سڵاو هاوڕێیان.....
ڤۆت و کۆمێنت پاش خوێندنەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
LET'sSTART
خ. خانوو: خاتوون ئەمە خانووەکەیە وەرە بابچین سەیری بکەین
یۆنگسووپ: باشە بەڕێزم با بچین سەیری بکەین...
لای خانووەکە خانویەکی بچوک و کۆن و ترسناکە
یۆنگسووپ: ئێــ باشە بەڕێزم ئەگەر ئەمە بکڕم دەبێت چەند بدەم؟؟
خ. خانوو: 1500000....
یۆنگسووپ: ئەی نابێت کەمتر؟
خ. خانوو: 1300000...
یۆنگسووپ: باشە فەرموو من ئەم خانووە دەکڕم
(کورە مەیکڕە بەخوا پەن دەدەی😅)
خ. خانوو: باشە پیرۆزت بێ بەو هیوای کە بە خۆشی تیایدا بژیت
یۆنگسووپ: زۆر سوپاس بەڕێزم
یۆنگسووپ: زۆر سوپاس بەڕێزم وە ببوورە ماندووشم کردی
خ.خانوو: نا خاتوون ئەوە کەی قسەیە تۆ خوشکی خۆمی.....ببوورە خاتوون ئیتر من پێویستە بڕۆم
یۆنگسووپ: فەرموو بەڕێزم دەتوانی بڕۆی
..... خاوەنی خانووەکە ڕۆشت.....
یۆنگسووپ پەیوەندی بە سانجیەوە کرد و وتی سانجی دەزانیی چییی؟
سانجی: چی بوو بەدڵتبوو کڕیت؟....ئەی پارەت پێویست نیێە؟...واتە بە قیست نەتکڕیوە؟؟
یۆنگسووپ: بەڵێێ کڕیم هێییی ئیتر خانووی خۆمم هەیە....وە نا بە قیست نەمکڕیوە زۆر سوپاسی دەکەم کە زۆر یارمەتی دام
سانجی: ئهم باشە وەرەوە بەیانی دەچین هەمووی خاوێن دەکەینەوە
یۆنگسووپ: ئااهـ باشە ئەوا دێمەوە...
سانجی: باشە دەی زوو وەرەوە
یۆنگسووپ: باشە باای
سانجی: بای
یۆنگسووپ گەڕایەوە ماڵەوە کاتژمێر11:00
یۆنگسووپ گەڕایەوەو سانجیش دەرگاکەی بۆ کردەوە
سانجی: بەخێربێیتەوە
یۆنگسووپ: زۆۆر سوپاس...بەڕاستی زۆر ماندووم دەبێت زۆر زوو بخەوم
ساانجی: باشە بەڵام من جارێ خەوم نایەت
یۆنگسووپ: باشە بە دڵی خۆتکە
یۆنگسووپ خۆی گۆڕی و جلی خەوی لەبەر کرد و ویستی بخەوێت بەڵام سانجی وتی:
ئەرێ یۆنگسووپ پرسیارێک....
یۆنگسووپ: فەرموو
سانجی: ئەها کاتی خۆی شتێکم پێوتییی....
یۆنگسووپ: چ چی ببووره چیت پێوتم؟؟
سانجی: ئێێ ئەها لە ڕێستۆرانتەکە ئەوە ئەهاا ئەمم ئا ئاهها ئا ئەوە ئەمم
یۆنگسووپ: ئەوە بۆ وا شڵەژاوی دەی بیڵێ بزانم
سانجی: باشە ئەها پێم وتی کە زۆرم خۆشدەوێی.....تۆ تا ئێستا وەڵامت نەداومەتەوە(دڵی زۆر بە خێرایی لێیدەدا)
یۆنگسووپ: ئێێ ئاا من زۆۆر بیرم لێکردەوە....من ئا ئێ منن ئێێێ من من نانا......ناتوانم😞
سانجی: چییی من مانگێکە چاوەڕێی وەڵامم بەڵام دوای مانگەکە ئەوە وەڵامەکەم بوو؟(بە تووڕەیی و هاوارەوە)
یۆنگسووپ: ببوورە بەڵام.
سانجی قسەکەی بە یۆنگسووپ بڕیو وتی: باشە کەواتە من تەنها گەمژەیەکم و هیچی تر وانیە؟؟ بەڵێ بەڵێ وایە
یۆنگسووپ: نانا وانیە بەڵام...
سانجی: بابا وایە من نانانا من شایەنی هیج شتێک نیم هیچ شتێک نەفرەتم لێبێ!(زۆر توڕەبوو)
سانجی چووە ژوورەکەی و دەستی کرد بە گریان....
یۆنگسووپ: سااانجیییی.....نا تکایە وا مەکە باشە به بڕیارەکەمدا دەچمەوە(بە دەم گریانەوە)
سانجی: سوپاس تازە وەڵامی خۆمم بیست
یۆنگسووپ:ئاهـــ ئەمە هەموو هەڵەی منەە!!بە دەم گریانەوە خەوی لێکەوت....
﴿بەیانی﴾
سانجی نانی بۆ یۆنگسووپ ئامادە کردبوو وە خۆشی ڕۆشتبووە دەرەوە کاتێ یۆنگسووپ خەبەری بووە چوو تا بانگی سانجی بکات بەڵام سانجی لەماڵ نەبوو وە یۆنگسووپ هەر پەیوەندی بە سانجیەوە دەکرد بەڵام سانجی بە ئەنقەست وەڵامی نەدەدایەوە وە ئیتر یۆنگسووپ زۆر خەمبار بوو ئیتر چوو نانەکەی خوارد لەناکاو شتێکی بینی لای لێواری قاپەکە کە نامەیەک بوو سانجی جێی هێشتبوو نووسیبووی:
یۆنگسووپ ببوورە کە خەمبارم کردی بەڵام تۆش خەمبارت کردم بەم وەڵامە سەقەتەت کە وتت ناتوانم خەنجەرت دا لە دڵم ئیتر....بۆیە بەم شێوازە دڵم زۆر لێت ئێشا گەر بە وەڵامەکەتا بچیتەوە ئەوا زۆر باشدەبێ بۆ تۆش و بۆ منیش گەر نا ئەوکات ناچاردەبم لە هەموو ڕوویەکەوە پەیوەندیت لەگەڵدا ببچڕێنم وە.... ئەو هەمووە چاکەی منت لەبیر کرد ها؟ من و تۆ لا منداڵییەوە هاڕێین تکایە با تێک نەچێت و هەروا بمێنێتەوە.....
By Sanjiـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیان ئاوا زوو تەواوی دەکەم بۆیە ئێوەش یارمەتی دەرم بن تکایە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن....وە ببوورە بۆ هەر هەڵەیەک وجیاوازییەک ...خواتان لەگەڵ

YOU ARE READING
دڕندە تــرســـنـــاکــەکـــە😈 [کــۆتــایی هـــاتووە✔]
Romanceمن خانویەکم کڕی بەڵام دڕندەیەک ئاشقم بوو....😳 ئاهــ قۆزە خۆشەویستەکەم... بۆ هەندێک شێتییە گەر دڕندەیەکت خۆشبووێت بەڵام ئەمە چی کێشەیەکی تێدایە؟ تکایە جێم مەهێڵە منیش تۆم خۆشدەوێ ببوورە کە لێت ترسام... دەستپێک: 15/9/2022 کۆتای:21\3\2023 ژمارەی پارت:...