PART 1 : دراوسێی نوێ
ئارامبە.
لەوانەیە کێشەی هەبێت لەکارەکانیدا .
خۆت جوانبکە بۆی ،
جلی جوان لەبەر بکە .
زۆرجار ئەوە قسەی خەڵکیە بەرانبەر بە ئافرەتێک تووشی
ئازار و لێدان دەبێت لە هاوسەرەکەی ، هەمان قسەی خێزانەکەم بۆم.دەسدرێژی دەکرایە سەرم لەژێر سەقفی ماڵەکەم بە خراپترین شێوە ، خۆزگەم بەوەی کە گوێم لە قسەیەکی باش بوایە لە خێزانەکەم بێجگە لە ( کەگەورە دەبێت دەگۆڕێت ) .
ئەی چی لە بەرانبەر تەمەنم کە دەڕوات .؟.
یەکەم جار وامدەزانی کە من هەڵەم ، وەکو هەموو بوکێکی نوێ بەدوای خۆشی و ڕازی ببوونی هاوسەرەکەی دەگەڕێت ،
و وازم لە کەرامەتم دەهێنا کە با بیبات ، بەڵام دوای دەرچوو کە کێشەکە لە خۆیەتی و منیش یارمەتیم دەدا .بەڵام ئێستا گەیشتومەتە ئاستێک کە گوێی پێنایەم
ئەوەی دەیەوێت لێم دەکات و قسە ناکەم ، چونکە هەر ناتوانم.ــ کوا خواردنی بەیانی بۆ خاتری خودا ، من دوا دەکەوم ئەگەر هەروا کات بڕوات .
هاوسەرەکەم وتی دوای ئەوەی لەسەر کورسیەکە دانیشت لە چێشت خانە منی هێنایەوە هوشی خۆم.
ــ سوڕ دەزانیت کە پێویست بو پێش کاتژمێرێک بڕۆم ،
دەبوایە خوانەکەم ئامادەبوایە پێش ئەوەی کە بێم دانیشم .خەریکی ئامادە کردنی خواردنەکە بووم ، وەڵامم دایەوە بەبێ
ئەوەی ڕوی تێبکەم .ــ کەمێک کاتم پێ بدە ، تەنها دوو دەستم هەیە .
گوێم لە دەنگی هەناسەکەی بوو کە بە توڕەی کردی .
ــ ئەوە ئێستا تۆ وڵامت دامەوە .؟.
سەیری چاوە ڕەشەکانیم کرد ، چەندە جوانە بەس دەڵەی خودای گەورە هەموو ڕەوشتەکەی لێ سەندبێت و کردبێتیتە سەر ڕوخساری .
ــ ئەی دەتەوێت چیت پێ بڵێم سونگجای.؟ .
هەرچەندە ڕوخساری توڕەیی پێوە دیاربوو ، بەڵام هەناسەیەکم بەبێزاری هەڵمژی
ــ سونگجای ئەمڕۆ دەڕۆین بۆ ماڵێکی نوێ و من بەتەنەها لەگەڵ کرێکارەکان وازم لێ دەهێنیت و لەجیاتی ئەوەی هاوکاریم بکەی خۆت توڕە دەکەیت ، چ ئافرەتێکی راقی وادەکات بۆخاتری خودا .؟.
ــ خۆ تۆ بەتەنها کاری گرنگت نییە منیش کارم هەیە وەکو تۆ
بەڵام پیویستە وەکو پیاو چاودێری کرێکارەکان بکەم .برۆیەکی بەرز کردەوە لە ئەنجامی بێ باوەڕی
ــ روجینا ئەوە تۆ لەکەیەوە دەمەدەمم لەگەڵ دەکەیت
وابزانم بیری لێدانەکانمت کردووە ، پێویستە هەندێک کاتت بۆ بڕەخسێنم هەتاوەکوو ڕەوشتت فێر بکەم .
أنت تقرأ
ALL MINE
Romance(𝑆𝐸𝑋𝑈𝐴𝐿𝐶𝑂𝑁𝑇𝐸𝑁𝑇) ئەو پیاوێکی ساردە هەر وەک مانگی دیسەمبەر لەهەموولایەکەوە هەوری ڕساسی نەزانراو هەیە ومنیش ئافرەتێکم هۆگری زستانم.! ـ ــــــــــــــــ J𝐸𝑂𝑁 𝐽𝑈𝑁𝐺𝐾𝑂𝑂𝐾 𝐾𝐴𝑁𝐺 𝑅𝑂𝐺𝐸𝑁𝐴 𝑅𝑂𝑀𝐴𝑁𝐶𝐸/ 𝑆𝐸𝑋𝑈𝐴𝐿/ 𝐷𝑅𝐴𝑀...