8

139 23 21
                                    

نووسەر

بەیانیەکی خۆش بوو بۆیە ئایرا بڕیاریدا هەندێک هەوای تازە هەڵمژێ لە باخچە بچوکەکەی
جیمین ، نەعلە تازەکەی لەپێ کردو ڕۆشتە ئەوێ .

دواتر ، مامە سیۆنی بینی کە ئاوی ڕوەکەکانی دەدا ، خەندەی کردو لێی نزیک بۆوە
"هێی مامە " خەندەی کردو لەسەر کورسیەک دانیشت ، مامە سیۆن سێری کردو خەندەی
کرد ، لەوەتەی ئایرا لە ماڵی جیمین ئەمێنێتەوە ئێستا مامە سیۆن کەسێکی هەیە تا قسەی
لەگەڵ بکا ، "سڵاو خاتو ئایرا ، چی دەکەی لێرە ؟ " پرسی

" تەنها دەمویست هەندێ هەوای تازە هەڵمژم  لێرە ، من هەرگیز نەهاتومەتە ئەم باخچەیە "
وەڵامی دایەوەو سەیری دەوروبەری دەکرد ، باخچە بچوکەکە زۆر تازەو جوان دەردەکەوت

لەدوای هەموو ئەمانە ، ئەو چێژی لە مانەوەی لە ماڵی جیمین دەبینی ، ئەو زۆر بەباشی
مامەڵەی لەگەڵ دەکرا لەلایەن مامە سیۆنەوە تەنانەت باخچەوانو خزمەتکارەکانیش ، بەڵام
تاکە کێشە جیمین بوو

ئەو هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە بۆچی ئەوەندە لای قورسە کە بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ
بکات ، ئەو هەموو شتێکی کردوە تا متمانەو خۆشەیستی ئەوی دەسکەوێ ، بەڵام وادیاربوو
کە هیچ شتێک کاری نەدەکرد

پێی وابوو جیمین تەنها دڵ سارد نیە ، بەڵکو دڵ قورسیشە ، زۆر قورسە تا قسەی لەگەڵ بکەی

کاتێ ئایرا سەرقاڵی بیرکردنەوەکانی بوو تێبینی ئەوەی کرد کەسێک لە پەنجەرەکەوە سەیری دەکات ، ئەوە جیمین بوو

کاتێ دڵنیا بۆوە کە ئەو کەسە جیمینە ، خەندەیەکی کردو دەستی وەکو سڵاو بۆ جوڵاند
بەڵام لەجیاتی هەمان شت بکاتەوە ، جیمین ڕوی کردە لایەکی تر و پەردەکانی داخست .

ئایرا دەیزانی کە کاردانەوەی بەو شێوەیە دەبێ ، بەڵام بەجۆرێک بێهیوای کرد ، ئەو بەڕاستی هیوای دەخواست ڕۆژێک جیمین جوان ڕەفتاری لەگەڵ بکات ، بەلایەنی کەم
بۆ یەکجار .

جیمین pov

نازانم ئەمڕۆ بۆ ئەونە سارد بوو ، وای لێکردم هەستم بە ساردیەکی نائاسای بکەم ،
تەنانەت ناتوانم هەست بە لەپی دەستەکانیشم بکەم

چومە لای ئاوێنەکەو سەیری خۆمم کرد ، سامناک بەقەد نەفرەتیەک ، لوتم سور بوبۆوە
بەهۆی پژمینی بێ وەستان ،  وە چاوەکانم ئاوسابوون

کەس ناتوانێ وەسفی ئەو ڕقەم بکات کە بۆ تا (بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ) هەمە ،

ڕۆشتمە خوارەوە تا داوا لە خزمەتکارە نوێکەم بکەم قاوەیەکی گەرمم بۆ دروست بکا
لە ژوری دانیشتن بەدوای گەڕام ، بەڵام ئەو لەوێ نەبوو بۆیە چومە چێشتخانەکە

گوێم لە دەنگە دەنگ بوو بۆیە پێم وابو ئەوە ، بەڵام کاتێ پێم نایە چێشتخانەکەوە
ئایرام بینی ، خەریکی دروستکردنی خواردنەوەیەک بوو ، لەوانەیە کاکاوی گەرم بێ
چونکە دەتوانم بۆنی بکەم ، هەناسەم هەڵمژی " خزمەتکارەکەم لەکوێیە ؟ " وتم و
سەرنجیم هێنایە سەرخۆم ، وەستا لە تێکەڵکردنی خواردنەوەکەی و سەیری کردم

Unknown Soul / ڕوحی نەناسراو PJMWhere stories live. Discover now