🏻🖊!

سوپاس بۆ خوێنەر بوونت🐼🖤.

لەشفرۆشە بکوژەکە💸⛓''حيث تعيش القصص. اكتشف الآن