|introduction

553 98 165
                                    

______

"چاوەکانت جوانن..."

"هێندەی چاوەکانی تۆ نا..."

_______

"یااا! ئەمە شتێکی کۆمیدی نییە! با بڕۆم!" من هەوڵمدەدا بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت لە قۆڵەکانی بەڵام ئەو تەنها توندتر گرتمی.

"من زۆرم خۆشدەوێت کاتێك توڕە دەبیت..." لە گوێم نزیک بووەوە و بە چرپە وتی "بەسە بۆ ئەوەی شێتم بکات..."

______

"بۆ وا سەیری من ئەکەیت؟"وتم، بە درزێکی کەم لە دەنگمدا.کوڕەکە تەنها کەمێک زەردەخەنەی کرد.

"چونکە تۆ جوانترین شتیت کە تا ئێستا چاوەکانم بینیویانە.." بەو قسەیە،بە نەرمی پێشەوەی ماچ کردم.

_______

تا ئێستا عاشقی کەسێک بوویت کە نەدەبوو عاشقی ببیت؟



باشە لە دۆخی مندا باشترە بڵێم ئایا تا ئێستا دڵت گیرۆدەی کەسێك بووە کە نابێت هەتبێت؟



هەوڵتداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەستەکانت بە هەموو بوونتەوە؟


لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا زیاتر چۆك بۆ خۆشەویستی ئەو دائەدەیت..


کە ڕەنگە تەنها زیاتر ئازاری خۆت بدەیت..


لەگەڵ زیادبوونی هەموو ئەو هەستانە لەبیرکردنی ئەو بە هەموو شێوەیەك مەحاڵ ئەبێت..


باشە هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە ئەوە بکەم، بەڵام لێرەم ئێستا...


نەمدەزانی کە کاتێك ڕووبەڕووی دەبمەوە، جیهانەکەم بۆ هەمیشە دەگۆڕێت...


نەمدەزانی ئەو یەك کەسەی کە مەبەستم بوو لەگەڵیدا بم، لێم قەدەغە دەکرێت...


تاکە ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لەم وەسوەسەیە ئەوەیە کە بەرەنگاری ببیتەوە...


لەناوی ببەیت...


بەڵام چۆن بتوانم بەسەر ئەو چاوە شینە بلوریانەدا زاڵ بم کە چاوەکانی من کون دەکەن؟


چۆن واز لە ئارەزووی هەبوونی ئەو قۆڵە بەهێزانە بهێنم کە بە دەورمدا پێچراون؟


ئەو کارەبایەی کە بە جەستەمدا ئەڕوات کاتێك پەنجەکانی بە نەرمی بەر پێستە دەرکەوتووەکەم ئەکەون؟


بڵێسەی سووتاوی ناوەوەم هەرکات هەست بە بونی بۆنی ئەو ئەکەم؟


هەتا کەی ڕۆحم دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ حەسرەتی ئەودا بکات؟






A werewolf story...

Goal:60 Vote

وەسوەسەی گورگ || [Slow Updates]Where stories live. Discover now