Blood🧛🏻🩸
What's the worst pick up
Vɪᴇᴡ ᴀᴛ ʏᴏᴜʀ ᴏᴡɴ ʀɪsᴋjk
#viral
________________________________
_______________________
___________
___
_لە تاو ئازارێکی زۆردا چاوەکانم کردەوە
سێری دەورو بەرم کرد شتێکی زۆر نامۆ
بوو هەموو لایەک بە ڕەنگی ڕەش داپۆشرا بوو
لە هیچ شتێک تێ نەدەگەیشتم تەنانەت
ئەو جلوبەرگەشی کە لەبەرمدا بوو
ڕەنگی ڕەش بوو زۆر گرانبەها دیار بوو
بەڵام کێ ئەوانەی لەبەر کردووم
من لەکوێمپرسیاری زۆرم لە مێشکدا بوو
بەڵام لەهەمووی سەیر تر من
لە ژورێکدام دوای ئەو ڕوداوەی دوێنێ شەو
نەک لە نەخۆشخانەدا
بۆستە چی سەبارەت بە هانی و جیمین
ئەوانە لەکوێن؟ئێرە بە هیچ شێوەیەک ماڵی جیمین و هانی
نییە؟ بۆ خاتری خوا چی ڕودەدات
ئایا ئەوەی دوێنێ شەو تەنها خەون بوو یان چی؟تکایە کەسێک لەم خەونە نەفرەتیە بە ئاگام بێنێت
زۆر درێژەی کێشا بێزار بووم ..لەسەر جێگاکە هەڵسام زۆر تاریک بوو پەردەکەم هەڵدایەوە
ئاخر چ نەفرەتیەک لە ماڵێکی ئاوا تاریکدا دەتوانێت بژیت؟لەناکاو دەرگاکە کرایەوە
ڕوخسارم وەرگێڕا بۆ ئاراستەی دەرگاکە بۆ ئەوەی
بزانم ئەوە کییەکوڕێکی قۆز و کەشخە بوو ڕوخساری بەبینینی من گەشایەوە
بەڵام من لە جیاتی ئەوەی لێی نزیک ببمەوە بەرەو
دواوە دەڕۆیشتم لە ترسا
کاتێک ئەو بینی هەنگاوەکانم بە عەکسی ئەوەوەن
وەستا لە شوێنی خۆی"تۆ بە ئاگایت!..سوپاس بۆ خودا جیمین و
یونگی ئارام دەبنەوە"کاتێک گوێم لە ناوی جیمین و یونگی بوو ئاسوودە بووم
"ئەوان کارێکیان هەبوو کەمێکی دیکە دەگەڕێنەوە..
تۆ ئاسودە بە"بەخێرای ڕۆیشتمە بەردەمی خۆشم نازانم بۆ بەڵام
پرسیاری زۆرم لە مێشک بوو ئەویش بە سەرسوڕمانەوە
سەیری کردم و
پێکەنی"هێی هێی.. هێمن بەوە دەزانم پرسیاری زۆرت هەیە
بەڵام پێویستە سەرەتا پشو بدەیت""من بە پێی پێویست پشوم داوە تکا-"
"باشە دەی ئێستا دانیشە.."
کاتێک ڕێگای پێ دام پرسیار بکەم زیاتر ئاسودە بووم
"چۆن جیمین و یونگی دەناسیت؟ئەوان لەکوێن؟
کاری گرینگ مەبەستت چیە؟تۆ کێیت؟
من بۆچی لێرەم؟ کێ منی هێناوەتە ئێرە؟
کێ ڕزگاری ک-""بۆستە کچێ! یەک یەک!..
جیمین و یونگی دەمێکە هاوڕێمن..ئینجا ئێرە سەرۆک نام
بنیاتی ناوە من سیۆک جینم دەتوانیت بە جین بانگم بکەیت
وەهەروەها 'تۆ مردویت' یونگی تۆی هێناوە بۆ ئێرە..
واتا یونگی ئەو کەسەیە کە ژیانی تۆی ڕزگار کرد"بەتەواوەتی شۆک بووم ئەوە گەمژەیە یان چی؟
ئایا من بەڕاستی مردووم ئەوە باسی چی دەکات
پرسیاری زۆر زۆرم لە مێشک بوو"ت-تۆ گاڵتەم پێ دەکەیت؟ ئەگەر من مردووم چۆن یونگی
ڕزگاری کردووم؟ تۆ شێتی یان چی!"بە سەرسوڕمان و توڕەییەوە وتم
"تۆ لە دۆزەخیت!"
379 words
....
YOU ARE READING
ROYAL BLOOD || خوێنی شاهانە🧛🏻♀️🩸
Vampiro«مــن خـوێــنـمــژنـیــم» . " تۆ بەمنەوە بەستراویتەتەوە دەزانی ئەوە مانای چییە؟ مانای ئەوەیە کە تۆ هەرگیز ناتوانیت لە من ڕابکەیت" . "خوێنی شاهانە.. دەگمەنترین جۆری خوێنە لە جیهاندا ئەو جۆرە خوێنەیە کە دڕندەکان هەوڵی بەدەست هێنانی دەهێنن بۆ بەرژەوەند...