ڤۆت~کۆمێنت پێش خوێندنەوە✨
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
«دواتر قاچم بردە پێشەوە بۆ ئەوەی ئیتر کۆتای بەم ئازارانەم بێنم بۆ ئەوەی کۆتای بە خەمەکانم بێنم بەڵام...دەستێک منی ڕاکێشاو کەوتم بە سەریا»
من:ئاھھ«دەستم گرت بە سەرمەوە چونکە درا بە عەرزەکەیا چاوم داخست لەبەر ئازار نەم زانی ئەو کەسە کێ بوو بەڵام کە گوێم لەو دەنگە بوو خێرا چاوم کردەوە شۆک بووم»
کووک:تۆ ویستت دوبارە چی بکەی؟؟؟
من:ک....کووک«وام وتو ھەستامە سەر پێ زۆر توڕە دیار بوو ھەستا لێم نزیک بۆوە چوومە دواوە فرمێسکەکانم زیاتر بوو»
کووک:پێم بڵێ بوا ئەکەیت؟؟ بۆوام لێ ئەکەی؟؟؟بۆۆ؟؟؟«وشەی ئاخری بە ھاوارەوە کرد بە دەنگ گریام دەستم گرت بە دەموو چاومەوە»~FLASH BACK~
KOOK POV:
من بڕیارم یا بڕۆم بۆ زانکۆ ھەر کە زانکۆ تەواو بوو بچم قسە لەگەڵ نینی بکەم چاوەڕێم کرد تا تەواو بوو بینیم نینی بە تەنیا ڕۆشت منیش ویستم بزانم بۆکوێ ئەڕوا بە ھێواشی دوای کەوتم ھاتا وەستام نینی چوە ناو بینایەک منیش خێرا دوای کەوتم ئەو چووە سەربانی بیناکە خێرە چوومە ئەوی سێرم کرد نینی خەریکە خۆی ھەڵ ئەیات! خێرا ڕامکردوو ڕام کێشا بۆخۆم~END FLASH BACK~
کووک:....«فرمێسکەکانی ھاتە خوارەوەو سێری منی ئەکرد»
من:....ب...بۆچی ڕزگارت کردم«سەرم ھەڵبڕی سێری ناو چاویم کرد»
کووک:ئەگەر تۆ ئەوەت بکردایە سوێند بەخوا گوێم بە ھیچ نە ئەیاو منیش لە دوای تۆوە خۆم ئەکوشت«خێرا دەستم خستە سەر دەمی»
من:ششششش قەت قسەی وانەکەی قەت بیر لە شتی وانەکەیتەوە کووک .....بم بورە تکایە بەڵام من ژیانێکی بێتۆم ناوێت من...من ئاشقی تۆم زۆر بە پیسی زۆرم خۆشەوێی تکایە بم بوورە«پڕ بە دەنگ ئەگریام سەرم دانەوان فرمێسکەکانم ئەکەوتە خوارەوە»
من:جونگکووک ن..ناتوانم خۆشەویستی خۆمت بۆ دەر ببڕم خۆشەویستی من ئەوەندە زۆرە بۆت بەقەت ھەموو گەورەی گەردون وایە من ماوەی ١١ ساڵە ئاشقی تۆم شەو نەیە بە گریان بەسەری نەبەم ڕۆژ نیە نزای گەشتن بە تۆ نەکەم من لە کوردستان بووم ھاتمە ئێرە تەنھا بە ھیوای ئەوەی یەکجار تۆ ببینم تکایە جونگکووک لە خۆتم دورمەخەوە ناتوانم چیتر بێتۆ بژیم چیتر بەرگە ناگرم لە ١٠ ساڵیەوە چاوەڕێی ئەوەم یەکجار تۆ ببینم و ھەستی خۆمت بۆ دەر بڕم تۆ ئەزانی کە نزیک ئەبمەوە لێت چ ھەستێک ڕووم تێ ئەکات؟...م..من بە پارەو پولو بەناو بانگیو جوانیەوە تۆم ناوێت...من ئاشقی دڵت بووم ئاشقی ناخت بووم ئاشقی کەسایەتیت بووم جونگکووک بە ڕادەی دۆزەخ ئازارم ھەیە کە ئبینم سێری یەکێکی کە ئەکەیت...ئەمەوێ دڵم دەرکەم و پێی پیا نێم کاتێک بیر لەوە ئەکەمەوە کە ناگەم بە تۆ...چاوم جگە لە تۆ ھیچ کەس نابینێ جونگکووک تکایە چەرەیەک بۆ دڵم بدۆزەوە دەرمانی ئازارەکانی دڵم تەنھا تۆی تۆ ھەموو ناخۆشیو خۆشیەکانی منی....ھھ ئەزانی کاتێک باسی خۆشەویستی تۆم ئەکرد بۆ ھەر کەسێک گاڵتەی پێ ئەکردم پێ ئەکەنین و ئەیان وت ھھ تۆ؟ تۆ بەتەمای بگەی بە کۆریەک؟ ئەزانی چەند ئازارم ئەیات؟ ئەو نەفرەیە ئەزانی چەند ئازارم ئەدات؟؟؟...ئەگەر یەک جار ھەست بە خۆشەویستی من بکەی...ئەگەر یەکجار وەک من منت خۆشبوێ ئەگەر بشت کوژم ناتوانی ڕقت لێم بێ ناتوانی ھەرگیز من لە مێشکت دەربکەی..ئەزانی چەندین ساڵە وام بۆت؟ ئەزانی بۆ یەک سانیە ناتوانم لە مێشکت دەرت کەم؟ ئەزانی تەنھا تۆ ئەتوانی دڵخۆشم بکەی؟ ئەزانی کە ئێستا ئەژیم تەنھا لەبەر تۆیە؟ ئەم دنیایە ھیچ گرینگ نیە لای من....جونگکووک ئەم قسانە زۆر کەمن بۆ ئەوەی خۆشەویستیمت بۆ ئاشکرابێ...قوڕگم پڕە لە قسە پڕە لە خۆشەویستی بۆت تۆ ئەوە ئەبینی؟؟ ئەیبینی وانیە؟ جونگکووک زۆر ئەترسم کە تۆ ھامان ھەستت بۆ من نەبێ...چونکە ئەگەر وانەبیت ئەتوانی ھەر شتێک بکەی کە ئەتەوێ....«تەواوی کاتەکە جونگکووک فرمێسکەکانی نە ئەوەستان تەنھا گوێی لێ ئەگرتم بە گریانەوە ھەموو ئەو وشانەم وت کە چەند ساڵە بەردڵمی گرتووە»
کووک:ن...نینی...ت..تۆ بەڕاستە؟«شۆک ببوو وەک پەیکەرێک وەستابوو لەبەردەمم»
من:..ھھ...ئەزانم ناتوانی بڕوا بکەیت...ئەگەر ئەتەوێ بۆت ئەسەلمێنم
کووک:...چ...چۆن«من تەنھا سێرم کرد»
من:..شتێکم پێ بڵێ با بیکەم«کووک فرمێسکەکانی سڕی دەمو چاوی گرتم»
کووک:نینی تۆ بەراستە ئەو قسەیە ئەکەیت؟من بڕوات پێ ئەکەم...ئەزانی کە ھەست بە ئازارەکەت ئەکەم؟ئەتوانم لە چاوە جوانەکانتەوە ھەمووی بخوێنمەوە ئەگەر بێتوو درۆش بێت من قووبوڵمە چونکە تۆ ئەو کەسەی کە منیش چەندین ساڵە بە ئاواتەوەم کە دەستم بکەوێ کەسێک بێت کە ئەوەندە خۆشەویستیەکی جوانی ھەبێت بۆم وەک دایکێک کە ڕۆڵەکەی خۆی خۆشەوێت ناتوانێ دەست بەرداری بێت بەو شێوەیە بێت بۆم...نەک بۆ جوانیەکەم منی بوێت یان بۆ پارەو موڵک و دەوڵەمەندیەکەم...زۆر داوای لێبووردن ئەکەم کە چەند ساڵە ئازارم داوی بەڵام ئێستا ئەگەر بشم کوژن دەست لە تۆ بەرنایەم ھەرگیز دەستت لێ بەر نایەم خۆشمەوێیت زۆرم خۆشەوێیت«منی خستە باوەشی بە ھەموو ھێزم باوەشم پیا کردەوە سەرم لە سنگە گەرمەکەیا نوقوم کرد کە ئاسودە ترین شوێنی منە...پڕ بە خۆم ئەگریام ھەموو ئازارەکانمم لەوێ ھەڵڕشت تەنھا لە خوا داوا ئەکەم کە ئەمە کۆتای نەیەت ئەمەوێت کات بوەستێنم بۆ ئەوەی ئاوا بمێنمەوە»
من:زۆرم خۆشەوێیت تکایە ھەرگیز دورم مەخەرەوە لەخۆت...تکایە«سەری لە ناو قژما نوقوم کردبوو ئەگریا»
کووک:ھەرگیز ھەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە مەگەر بە مەرگ...«ئێمە چووینە ناو سەیارەکەوەو بەڕێکەوتین بۆ ماڵەكەی كووک گەشتینە ئەوێو چوینە ژورەوە»
من:کووک...من لەبەر ئەوە لە خۆمم دورخستیتەوە چونکە جونگ وتی ھەڕەشەیان کردوە ئەگەر بێتو لەگەڵ من بیت تۆ لە کارەکەت دوور ئەخەنەوە وە وتی دوای شتێک لە خۆت ئەکەی زۆر ترسام بۆیە لێت دوور کەوتمەوە...
کووک:ئەو گەمژەی ھیچی درۆزنە ئەزانی ئەو ڕۆژەی کە ھاتمە ئەوێ جونگ پێی وتم چی؟وتی نینی ئاشقی کەسێکی کە بووە و تۆی خۆش ناوێت کە ھاتم و لێم پرسیت زۆر ئازاری یام
من:چی؟؟؟ ئەو گەمژەی ھیچە دوبارە درۆی کردەوە؟؟
کووک:ھھ بە تۆی وتوە لەبەر ئەوەی براکەم ھیچی لێنەیەت بۆیە ئەو قسانەم کردوە وایە؟وای پێوتی؟
من:بەنەفرەت بێت سوێند بە خوا ئەبێت بیکوژم گەمژەیە وای پێوتم وە ئەڕۆژەی خۆم ھەڵیایە ناو ڕوباری ھانەوە ئەو بوو ئەو وتی کووک کەسێکی کەی خۆشەوێ و ژوانی بەستووە..
کووک:سوێند بەخوا بەس لەبەر دایکم ھیچم نەکردوە بەڵام خۆم ئەزانم چی لێ ئەکەم سێرکە ئێستا لەلای منی لە ھیچ نەتری باشە؟
من:بەڵام ئەی ئاڕمیەکان؟
کووک:نینی ئەگەر ئەوان منیان خۆشبووێ بەوە ڕازی ئەبن تۆ گوێ بەوە مەیە من قسە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم ئەکەم
من:..باشە«کووک منی ڕا کێشایە باوەشی»
کووک:ھەرگیز باوەشێکی ئەوەن ئاسودەم نەبینیووە دوای باوەشی دایکم«پێکەنیم و زیاتر لە باوەشم گرت زۆر زۆر دڵخۆش بووم کە ئیتر بەو کەسە گەشتم کە ئەمەوێ تێر بۆنم کرد ئەو بۆنەی بە ئاواتەوە بووم یەک جار بتوانم بۆنی بکەم......بەڵام ئایە ئەم ئاسودەیەمان ھەروا دەمێنێتەوە؟ڤۆت
کۆمێنت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ھای ئەزانم کەم بوو بەڵام مەجالم نیە سۆڕیم كەن ڤۆت وکۆمێنت لەبیر مەکەن✨
Love U guys
1039 words
YOU ARE READING
ᴍʏ sɪʟᴇɴᴛ ʜᴏᴘᴇ💋"✔️"
Ficción histórica⚠️مافی بردنی چیرۆکەکەم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە!⚠️ . . . کەسایەتی سەرەکی ناو چیرۆکەکە من وە ئەو.. ^چیرۆکی ژیانی خۆمم نووسی و داھاتویەکم بۆ درووست کرد لێرە^ ئەوە منم کە بە پەرۆشم بۆ یەک جار بینینی ئەو... بەپەرۆشم بۆ باوەشی ئەو «بەڵام دوای هەزار خەم...