part 2

898 34 205
                                    

part 2

ــ لەڕاستیدا من کارم دروست کردنی خواردن و شیرینیە .

قاپی کێکەکەم لەدەست بوو شێوەی کیکەکە دیاربوو لەقەباغەکەیەوە ، دڵخۆش دیاربوو بە دیارییەکەم .

ــ زۆر بەلەزەت دیارە ، با هاوسەرەکەم بگەڕێتەوە لە کارەکەی ئەوکاتە لەگەڵی دەیخوم .

ــ فەرموو وەرە ژوورەوە بۆئەوەی قسە بکەین یەکتر زیاتر بناسین ، هیچ ڕەت کردنەوەیەکم ناوێت

زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد

ــ بەخۆش حاڵیەوە

ڕۆیشتینە ناو ڤیلاکەی ، هیواداربووم کە هەڵسوکەوتم نەگۆرم ‌‌لەگەڵیدا ، چوونکە ئەوە باوە لای دەوڵەمەندەکان .

ــ هەمیشە دەمویست بزانم کە ئەم کەسە کێیەکە دەبێت بە دراوسێمان ، ئارەووم دەکرد کەئەفرەتێک بێت لەهەمان تەمەنم بۆ ئەوەی هاوڕێتی بکەم ، ئێستا زۆر دڵخۆشم لەکۆتایدا هاوڕێیەکم دەست کەوت لێرە
ــ بەڵام تۆ بچووکتر دیاریت

لە ڕێڕەوەکە تێپەڕین بۆ ژووری دانیشتن و بەڕاستی ولامم دایەوە

ــ من تەنها 23 ساڵم

زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد ووتی

ــ ئەوە نایابە من پێنچ ساڵ لە تۆ گەورەترم .

بەچاوەکانی ئیشارەتێکی بۆ کردم هەتا وەکو لەسەر کورسەکە دابنیشم

ــ فەرموو لێرە دابنیشە ، هەرئێستا دەگەڕێمەوە .

لەسەر کورسیەکە دانیشتم و دوودڵ بووم ، بە مەوەیەکی زۆر کەم کەسانی نوێم ناسی ، بەخێرایی مینی هات و لەلام دانیشت .

ــ من وەم دانابوو کە بێم و پێشوازیت لێبکەم لەگەڵ دوانەکەم دوای ئەوەی لە حەزانەکە گەڕانەوە لەڤێلاکەت بەڵام تۆ پێشم کەوتی .

سەرم زۆر سوڕما

ــ دوانە ؟  ، حەزانە ؟ ، ئایا تۆ دایکی ؟؟

مینی بەدەنگی بەرز پێکەنی ووتی

ــ بۆچی وا سەرسوڕماوی ؟ تائەم ڕادەیە دایکایەتیم لێ نایەت؟

دەستەکانم بەنەخێر جوڵاند پێش ئەوەی کە قسەیەک بکەم ئەو وتی

ــ من لە هەمان تەمەنی ت بووم کە هاوسەرگیریم کرد ،
دوای ساڵیک دوانەیەکم بوو کچێک و کوڕیک تەمەنیان 4 ساڵە

هێشتا نەم دەتوانی بڕوا بکەم

ــ نەخێر ، مەبەستم ئەوەبوو کە پێتەوە دیار نییە کە منداڵت هەیە واتا لەشێکی جوانت هەیە ، ئایا ئەوە دەبێت ؟؟

بەهێواشی قژی کردەدواوە

ــ پێش ئەوەی کە هاوسەرگیری بکەم نمایشی جلوبەرگم دەکرد
بەڵام دوای هاوسەرگیرەکەم وازم لەکارەکەم هێنا بۆەوە ئاگاداری منداڵەکان ببم ، بەڵام هەتاوکو ئێستا لە ئینستاکرام وێنەی خۆم بڵاو دەکەمەوە ، و ئاگاداری لەشم دەبم بۆ ئەوەی قەڵەو نەبم .

ALL MINEحيث تعيش القصص. اكتشف الآن