4

83 26 28
                                    

کیم ئایرا

وا بۆ سێ ڕۆژ دەبێ کە من لە ماڵی جیمین دەژیم ، بەڵام ئێمە هیچ قسەیەکمان نەکردووە
ئەو تەنها وەکو نەناسراوێک مامەڵەم لەگەڵ دەکات‌ ، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە ... من
هەوسەری داهاتووی ئەوم . واو

ئەو بەردەوام بوو لە وتنی همم هەرکاتێک پرسیارم لێ دەکرد کە ئەگەر ئەو باش بێت
یاخود نا ، ئای خوایە ناتوانم باوەڕ بکەم کە هاوسەرگیری لەگەڵ پەیکەرێکی جوڵاو دەکەم !

بەڵام ئەمجارەیان ناتوانم خۆم بگرم ، کاتژمێر 6 ی ئێوارە بوو واتە کاتی ئەوە بوو بچمەوە
ماڵەوە وە دواتر لێی ئەپرسم کە ئایا ئەیەوێ لەگەڵ بکات یاخود نا .

بەسەیارەکەم بەڕێکەوتم بۆ ماڵەکەی ئەو سەیارەکەیم بینی. مانای ئەوەیە ئەو لەماڵەوەیە
لەسەیارەکەم دابەزیم و چومە ژورەوە لەوێ ، ئەوم بینی لە ژووری میوان دانیشتوە و یاری
بە مۆبایلەکەی ئەکا

بەرەو ڕووی ڕۆشتم و جانتا دەستیەکەم لەتەنیشت خۆم دانا  "ئحم" قوڕگم پاک کردەوە
تاوای لێبکەم سەیرم بکات ، خۆشبەختانە ئەو ڕووی وەرگێڕا بۆ من و چاوەکانی لەسەر من
چەسپاند

"چیە؟ " پرسیاری کرد کاتێ بەڕێکی سەیری دەم و چاوی دەکردم ، کەمێک شڵەژام کاتێک
بەم شێوەیە سەیری کردم بەڵام هێشتا خۆم تێک نەیا و پێشوازیم لەخۆم کرد بە دانیشتن
لەسەر قەنەفەکەو سەیری ئەو کرد .

ئەو وا دیاربوو دەیزانی کە دەمەوێ شتێکی پێ بڵێم ، ئەو پشتی ڕێک کردەوەو شێوەی دانیشتنی لەسەر قەنەفەکە گۆڕی "پێم بڵێ بزانم چیە" وتی کاتێ تەواو بوو لە خوێندنەوەی کاردانەوەم پێش ئەوەی دەس بە قسە بکەم هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و وتم

"ئەمەوێ پرسیاری شتێکت لێ بکەم. ئایا بەڕاستی دەتەوێ هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟
لەبەر ئەوەی هیچ پێتەوە دیار نیە کە بتەوێ ، تۆ ئەو کەسەی کە دەتویست ئەم هاوسەرگیریە ڕوو بدات بەڵام تۆ وام لێدەکەی واهەست بکەم من ئەو کەسە بم کە دەیەوێ
هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ بکات "

لەجیاتی وەڵام دانەوە ، بەسەیرکردنێکی بەتاڵ و جۆرێک لە بێزاری سەیری کردم
"تەنها دەتویست پرسیاری ئەوەم لێ بکەیت؟ بەجدیتە؟" پرسی و هەوڵی دەدا وام لێبکات
گەمژە دەربکەوم ددانەکانم توند بەیەکەوە نوساند "بۆستە لەگاڵتە کردن پێم" چاوەکانم لە
بێزاریدا سوڕاند

"کەواتە بۆچی دەتەوێ هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت ؟ من ئەوەندە سەرنج ڕاکێش نیم" وتم

سەری لەقاند و وتی "بەڵێ دان بەوە دا دەنێم کە تۆ ئەوەندە سەرنج ڕاکێش نیت ، سەیری
سنگت بکە ئەوانە ئەوەندە سەرنج ڕاکێش نین " وتی کاتێ چاوی هێنایە خوارەوە

ڕوخسارم گەرم داهات کاتێ تێبینیم کرد کە سەیری سنگم دەکات ، بەجانتا دەستیەکەم
دام پۆشی " ئاگات لە چاوت بێ بزانە سەیری چی دەکەیت ! "هاوارم کرد

Unknown Soul / ڕوحی نەناسراو PJMWhere stories live. Discover now