ســــڵاو هاوڕێیان دوای چەندین تاقیکردنەوەی بێزارکەر گەڕامەوە ئینجا هیوادارم باشبووبن و یەرکەوتووبوبێتن .. جا کۆمێنت و ڤۆتکەن خۆ پارە نییە🥱
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
LET'sSTART
هــان: دایکە!! بەسسە!!( چاوەکانی سوور بوون و هاواری کرد)
د.هان: هـــ تۆ بەسەر مندا هاوارت کرد؟؟ ئەوەت بەسەرەوە ناچێ!! بەداخەوە ئێستا باوکت مردووە ئەگەرنا دەیکوشتی و نەفرەتی لێت دەکرد بەڕاستی شوورەییە چەنێکە من تۆ بەخێوودەکەم تا بتگەیەنم بە خەونەکانت و ببیت بە پاشای شانشیی ( ئـــان) کەچی چیتکرد؟ لە من توڕە دەبی و هاوارم بەسەردا دەکەی لەسەر مرۆڤێک؟؟ بەڕاستی شوورەییە دەبێ بگەڕێمەوە چیتر ناتوانم گوێم لەو قسانەت بێت تێگەشتم هیوادارم بگەیت بە خەونەکەت لەگەڵ ئەو مرۆڤە ....( لە کۆتای قسەکانیدا دەستی کرد بە گریان)
هـــان: د دایکە تکایە وا مەکە ئەو تەنها کچێکە بۆچی دەتەوێ کە نەبێتە شاژن ئەو کێشەی چییە؟ ها؟
د.هان: ئەو مـــرۆڤــە!! تێگەشتی ؟ ئەگەر تۆ مرۆڤێک بهێنیت ئەوا منداڵەکەت دەبێ بە دووڕەگ و ناتوانێ فەرمانڕەوای بکات بۆ ناتوانی تێبگەی؟؟
یۆنگسووپ: ببوورە خاتوون ئیتر بەسە لەوەی کە سووکایەتیم پێ بکەی من هێشتا لەگەڵ ئەو نیم ئاوا سووکایەتیم پێدەکەی ئەی ئەگەر ببم بە بووکت چی ڕوودەدا؟ بەداخەوە بۆت ناتوانی کەمێک ڕێزی بەرامبەر بگری( یەکسەر ڕۆشتە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست)
هان: یۆنگسووپ!! یۆنگسووپ!! ببینە چیت کرد!( بانگی یۆنگسووپی دەکرد)
د.هان: ئەوە من دەڕۆمەوە شانشینەکەی خۆم شانشینی باو باپیرانم وە تۆش ....دەچمە شانشین و لەگەڵ وەزیران کۆدەبینەوە لەوانەیە لە جێنشینی لابچی بەهۆی ئەو ڕەفتارانەت نەفرەت لێت بێ باشە بڕۆ بۆ لای ئەو مرۆڤە بێکەڵکە....!!( یەکەسەر چووەوە بۆ ئاسمان و دیار نەما)
هان: بەنەفرەتبن( چاوەکانی سوور بووبوون لە تووڕەییا)
یۆنگسووپ: هان من ئێستا ئەزانم کە خێزانەکەت چەند منیان خۆشدەوێت😭( بەدەم گریان و هەنسکەوە)
هان: یۆنگسووپ تکایە زۆڕ داوای لێبووردن دەکەم بۆ ڕەفتارەکانی دایکم دەزانم ئەو هەڵەیە ئەو تەنها بیری لای دەسەڵاتە وە جێنشینیش بەڵام ئەو هەرگیز بیری لە خۆشیەکانی من نەکردۆتەوە هەرگیز نەیویستووە بزانێ من چیم پێخۆشە و حەزی پێدەکەم ....بەڵام ئێستا دەزانم کە مایەی دڵخۆشیەکانی من تۆی بۆیە......تکایە لێم خۆشبەو بەجێم مەهێڵە...
یۆنگسووپ ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام هان لە بەردەمی بوو بۆیە نەیتوانی هان لاچوو یۆنگسووپیش دەرگاکەی کردەوەو دواتر باوەشێکی توندی بە هاندا کرد و وتی:
هان....من من تۆم زۆر خۆشدەوێ هەرگیز جێت ناهێڵم بەڵام.....

YOU ARE READING
دڕندە تــرســـنـــاکــەکـــە😈 [کــۆتــایی هـــاتووە✔]
Romanceمن خانویەکم کڕی بەڵام دڕندەیەک ئاشقم بوو....😳 ئاهــ قۆزە خۆشەویستەکەم... بۆ هەندێک شێتییە گەر دڕندەیەکت خۆشبووێت بەڵام ئەمە چی کێشەیەکی تێدایە؟ تکایە جێم مەهێڵە منیش تۆم خۆشدەوێ ببوورە کە لێت ترسام... دەستپێک: 15/9/2022 کۆتای:21\3\2023 ژمارەی پارت:...