چۆن چیـــرۆڪێڪ بنـــوسیـــن 0:1

112 25 12
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرەتا چیرۆک نووسین ئەبێت لەڕێگەی هزر و مێشکەوە بێت

ئەبێت نووسەر هەموو ئاخاوتنەکانی دڵی لەسەر ئەو لاپەڕەیە بنەخشێنێت.

جاا چیرۆک نووسین ئەبێت یەکێک لەم بابەتانە یاخوود چەند بابەتێک لەم جۆرانە بگرێتەوە

***
خەیاڵی

زانستی

توند و تیژی

ترسناک

تاوان

ئاڵۆز

ڕۆمانسی

خێزانی

ئاینی

هەست بزوێن *خەمباری*

*********

وە هەر چیرۆکێک ئەینووسی باشترە و جوانتریشە کە ئەو وڵاتەی هەڵیئەبژێری بزانیت کە بەڕاستی شارێک هەیە بەو ناوە وە شەقامێک هەیە بەو ناوە یان ئەو وڵاتە ناوی دراوەکانیان چییە نموونە

****

کۆریا / وۆن₩

ئەمەریکا /دۆلار $

بەڕیتانیا / پاوەند £

*******

وە ئەگەر بتەوێت چیرۆکەکەت بەتەواوی وەک چیرۆکێکی سەرکەوتوو جوان بێت و دڵی خوێنەر بەلای خۆیا ڕابکێشێ

ئەوا ئەگەر نموونە کارەکتەری چیرۆکەکە بەجوانی باسی بکە کە چاوەکانی ژەنگی چییە قژی شەپۆلیە یان خاوە یان لوولێکی تێک ئاڵاوە یاخوود باسی شوێنێک بکە

نموونە

*****

بە تەنیشت باخچەیەکا تێپەڕیم

باخچەکە هەر کووچەیەکی گووڵی لاڤێندەر بوو

لە سەرووی باخچەکەوە جۆلانەیەکی بچکۆڵانە دانرابوو

لەتەنیشتیشی پەیکەرێکی دارتاشی دروستکرابوو

..

*******

بەم جۆرە دڵی خوێنەر ڕائەکێشی بەلای خۆتدا وای لێ ئەکەی خەیاڵی  مێشکی بەتەواوی لەگەڵ بیرکردنەوەی تۆدا بگوونجێت

هەڵەی بیرکردنەوە و خەیاڵکردن ئەگەڕێتەوە بۆ هەڵەی نووسەر ئەگەر شتێک لەنێو چیرۆکەکانتایە ناڕوون بێت و شتێک بێت کە نەزانرێت ماناکەی بەرەو کوێ ئەڕووات ئەبێتە تەموو مژ و ئاژاوە نانەوە لە مێشکی هەر کەسێک

چیرۆکی ئاڵۆز یەکێکە لە چیرۆکە ئاژاوە نانەوەکان

کە وا لەمێشکی خوێنەر ئەکات نەزانێت کامە هەڵبژاردە ڕاستە !

وە بەشی بایۆی چیرۆک زۆر گرنگە ئەمە وا لە خوێنەر ئەکات کە بزانێت کامە چیرۆک هەڵبژاردەی ئەوە

لەسەر بایۆ گرنگە ئەم زانیاریانە لەسەر بێت

①جۆری چیرۆک /

②کورتەیەک لە چیرۆک یان شیعرێک کە مانای ئەوە بێت چیرۆکەکە ئەگەڕێتەوە بۆ خەیاڵی یان خۆشەویستی....هتد

③دانانی کات کە تەواو کراوە یاخوود نەخێر یان بەرواری بڵاوکردنەوە و بەرواری کۆتایی
#######

کۆتا شت کە باشترە ئەنجامی نەدەیت ئەوەیە

کە نووسەر قسە نەکا نموونە لەنیوەی چیرۆک لەو ڕستەیە قسەیەکی پێکەنینی بوو پێویست ناکا ئەویش وشەیەکی پێکەنینی بڵێت و وەک ڕیکلام تێکی بدات

نموونە
***
تایهۆنگ : بێدەنگ لالە کەر

نووسەر*خۆت کەری 😂*

*****

ئەم شتانە وا ئەکات خوێنەر حەزی بۆ چیرۆکەکە کەم ببێتەوە

####

وە ئەو شتەی زۆر بێتامە یەکێک چیرۆک ئەنووسێ چیرۆکەکەی زۆر خۆشە بەڵام لە هەر ڕستەیەکا ئیمۆجیەک دائەنێ ئەڵێی برا ئیمۆجیەکانی تاقی ئەکاتەوە نموونە
****

جوونگ کووک : لالە بڕۆ ژێر زەمین 😈

لالە : نا تخوا بەڕێز جەیکەی😭

******

ئەم شتانەی کە لەسەرەوە باسم کرد کۆمەڵە هەڵەیەک بوو کە لە خۆشما هەیە !


Tb/خۆ مەبەست ئەوە نییە کە باسم کرد واتە لەخۆما
نییە و ئیتر خۆم لەهەموو چیرۆک نووسەکانی تر باشترم نەخێر بەڵکوو زۆربەی هەرە زۆری هەڵەکانم کردووە گرنگ ئەوەیە هەڵەکان کەم بکەینەوە و زیاتر گرنگی بە جوانی نووسین و ڕێکی چیرۆکەکانمان بدەین

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاوو هاڕێیان *-*

چۆن بوو بەلاتانەوە ؟

پاڕتێکی تر فێرکاری درووستکردنی کەڤەر دا ئەنێم بۆ سەر چیرۆکەکان

هیوادارم بەدڵتان بێ🤍

هاوڕێکانتان تاگ بکەن@

Bye bye🤍

لاپەڕەیەك بۆ نووسەرەڪان و خوێنەرەڪانی|wattpadحيث تعيش القصص. اكتشف الآن